Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

هۆکارەکۆمەڵایەتی وکەلتوریەکانی بەکاربردنی ڕووکەشی لە کۆمەڵگەی کوردیدا

View through CrossRef
بەکاربردنی ڕووکەشی لەم ساڵانەی دوایدا وەک دیاردەیەکی بەربڵاو لە ناو کۆمەڵگەکاندا سەری هەڵداوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی بە فیڕۆدانی داهاتی تاک لە کڕینی شمەک و خزمەت گووزارییەک کە پێداویستی خاوەنەکەی پڕناکاتەوە،بەڵکو تەنها بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بە لای خۆتداخۆدەرخستن  وخۆچواندن بەکەسانی دەوڵەمەند و خاوەن پێگە. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە دەرخستنی پالنەرەکانی بەکاربردنی ڕووکەشی و خەرجکردنی پارەیەکی زۆر بۆ ئەوشتانەی کە پێویست نین، خستنەڕووی ئەو هۆکارە کۆمەڵایەتیانەی ، دەبنە هۆی بڵاوبونەوەی دیاردەی بەکاربردنی ڕووکەشی لە کۆمەڵگەی کوردیدا. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی ڕووپێوی کۆمەڵایەتی بەکار هاتووە بەمەبەستی شیکردنەوەی داتاو زانیاریەکان، وە پشت دەبەستێت بە فۆڕمی پێوانە بەمەبەستی کۆکردنەوەی داتا. کۆمەڵگەی توێژینەوەکە بریتیە لە دانیشتوانی شاری سلێمانی، بەوەرگرتنی نمونە لە ئاستی ئابوری بەرزەوە بۆ نزم لە دانیشتوانی هەرسێ سیتی (گاردن سیتی، دەروازە سیتی و کوردسیتی). لە هەریەکەیان (١٠٠) یەکە بەڕێژەیەکی یەکسان وەرگیراوە. لە گرنگترین ئەو ئەنجامانەی ئەم توێژینەوەیە پێی گەشتووە، بە پلەی یەکەم هۆکارە کۆمەڵایەتیەکان پاڵنەری بەکاربردنی ڕووکەشین. بە پلەی دووەم هۆکارە ئابوری و تەندروستیەکان پاڵنەری بەکاربردنی ڕووکەشین لە کوردستان.
Title: هۆکارەکۆمەڵایەتی وکەلتوریەکانی بەکاربردنی ڕووکەشی لە کۆمەڵگەی کوردیدا
Description:
بەکاربردنی ڕووکەشی لەم ساڵانەی دوایدا وەک دیاردەیەکی بەربڵاو لە ناو کۆمەڵگەکاندا سەری هەڵداوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی بە فیڕۆدانی داهاتی تاک لە کڕینی شمەک و خزمەت گووزارییەک کە پێداویستی خاوەنەکەی پڕناکاتەوە،بەڵکو تەنها بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بە لای خۆتداخۆدەرخستن  وخۆچواندن بەکەسانی دەوڵەمەند و خاوەن پێگە.
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە دەرخستنی پالنەرەکانی بەکاربردنی ڕووکەشی و خەرجکردنی پارەیەکی زۆر بۆ ئەوشتانەی کە پێویست نین، خستنەڕووی ئەو هۆکارە کۆمەڵایەتیانەی ، دەبنە هۆی بڵاوبونەوەی دیاردەی بەکاربردنی ڕووکەشی لە کۆمەڵگەی کوردیدا.
لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی ڕووپێوی کۆمەڵایەتی بەکار هاتووە بەمەبەستی شیکردنەوەی داتاو زانیاریەکان، وە پشت دەبەستێت بە فۆڕمی پێوانە بەمەبەستی کۆکردنەوەی داتا.
کۆمەڵگەی توێژینەوەکە بریتیە لە دانیشتوانی شاری سلێمانی، بەوەرگرتنی نمونە لە ئاستی ئابوری بەرزەوە بۆ نزم لە دانیشتوانی هەرسێ سیتی (گاردن سیتی، دەروازە سیتی و کوردسیتی).
لە هەریەکەیان (١٠٠) یەکە بەڕێژەیەکی یەکسان وەرگیراوە.
لە گرنگترین ئەو ئەنجامانەی ئەم توێژینەوەیە پێی گەشتووە، بە پلەی یەکەم هۆکارە کۆمەڵایەتیەکان پاڵنەری بەکاربردنی ڕووکەشین.
بە پلەی دووەم هۆکارە ئابوری و تەندروستیەکان پاڵنەری بەکاربردنی ڕووکەشین لە کوردستان.

Related Results

هزری تونڕەوی هۆکارەکانی و جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی
هزری تونڕەوی هۆکارەکانی و جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان          سوپاس وستایشی فراوان و بێ پایان بۆ خوای باڵا دەست، لەگەڵ داواکردنی دروود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاکی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت)، وەبۆس...
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی تیۆری سێتا (Theta Theory)،كە شیکردنەوەی پەیوەندیی ڕستەسازی و واتاسازی لە زمانی کوردیدا تاوتوێ دەکات. لە ئاستی ڕستەسازیی تایبە...
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
پوخته لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە شیکارییەکی ورد بۆ تەکنیک و پێرفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە بکەین لەموزیکی کوردیدا. بەپشت بەستن بەکۆمەڵێک سەرچاوەی جیاواز بەوردی لەسەر مێژووی ئامێری کە...
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە پوختە: لێکۆڵینەوەی بەردەست لە چوارچێوەی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوەدا جۆری شوێنپێیەکان لە زمانی...
ڕۆڵی کارتۆن و کاریکاتێر لە هونەری کوردیدا (کوردستانی عێراق)
ڕۆڵی کارتۆن و کاریکاتێر لە هونەری کوردیدا (کوردستانی عێراق)
یەکێک لە فاکتەرە گرنگەکانی گەشەی کۆمەڵایەتی رەخنەیە. هونەری کاریکاتێر وەک ئامرازێکی مۆدێرنی دەربڕینی رەخنە بە شێوەی "وێنەیی"، توانیویەتی رۆڵێکی بەرچاو بگێرێت. پاشی گەشەی رۆشنبیری و...
مۆفۆلۆجی ڕێککەوتەیی لە زمانی کوردیدا
مۆفۆلۆجی ڕێککەوتەیی لە زمانی کوردیدا
پوختە: ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی ( مۆڕفۆلۆجیی ڕێکەوتەیی لەزمانی کوردیدا )یە، لەوجۆرە زمانەدا وەکو هەمو زمانەکانی تر ،بەپێی کۆمەڵێک بنەماو یاسا بەڕێوە دەچێ ، ئەو زمانەی تیۆری مۆڕ...
میکانیزمەکانی مەیلگۆڕین لە وتاری سیاسیی کوردیدا
میکانیزمەکانی مەیلگۆڕین لە وتاری سیاسیی کوردیدا
پوختە: مەیلگۆڕین ئەو وروژێنەرانەن، کە لە ڕێگای زمانەوە کار لە هەست و سۆزی وەرگر دەکەن و ئاراستەی بیرکردنەوەی دەگۆڕن. کۆمەڵێک میکانیزمی زمانی دەتوانن ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنن، کە نێرە...
ڕه‌هه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌كاربردنی ڕواڵه‌تی (توێژینەوەیەكی شيكارييه‌) توێژينه‌وه‌ى هه‌ڵێنجراوه‌
ڕه‌هه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌كاربردنی ڕواڵه‌تی (توێژینەوەیەكی شيكارييه‌) توێژينه‌وه‌ى هه‌ڵێنجراوه‌
پوختە: به‌كاربردنى ڕواڵه‌تى پڕۆسه‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌ و ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاريگه‌رى ژينگه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى. كۆمه‌ڵگه‌ بە هەلومەرجێکی کۆمەڵایەتیدا تێدەپەڕێت، کە پێویستی بە پەسەندکردن...

Back to Top