Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە

View through CrossRef
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە پوختە: لێکۆڵینەوەی بەردەست لە چوارچێوەی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوەدا جۆری شوێنپێیەکان لە زمانی کوردیدا شیکاری دەکاتەوە. لێرەدا ئامانجی سەرەکی، شیکردنەوەی پێکهاتە ڕستەسازییەکانە کە تێیدا توخمەکانی وەک بکەر، بەرکار و وشەی پرسیار دەگوازرێنەوە و شوێنپێیەکی سینتاکسی بەجێ دەهێڵن. داتاکان لە ڕستە سروشتی و ئاساییەکانی زمانی کوردی وەرگیراون و بە بەکارهێنانی هێڵکاریی درەختی ئێکس بار (x-bar) شیکراونەتەوە. ئەنجامەکان ئەوە دەردەخەن کە زمانی کوردی زمانێکی جێناوخەر (pro-drop)ە و بە شێوەیەکی پێڕەومەند جۆرەکانی شوێنپێی وەک شوێنپێی فرەیزەی وشەی پرسیار، فرەیزەی ناوی و جێناوی بەکاردەهێنێت. ئەم نموونانە ئاماژە بەوە دەکەن کە زمانی کوردی لەگەڵ بنەما گشتگیرەکانی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوەدا یەکدەگرنەوەو هەروەها توێژینەوەکە جەخت لەسەر تایبەتمەندییە پارامێترییەکانی زمانی کوردی دەکاتەوە، بە تایبەت لە سڕینەوەی بکەر و گواستنەوەی توخمەکانی پرسیار. دەسکەوتی توێژینەوەکە  ئاستی هۆشیاریی و تێگەیشتن لە پێکهاتەی ڕستەسازیی زمانی کوردی و فێرکاریی ئەم زمانە بەرزتر دەکاتەوە.
Title: شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
Description:
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە پوختە: لێکۆڵینەوەی بەردەست لە چوارچێوەی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوەدا جۆری شوێنپێیەکان لە زمانی کوردیدا شیکاری دەکاتەوە.
لێرەدا ئامانجی سەرەکی، شیکردنەوەی پێکهاتە ڕستەسازییەکانە کە تێیدا توخمەکانی وەک بکەر، بەرکار و وشەی پرسیار دەگوازرێنەوە و شوێنپێیەکی سینتاکسی بەجێ دەهێڵن.
داتاکان لە ڕستە سروشتی و ئاساییەکانی زمانی کوردی وەرگیراون و بە بەکارهێنانی هێڵکاریی درەختی ئێکس بار (x-bar) شیکراونەتەوە.
ئەنجامەکان ئەوە دەردەخەن کە زمانی کوردی زمانێکی جێناوخەر (pro-drop)ە و بە شێوەیەکی پێڕەومەند جۆرەکانی شوێنپێی وەک شوێنپێی فرەیزەی وشەی پرسیار، فرەیزەی ناوی و جێناوی بەکاردەهێنێت.
ئەم نموونانە ئاماژە بەوە دەکەن کە زمانی کوردی لەگەڵ بنەما گشتگیرەکانی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوەدا یەکدەگرنەوەو هەروەها توێژینەوەکە جەخت لەسەر تایبەتمەندییە پارامێترییەکانی زمانی کوردی دەکاتەوە، بە تایبەت لە سڕینەوەی بکەر و گواستنەوەی توخمەکانی پرسیار.
دەسکەوتی توێژینەوەکە  ئاستی هۆشیاریی و تێگەیشتن لە پێکهاتەی ڕستەسازیی زمانی کوردی و فێرکاریی ئەم زمانە بەرزتر دەکاتەوە.

Related Results

ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی تیۆری سێتا (Theta Theory)،كە شیکردنەوەی پەیوەندیی ڕستەسازی و واتاسازی لە زمانی کوردیدا تاوتوێ دەکات. لە ئاستی ڕستەسازیی تایبە...
مۆفۆلۆجی ڕێککەوتەیی لە زمانی کوردیدا
مۆفۆلۆجی ڕێککەوتەیی لە زمانی کوردیدا
پوختە: ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی ( مۆڕفۆلۆجیی ڕێکەوتەیی لەزمانی کوردیدا )یە، لەوجۆرە زمانەدا وەکو هەمو زمانەکانی تر ،بەپێی کۆمەڵێک بنەماو یاسا بەڕێوە دەچێ ، ئەو زمانەی تیۆری مۆڕ...
مۆڕفیمەکانی کار لە زمانی فارسیدا
مۆڕفیمەکانی کار لە زمانی فارسیدا
پوختە ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (مۆڕفیمەکانی کار لە زمانی فارسیدا)یە له سۆنگەی ئەوەی کار بناغە و کڕۆکی ڕستەیە و ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێ لە ئاخاوتندا و هەموو کەرەسەکانی تر لەژێر هەژم...
سیاسەت و پلاندانانی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
سیاسەت و پلاندانانی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
فرەنەتەوە و فرەزمانبوونی کۆمەڵی ئێران و گەشەکردنی بیری ناسنامەخوازی و ناسنامەپارێزی لەنێو ئاخێوەرانی زمانە جیاوازەکانی ئێراندا، بەردەوامیی سیاسەتی تاکزمانی لەو وڵاتە و پێداگریی حکو...
ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لەزمانی کوردیدا
ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لەزمانی کوردیدا
    لێكۆڵینەوەکە بۆ (ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لە زمانی کوردیی)دا تەرخانكراوە، کە تێیدا هەوڵدراوە بەشێوەیەكى پێڕەوبەندانە لە ڕوی فۆنەتیک و فۆنۆلۆژییەوە جۆراوجۆری دەربڕین و بەرجەستەکردنی هە...
مۆسیقای دەرەوە لە شیعرە کوردییەکانی بێخوددا
مۆسیقای دەرەوە لە شیعرە کوردییەکانی بێخوددا
پوختە: ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانی (مۆسیقای دەرەوە لە شیعرە کوردییەکانی بێخوددا) کارەکانی خۆی بەپێی ڕێبازی وەسفی شیکاریی ئەنجامداوە، لێکۆڵینەوەکە بێجگە لە پێشەکی و ئەنجام لیستی ...
هۆکارەکۆمەڵایەتی وکەلتوریەکانی بەکاربردنی ڕووکەشی لە کۆمەڵگەی کوردیدا
هۆکارەکۆمەڵایەتی وکەلتوریەکانی بەکاربردنی ڕووکەشی لە کۆمەڵگەی کوردیدا
بەکاربردنی ڕووکەشی لەم ساڵانەی دوایدا وەک دیاردەیەکی بەربڵاو لە ناو کۆمەڵگەکاندا سەری هەڵداوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی بە فیڕۆدانی داهاتی تاک لە کڕینی شمەک و خزمەت گووزارییەک کە پێداویس...
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
پوخته لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە شیکارییەکی ورد بۆ تەکنیک و پێرفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە بکەین لەموزیکی کوردیدا. بەپشت بەستن بەکۆمەڵێک سەرچاوەی جیاواز بەوردی لەسەر مێژووی ئامێری کە...

Back to Top