Javascript must be enabled to continue!
تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزم لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی جیهانگیرییدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی - بەراوردکارییە
View through CrossRef
جیهانگیرییی یەکێکە لەو دیاردانەی کە ئامڕاز و ئامانج و لێکەوتەکانی کاریگەری بەرچاویان لەسەر ئایدۆلۆژیا سیاسییەکان و تیۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەجێهێشتووە. ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر ئاڵنگارییەکانی جیهانگیرییی لە ڕوانگەی هەردوو تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزمەوە. ناوەڕۆکی توێژینەوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پرەنسیپەکانی جیهانگیریی بەشێوەیەکی گشتی ناتەبایە لەگەڵ بنەماکانی تیۆری کۆمەڵگەرایی، بەڵام تەبا و هاوتەریبە بە بنەماکانی کۆزمۆپۆلیتانیزم و بووەتە هۆی گەشەپێدانی زیاتری تیۆرەکە لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. دیارترین ئاڵنگارییەکانی جیهانگیریی لەبەردەم تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزمدا بریتین لە سەروەریی دەوڵەت لەبەردەم مەترسیدا، واڵاکردن یاخود داخستنی سنوورەکان، پرسی بەها و کلتور و ناسنامە، دیاردەی کۆچی بەکۆمەڵ و مافی هاوڵاتیبوون. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دیاریکردنی چوارچێوەیەکی تیۆرییە بۆ ئەو ئاڵنگاریانەی جیهانگیریی کە بوونەتە هۆی گەشەپێدانی دیدگای کۆزمۆپۆلیتانیزم و بەرپەرچدانەوەی تێزەکانی کۆمەڵگەرایی. میتۆدی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە شیکاریی- بەراوردکاریی کە تیشک دەخاتە سەر شیکارکردنی ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەردوو تیۆر و بەراوردکردنی دیدگای هەردوو تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزم بۆ ئاڵنگارییەکان.
University of Human Development
Title: تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزم لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی جیهانگیرییدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی - بەراوردکارییە
Description:
جیهانگیرییی یەکێکە لەو دیاردانەی کە ئامڕاز و ئامانج و لێکەوتەکانی کاریگەری بەرچاویان لەسەر ئایدۆلۆژیا سیاسییەکان و تیۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەجێهێشتووە.
ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر ئاڵنگارییەکانی جیهانگیرییی لە ڕوانگەی هەردوو تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزمەوە.
ناوەڕۆکی توێژینەوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پرەنسیپەکانی جیهانگیریی بەشێوەیەکی گشتی ناتەبایە لەگەڵ بنەماکانی تیۆری کۆمەڵگەرایی، بەڵام تەبا و هاوتەریبە بە بنەماکانی کۆزمۆپۆلیتانیزم و بووەتە هۆی گەشەپێدانی زیاتری تیۆرەکە لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.
دیارترین ئاڵنگارییەکانی جیهانگیریی لەبەردەم تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزمدا بریتین لە سەروەریی دەوڵەت لەبەردەم مەترسیدا، واڵاکردن یاخود داخستنی سنوورەکان، پرسی بەها و کلتور و ناسنامە، دیاردەی کۆچی بەکۆمەڵ و مافی هاوڵاتیبوون.
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دیاریکردنی چوارچێوەیەکی تیۆرییە بۆ ئەو ئاڵنگاریانەی جیهانگیریی کە بوونەتە هۆی گەشەپێدانی دیدگای کۆزمۆپۆلیتانیزم و بەرپەرچدانەوەی تێزەکانی کۆمەڵگەرایی.
میتۆدی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە شیکاریی- بەراوردکاریی کە تیشک دەخاتە سەر شیکارکردنی ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەردوو تیۆر و بەراوردکردنی دیدگای هەردوو تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزم بۆ ئاڵنگارییەکان.
Related Results
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی تیۆری سێتا (Theta Theory)،كە شیکردنەوەی پەیوەندیی ڕستەسازی و واتاسازی لە زمانی کوردیدا تاوتوێ دەکات. لە ئاستی ڕستەسازیی تایبە...
تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما
تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما
تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما
پوختە:
پرسی شوناس پەیوەستە بە هەموو کایەکانی ژیان و بوارەکانی زانست. لە ئێستادا ئەم پرسە بووەتە گرفت لەبەردەم وڵات و کۆمەڵگەکان. لە پێناوی چارەسە...
قۆناغەکانی تیۆری گەشتی پاڵەوانی جۆزیف کامبڵ لە ئەفسانەی کوردیدا
قۆناغەکانی تیۆری گەشتی پاڵەوانی جۆزیف کامبڵ لە ئەفسانەی کوردیدا
ئەفسانە بریتییە لەو چیرۆکە کۆنانەی پاش قۆناغی ئوستوورە، کە لەناو سەرجەم میللەتانی جیهاندا، بەر لە دەرکەوتنی شێوازە نوێیەکانی گێڕانەوە، باو بوون. خوێندنەوەی ئەفسانەکان ڕۆشنایی دەخات...
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
پوختە:
لێکۆڵینەوەی بەردەست لە چوارچێوەی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوەدا جۆری شوێنپێیەکان لە زمانی...
فرەدەنگی لە ڕۆمانی "تەرمەوان" لە ڕوانگەی "میخائیل باختین"ەوە
فرەدەنگی لە ڕۆمانی "تەرمەوان" لە ڕوانگەی "میخائیل باختین"ەوە
فرەدەنگی "پۆلیفۆنی" پێگەیەکی گرنگیی لە بواری ڕەخنەی ئەدەبی و تیۆری ڕۆماندا هەیە. ئەم تەکنیکە سەرەتا لە لایەن ڕەخنەگر و تیۆردانەری ڕووسی "میخائیل باختین"ەوە دادەڕێژرێت، كە لە شیکردن...
گرفتی ژماره (Dyscalculia) لای قوتابیانی بازنهی یهكهم له قوتابخانه بنهڕهتیهكانی شاری چهمچهماڵ
گرفتی ژماره (Dyscalculia) لای قوتابیانی بازنهی یهكهم له قوتابخانه بنهڕهتیهكانی شاری چهمچهماڵ
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بۆ لێکۆڵینەوەیه لە دیسكالكولیا له نێوان خوێندکارانی بازنهی یەکەم لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا لە ڕووی ڕەگەز، تهمهن، و پۆل و قوتابخانەوه. كێشهی ژماره...
مۆسیقای دەرەوە لە شیعرە کوردییەکانی بێخوددا
مۆسیقای دەرەوە لە شیعرە کوردییەکانی بێخوددا
پوختە:
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانی (مۆسیقای دەرەوە لە شیعرە کوردییەکانی بێخوددا) کارەکانی خۆی بەپێی ڕێبازی وەسفی شیکاریی ئەنجامداوە، لێکۆڵینەوەکە بێجگە لە پێشەکی و ئەنجام لیستی ...

