Javascript must be enabled to continue!
ناسنامە و جیاوازی لە ڕۆمانی کوردیدا
View through CrossRef
پوختە: ناسنامە و جیاوازی، دوو چەمکن کار لەبارەی دەرخستنی ناسنامە و جیاوازی کارەکتەر دەکەن، ئاخۆ کارەکتەر کاتێک بەر ناسنامە و کولتووری تر دەکەوێت، چۆن خۆی دەنوێنێت. ئەم توێژینەوەی ئێمە کارکردنە لەبارەی کارەکتەری پەناهەندە، واتە ئەو ڕۆمانە کوردییانەی باس لە پەناهەندەیی دەکەن لیرەدا وەک نموونە وەرگیراون. ئاشکرایە کارەکتەری پەناهەندە بەردەوام دەیەوێت پارێزگاری لە ناسنامەی خۆی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک بەر ناسنامەی جیاوازی ئەوی تر دەکەوێت، ئەوا ناسنامەی خۆی دەسەلمێنێت. ئەو سەلماندن و نواندنەوەیە بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ بێت.
ئەم توێژینەوەیە کار لەبارەی نواندنەوەی کارەکتەری پەناهەندە دەکات، بەتایبەتی لە ڕۆمانی کوردیدا. کارەکتەری پەناهەندە لەناو فەزایەکی جیاواز هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەیە خۆی ون نەکات. کەواتە گرفتی سەرەکی لەم توێژینەوەیە، گرفتی ناسنامەیە، چونکە ناسنامە دەبێتە خاڵی جیاوازی لە نێوان کارەکتەری پەناهەندە و ئەوانی تر. هەر لەو ڕێگەیەشەوە ئێمە دەمانەوێت ململانێی نێوان کارەکتەری پەناهەندە و ئەوی تر دەربخەین بۆ ئەوەی ناسنامەی هەردوو لایان بخەینەڕوو.
Salahaddin University - Erbil
Title: ناسنامە و جیاوازی لە ڕۆمانی کوردیدا
Description:
پوختە: ناسنامە و جیاوازی، دوو چەمکن کار لەبارەی دەرخستنی ناسنامە و جیاوازی کارەکتەر دەکەن، ئاخۆ کارەکتەر کاتێک بەر ناسنامە و کولتووری تر دەکەوێت، چۆن خۆی دەنوێنێت.
ئەم توێژینەوەی ئێمە کارکردنە لەبارەی کارەکتەری پەناهەندە، واتە ئەو ڕۆمانە کوردییانەی باس لە پەناهەندەیی دەکەن لیرەدا وەک نموونە وەرگیراون.
ئاشکرایە کارەکتەری پەناهەندە بەردەوام دەیەوێت پارێزگاری لە ناسنامەی خۆی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک بەر ناسنامەی جیاوازی ئەوی تر دەکەوێت، ئەوا ناسنامەی خۆی دەسەلمێنێت.
ئەو سەلماندن و نواندنەوەیە بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ بێت.
ئەم توێژینەوەیە کار لەبارەی نواندنەوەی کارەکتەری پەناهەندە دەکات، بەتایبەتی لە ڕۆمانی کوردیدا.
کارەکتەری پەناهەندە لەناو فەزایەکی جیاواز هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەیە خۆی ون نەکات.
کەواتە گرفتی سەرەکی لەم توێژینەوەیە، گرفتی ناسنامەیە، چونکە ناسنامە دەبێتە خاڵی جیاوازی لە نێوان کارەکتەری پەناهەندە و ئەوانی تر.
هەر لەو ڕێگەیەشەوە ئێمە دەمانەوێت ململانێی نێوان کارەکتەری پەناهەندە و ئەوی تر دەربخەین بۆ ئەوەی ناسنامەی هەردوو لایان بخەینەڕوو.
Related Results
شیعرییەتی زمانی ڕۆمان لە ئاستی دەلالیدا ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی بهختیار عهلی بە نموونە
شیعرییەتی زمانی ڕۆمان لە ئاستی دەلالیدا ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی بهختیار عهلی بە نموونە
ئەم توێژینەوەیە له ژێر ناونیشانی (شیعرییەتی زمانی ڕۆمان لە ئاستی دەلالیدا - ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی بهختیار عهلی بە نموونە)یه، ههوڵێكه بۆ خستنهڕووی شیعرییهت و بوا...
شیكردنەوەیەكی ژینگەیی بۆ تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروان لەسنوری قەزای كەلار بەپشت بەستن بە تەكنیكی (Remote Sensing)
شیكردنەوەیەكی ژینگەیی بۆ تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروان لەسنوری قەزای كەلار بەپشت بەستن بە تەكنیكی (Remote Sensing)
ئەم توێژینەوەیە لەبواری جوگرافیای ژینگەدا كراوە، و تێیدا پشت بە تەكنیكی هەستكردن لەدورەوە (RS) بەستراوە، لەخستنەڕووی جیاوازی كاتی و شوێنی تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروان ...
فرەدەنگی لە ڕۆمانی "تەرمەوان" لە ڕوانگەی "میخائیل باختین"ەوە
فرەدەنگی لە ڕۆمانی "تەرمەوان" لە ڕوانگەی "میخائیل باختین"ەوە
فرەدەنگی "پۆلیفۆنی" پێگەیەکی گرنگیی لە بواری ڕەخنەی ئەدەبی و تیۆری ڕۆماندا هەیە. ئەم تەکنیکە سەرەتا لە لایەن ڕەخنەگر و تیۆردانەری ڕووسی "میخائیل باختین"ەوە دادەڕێژرێت، كە لە شیکردن...
ململانێی کولتووریی لە ڕۆمانى هوتێل ئەوڕوپا"ـی "فەرهاد پیرباڵ"دا
ململانێی کولتووریی لە ڕۆمانى هوتێل ئەوڕوپا"ـی "فەرهاد پیرباڵ"دا
پوخته
ڕۆمانی "هۆتێل ئه ورووپا" یەکێکە لە نموونە جوان و دیارەکانی شوێنکاتی کۆچ و ئاوارەیی و تاراوگەنشینی لە ئەدەبی هاوچەرخی کوردی، پرسی ململانێی کولتووریی بەشێوەیەکی قووڵ و فرەچین ...
ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایانی قۆناغی بنهڕهتی
ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایانی قۆناغی بنهڕهتی
پوخت
ئهم توێژینهوهیه ئهنجامدراوه به مهبهستی زانینی ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایان...
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی تیۆری سێتا (Theta Theory)،كە شیکردنەوەی پەیوەندیی ڕستەسازی و واتاسازی لە زمانی کوردیدا تاوتوێ دەکات. لە ئاستی ڕستەسازیی تایبە...
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
پوخته
لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە شیکارییەکی ورد بۆ تەکنیک و پێرفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە بکەین لەموزیکی کوردیدا. بەپشت بەستن بەکۆمەڵێک سەرچاوەی جیاواز بەوردی لەسەر مێژووی ئامێری کە...
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
پوختە:
لێکۆڵینەوەی بەردەست لە چوارچێوەی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوەدا جۆری شوێنپێیەکان لە زمانی...

