Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

مۆسیقای دەرەوە لە شیعرە کوردییەکانی بێخوددا

View through CrossRef
پوختە: ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانی (مۆسیقای دەرەوە لە شیعرە کوردییەکانی بێخوددا) کارەکانی خۆی بەپێی ڕێبازی وەسفی شیکاریی ئەنجامداوە، لێکۆڵینەوەکە بێجگە لە پێشەکی و ئەنجام لیستی سەرچاوەکان لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم لە کێشی شیعرەکانی بێخود دەکۆڵێتەوە و ئەم سەردێرانەی لەخۆی گرتووە(مۆسیقای شیعریی، جۆرەکانی مۆسیقای شیعریی، مۆسیقای دەرەوە، کێش لە شیعری کوردیدا، کێشی خۆماڵی، کێشی عەرووز، کێش لە شیعرەکانی بێخوددا) بەشی دووەمی لێکۆڵینەوەکەش لێکۆڵینەوە لە سەروای شیعرەکانی بێخود دەکات و ئەم سەردێرانەی لەخۆی گرتووە (چەمک و زاراوەی سەروا، سنوور و ڕەگەزەکانی سەروا، دەنگەکانی سەروا، پێش ڕەوی، ڕەوی، پاش ڕەوی، سەروای یەکگرتوو، سەروای مەسنەوی) لە کۆتایی لێکۆڵینەوەکەشدا گەیشتووین بە چەند ئەنجامێک و لە چەند خاڵێکدا پوختمان کردۆتەوە. هەروەها کورتەیەکمان بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی پێشکەشکردووە.
Title: مۆسیقای دەرەوە لە شیعرە کوردییەکانی بێخوددا
Description:
پوختە: ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانی (مۆسیقای دەرەوە لە شیعرە کوردییەکانی بێخوددا) کارەکانی خۆی بەپێی ڕێبازی وەسفی شیکاریی ئەنجامداوە، لێکۆڵینەوەکە بێجگە لە پێشەکی و ئەنجام لیستی سەرچاوەکان لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم لە کێشی شیعرەکانی بێخود دەکۆڵێتەوە و ئەم سەردێرانەی لەخۆی گرتووە(مۆسیقای شیعریی، جۆرەکانی مۆسیقای شیعریی، مۆسیقای دەرەوە، کێش لە شیعری کوردیدا، کێشی خۆماڵی، کێشی عەرووز، کێش لە شیعرەکانی بێخوددا) بەشی دووەمی لێکۆڵینەوەکەش لێکۆڵینەوە لە سەروای شیعرەکانی بێخود دەکات و ئەم سەردێرانەی لەخۆی گرتووە (چەمک و زاراوەی سەروا، سنوور و ڕەگەزەکانی سەروا، دەنگەکانی سەروا، پێش ڕەوی، ڕەوی، پاش ڕەوی، سەروای یەکگرتوو، سەروای مەسنەوی) لە کۆتایی لێکۆڵینەوەکەشدا گەیشتووین بە چەند ئەنجامێک و لە چەند خاڵێکدا پوختمان کردۆتەوە.
هەروەها کورتەیەکمان بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی پێشکەشکردووە.

Back to Top