Javascript must be enabled to continue!
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
View through CrossRef
پوخته
لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە شیکارییەکی ورد بۆ تەکنیک و پێرفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە بکەین لەموزیکی کوردیدا. بەپشت بەستن بەکۆمەڵێک سەرچاوەی جیاواز بەوردی لەسەر مێژووی ئامێری کەمانچە وەستاوین لەلایەن ئەو نەتەوانەی کە ئەم ئامێرە بەکاردێنن، هەوڵدراوە زانیاری ورد و دروست سەبارەت بە مێژووی دێرینی ئەو ئامێرە بخەینەروو، بەسوود وەرگرتن لەسەرچاوەکان و دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ وەستا دەستڕەنگینەکان، بەوردی ئاماژە بەئەندازە و بەشەکانی ئامێری کەمانچە کراوە. توێژەران لەڕێگەی هەڵبژاردن وشیکردنەوەی نموونەیەک هەوڵیانداوە شێوازی تەکنیک و پێڕفۆڕمەنسی وردی ژەنینی کەمانچە بخەنەروو، بەتایبەت تەکنیکە کانی کەوان و پەنجە، میلۆدی و ڕیتمەکان، داینەمیک و جوانکارییەکان، کە تەنیا لەڕێگەی ئەو هەنگاوە زانستیانەوە بەسەرەداوی تێگەیشتن و خستنە رووی ئەو جیاوازیانەوە دەگەین لەشێوازی پێڕفۆڕمەنسی کردن و تواناکانی ئامێری کەمانچە لەناو کایەی موزیکی کوردیدا. هەموو ئەمانەش بەیەکەوە کاریگەریان دەبێت بۆ فۆرم وستراکچەری موزیکی کوردی و پاراستن و گەشەپێدانی میراتی موزیکی کوردی. بەگشتی ئامانج لەم توێژینەوەیە: نیشاندان و خستنەرووی تایبەتمەندیی و توانا تەکنیکییەکانی ئامێری کەمانچە و پێشکەشکردنی زانیاری پڕبایەخە لەسەر یەکێک لە گرنگترین ئامێرەکانی موزیکی کوردی، بە شێوەیەک ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ موزیکژەنان، توێژەران و ئەوانەی خولیاو ئارەزوی زانست و زانیارین لەسەر ئامێرەکانی موزیکی کوردی بەگشتی.دواجار ئەو هەولەمان ببێتە دەستپێکێکی زانستی لەپێناو پاراستنی ئەم میراتە هونەرییە وگەشەپێدانی لەچوار چێوەیەکی زانستی هاوچەرخدا.
Salahaddin University - Erbil
Title: تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
Description:
پوخته
لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە شیکارییەکی ورد بۆ تەکنیک و پێرفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە بکەین لەموزیکی کوردیدا.
بەپشت بەستن بەکۆمەڵێک سەرچاوەی جیاواز بەوردی لەسەر مێژووی ئامێری کەمانچە وەستاوین لەلایەن ئەو نەتەوانەی کە ئەم ئامێرە بەکاردێنن، هەوڵدراوە زانیاری ورد و دروست سەبارەت بە مێژووی دێرینی ئەو ئامێرە بخەینەروو، بەسوود وەرگرتن لەسەرچاوەکان و دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ وەستا دەستڕەنگینەکان، بەوردی ئاماژە بەئەندازە و بەشەکانی ئامێری کەمانچە کراوە.
توێژەران لەڕێگەی هەڵبژاردن وشیکردنەوەی نموونەیەک هەوڵیانداوە شێوازی تەکنیک و پێڕفۆڕمەنسی وردی ژەنینی کەمانچە بخەنەروو، بەتایبەت تەکنیکە کانی کەوان و پەنجە، میلۆدی و ڕیتمەکان، داینەمیک و جوانکارییەکان، کە تەنیا لەڕێگەی ئەو هەنگاوە زانستیانەوە بەسەرەداوی تێگەیشتن و خستنە رووی ئەو جیاوازیانەوە دەگەین لەشێوازی پێڕفۆڕمەنسی کردن و تواناکانی ئامێری کەمانچە لەناو کایەی موزیکی کوردیدا.
هەموو ئەمانەش بەیەکەوە کاریگەریان دەبێت بۆ فۆرم وستراکچەری موزیکی کوردی و پاراستن و گەشەپێدانی میراتی موزیکی کوردی.
بەگشتی ئامانج لەم توێژینەوەیە: نیشاندان و خستنەرووی تایبەتمەندیی و توانا تەکنیکییەکانی ئامێری کەمانچە و پێشکەشکردنی زانیاری پڕبایەخە لەسەر یەکێک لە گرنگترین ئامێرەکانی موزیکی کوردی، بە شێوەیەک ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ موزیکژەنان، توێژەران و ئەوانەی خولیاو ئارەزوی زانست و زانیارین لەسەر ئامێرەکانی موزیکی کوردی بەگشتی.
دواجار ئەو هەولەمان ببێتە دەستپێکێکی زانستی لەپێناو پاراستنی ئەم میراتە هونەرییە وگەشەپێدانی لەچوار چێوەیەکی زانستی هاوچەرخدا.
Related Results
مێژووی سەرهەڵدان و ڕۆڵی تەکنیکی ئامێری عود
مێژووی سەرهەڵدان و ڕۆڵی تەکنیکی ئامێری عود
عود ئامێرێکی موزیکى تەقلیدیە و مێژوویەکی دوورودرێژ و ڕەگێکی قووڵ لە کەلتووری عەرەبی و کوردى و ئیسلامیدا هەیە. عود کە لە جەستەیەکی تەختەی جیاواز پێکهاتووە کە چەندین ژێی هەیە کە بە پ...
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی تیۆری سێتا (Theta Theory)،كە شیکردنەوەی پەیوەندیی ڕستەسازی و واتاسازی لە زمانی کوردیدا تاوتوێ دەکات. لە ئاستی ڕستەسازیی تایبە...
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
پوختە:
لێکۆڵینەوەی بەردەست لە چوارچێوەی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوەدا جۆری شوێنپێیەکان لە زمانی...
مۆفۆلۆجی ڕێککەوتەیی لە زمانی کوردیدا
مۆفۆلۆجی ڕێککەوتەیی لە زمانی کوردیدا
پوختە:
ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی ( مۆڕفۆلۆجیی ڕێکەوتەیی لەزمانی کوردیدا )یە، لەوجۆرە زمانەدا وەکو هەمو زمانەکانی تر ،بەپێی کۆمەڵێک بنەماو یاسا بەڕێوە دەچێ ، ئەو زمانەی تیۆری مۆڕ...
میکانیزمەکانی مەیلگۆڕین لە وتاری سیاسیی کوردیدا
میکانیزمەکانی مەیلگۆڕین لە وتاری سیاسیی کوردیدا
پوختە:
مەیلگۆڕین ئەو وروژێنەرانەن، کە لە ڕێگای زمانەوە کار لە هەست و سۆزی وەرگر دەکەن و ئاراستەی بیرکردنەوەی دەگۆڕن. کۆمەڵێک میکانیزمی زمانی دەتوانن ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنن، کە نێرە...
هۆکارەکۆمەڵایەتی وکەلتوریەکانی بەکاربردنی ڕووکەشی لە کۆمەڵگەی کوردیدا
هۆکارەکۆمەڵایەتی وکەلتوریەکانی بەکاربردنی ڕووکەشی لە کۆمەڵگەی کوردیدا
بەکاربردنی ڕووکەشی لەم ساڵانەی دوایدا وەک دیاردەیەکی بەربڵاو لە ناو کۆمەڵگەکاندا سەری هەڵداوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی بە فیڕۆدانی داهاتی تاک لە کڕینی شمەک و خزمەت گووزارییەک کە پێداویس...
بەکارهێنان و بەرجەستەکردنی ڕیتم و میلۆدی کەلەپووری لە موزیکی نەتەوەیی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا.
بەکارهێنان و بەرجەستەکردنی ڕیتم و میلۆدی کەلەپووری لە موزیکی نەتەوەیی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا.
پوختە
توێژینەوەیەکی وەسفی شیکارییە، سەبارەت بە بەکارهێنان و بەرجەستەکردنی ڕیتم و سەما و میلۆدی کەلەپووری لە موزیکی نەتەوەیی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا، کە شیکارییەکی گشتی بۆ خستنەکار و...
ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لەزمانی کوردیدا
ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لەزمانی کوردیدا
لێكۆڵینەوەکە بۆ (ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لە زمانی کوردیی)دا تەرخانكراوە، کە تێیدا هەوڵدراوە بەشێوەیەكى پێڕەوبەندانە لە ڕوی فۆنەتیک و فۆنۆلۆژییەوە جۆراوجۆری دەربڕین و بەرجەستەکردنی هە...

