Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

هزری تونڕەوی هۆکارەکانی و جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی

View through CrossRef
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان          سوپاس وستایشی فراوان و بێ پایان بۆ خوای باڵا دەست، لەگەڵ داواکردنی دروود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاکی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت)، وەبۆسەر گیانی یار و یاوەرانی بەگشتی. پرسی توندڕەوی و ترس وتۆقاندن بە شێوەیەکی گشتی لەسەر ئاستی جیھان و ناوچەکە و ناوخۆ بوەتە پرسێکی فرە ڕەھەندو دەرکەوتوو، بە تایبەت لە ناو چینی گەنجاندا کەکرانە داینەمۆی ئەم ئافاتە گەورەیە. ئافاتێک کە زۆرێک لە توێژینەوە زانستیەکان لەبەر ھەر ھۆکارێکی خودی یان بابەتی بووبێت، بە شێوەیەکی دروست و بێلایەنانە نەیان توانی وەڵام دەرەوەی ئەو ڕاستیەبن کە ھزر وبیرکردنەوە سەرەتای ھەموو ڕەفتارێکە، بەڵکو وایان وێناکرد کە ھۆکارە کرداریەکان پاڵنەری سەرەکین بۆ پەرچەکرداری توندڕەوی و ترس و تۆقاندن. لێرەدا بە پێویستم زانی بێلایەنانە و دوور لەھەر دەمارگیریەک بە توێژینەوەیک شەن و کەوی ئەو پرسە بکەم کە ھزری توندڕەوی ئامراز و کردار نییە، بەڵکو بەرنامە و ئایدۆلۆژیایی مرۆڤەکانە و بەدرێژای مێژووی میللەتان و لەتەواوی سەردەمەکاندا بووە، کە بە پێی کەش و ھەوا و ژینگەی کۆمەڵگە و دەورووبەری کەم و زیادی کردووە. کۆمەڵگەی کوردیش وەک سەرجەم میللەتانی تر بەدوور نەبووە لە ھزری توندڕەوی، بە جۆرێک لە جۆرەکان کەمەر کێش کراوە و جێکەوتەکانی لەسەر ھەندێک لە تاکەکانی ماوەتەوە. بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی ھۆشیار، زۆر بە توندی وەڵام دەرەوەی ئەو جۆرە لە ھزر و دیدانە بن و بەربەستی کۆنکرێتی لەبەردەمیاندا بچەسپێنرێت، تاوەکو یەک ڕیزی کۆمەڵگە و مافی تاکەکان پێشێل نەکرێت. بۆ ئەو مەبەستە توێژەر ناونیشانەکەی بەسەر دوو تەوەردا دابەش کردووە: ١. پێناسەی ھزری توندڕەوی  و ھۆکارەکانی ٢. جێکەوتەکانی ھزری توندڕەوی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی. لێرەدا چۆنیەتی چارەسەر کردنی ئەم ئافاتە باس نەکراوە، لەبەر ئەوەی لەچەندین توێژینەوەی تردا ئاماژەی پێکراوە. ھیواردام بتوانم بەم توێژینەوەیە تاکی کورد ئاشنا بکەم بە ھەموو ئەو شوێنەوارە خراپانەی کە ھزری توندڕەوی لەسەر ئەم کۆمەڵگەیەی دروست کردووە.   کلیلە وشە:هزری تونڕەوی، توندوتیژی،پەڕگیری،کۆمەڵگە،کوردستان.
Title: هزری تونڕەوی هۆکارەکانی و جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی
Description:
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان          سوپاس وستایشی فراوان و بێ پایان بۆ خوای باڵا دەست، لەگەڵ داواکردنی دروود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاکی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت)، وەبۆسەر گیانی یار و یاوەرانی بەگشتی.
پرسی توندڕەوی و ترس وتۆقاندن بە شێوەیەکی گشتی لەسەر ئاستی جیھان و ناوچەکە و ناوخۆ بوەتە پرسێکی فرە ڕەھەندو دەرکەوتوو، بە تایبەت لە ناو چینی گەنجاندا کەکرانە داینەمۆی ئەم ئافاتە گەورەیە.
ئافاتێک کە زۆرێک لە توێژینەوە زانستیەکان لەبەر ھەر ھۆکارێکی خودی یان بابەتی بووبێت، بە شێوەیەکی دروست و بێلایەنانە نەیان توانی وەڵام دەرەوەی ئەو ڕاستیەبن کە ھزر وبیرکردنەوە سەرەتای ھەموو ڕەفتارێکە، بەڵکو وایان وێناکرد کە ھۆکارە کرداریەکان پاڵنەری سەرەکین بۆ پەرچەکرداری توندڕەوی و ترس و تۆقاندن.
لێرەدا بە پێویستم زانی بێلایەنانە و دوور لەھەر دەمارگیریەک بە توێژینەوەیک شەن و کەوی ئەو پرسە بکەم کە ھزری توندڕەوی ئامراز و کردار نییە، بەڵکو بەرنامە و ئایدۆلۆژیایی مرۆڤەکانە و بەدرێژای مێژووی میللەتان و لەتەواوی سەردەمەکاندا بووە، کە بە پێی کەش و ھەوا و ژینگەی کۆمەڵگە و دەورووبەری کەم و زیادی کردووە.
کۆمەڵگەی کوردیش وەک سەرجەم میللەتانی تر بەدوور نەبووە لە ھزری توندڕەوی، بە جۆرێک لە جۆرەکان کەمەر کێش کراوە و جێکەوتەکانی لەسەر ھەندێک لە تاکەکانی ماوەتەوە.
بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی ھۆشیار، زۆر بە توندی وەڵام دەرەوەی ئەو جۆرە لە ھزر و دیدانە بن و بەربەستی کۆنکرێتی لەبەردەمیاندا بچەسپێنرێت، تاوەکو یەک ڕیزی کۆمەڵگە و مافی تاکەکان پێشێل نەکرێت.
بۆ ئەو مەبەستە توێژەر ناونیشانەکەی بەسەر دوو تەوەردا دابەش کردووە: ١.
پێناسەی ھزری توندڕەوی  و ھۆکارەکانی ٢.
جێکەوتەکانی ھزری توندڕەوی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی.
لێرەدا چۆنیەتی چارەسەر کردنی ئەم ئافاتە باس نەکراوە، لەبەر ئەوەی لەچەندین توێژینەوەی تردا ئاماژەی پێکراوە.
ھیواردام بتوانم بەم توێژینەوەیە تاکی کورد ئاشنا بکەم بە ھەموو ئەو شوێنەوارە خراپانەی کە ھزری توندڕەوی لەسەر ئەم کۆمەڵگەیەی دروست کردووە.
  کلیلە وشە:هزری تونڕەوی، توندوتیژی،پەڕگیری،کۆمەڵگە،کوردستان.

Related Results

ڕۆڵی کارتۆن و کاریکاتێر لە هونەری کوردیدا (کوردستانی عێراق)
ڕۆڵی کارتۆن و کاریکاتێر لە هونەری کوردیدا (کوردستانی عێراق)
یەکێک لە فاکتەرە گرنگەکانی گەشەی کۆمەڵایەتی رەخنەیە. هونەری کاریکاتێر وەک ئامرازێکی مۆدێرنی دەربڕینی رەخنە بە شێوەی "وێنەیی"، توانیویەتی رۆڵێکی بەرچاو بگێرێت. پاشی گەشەی رۆشنبیری و...
کەلتوری ئوروک و بڵاوبوونەوەی لە کوردستان
کەلتوری ئوروک و بڵاوبوونەوەی لە کوردستان
–  ئوروک بە سەردەمی بڵاوبوونەوەی شارستانیەت دەبینرێت، کە زۆربەی مێسۆپۆتامیا و زاگرۆسیی کۆنی داپۆشیبو. کوردستانی کۆنیش بەشێک بووە لەو کلتورە و بۆ ماوەیەکی زۆر  کۆنترۆڵی کوردستانی دە...
هۆکارەکۆمەڵایەتی وکەلتوریەکانی بەکاربردنی ڕووکەشی لە کۆمەڵگەی کوردیدا
هۆکارەکۆمەڵایەتی وکەلتوریەکانی بەکاربردنی ڕووکەشی لە کۆمەڵگەی کوردیدا
بەکاربردنی ڕووکەشی لەم ساڵانەی دوایدا وەک دیاردەیەکی بەربڵاو لە ناو کۆمەڵگەکاندا سەری هەڵداوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی بە فیڕۆدانی داهاتی تاک لە کڕینی شمەک و خزمەت گووزارییەک کە پێداویس...
بەلاهوتیكردنەوەی سیاسەت
بەلاهوتیكردنەوەی سیاسەت
پوختە   بابەتی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە ئاوڕدانەوەیە لە تیۆریی کارل شمیت سەبارەت بە بواری سیاسی the Political، و تێگەیشتنی ئەو بۆ کێشەزای بنەڕەتی دەوڵەتی مۆدێرن وەک بەرەنجامی رۆشنگە...
.
.
لە جیهانی پێشکەوتنە خێراکاندا، هێشتا گەواهی ئەوە دەدەین کە حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان بەرەو هەڵکشانە، بەتایبەتی توندوتیژی ئابووری، کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی توندوتیژ...
.
.
        توێژینەوەکە هەوڵدەدات لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی گواستنەوەی ئاسمانی بکات لە هاوردەکردنی زێڕدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکارییە لەسەر بۆچوونەکانی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی ئاسمانی بۆ کاڵاکان ڕ...
Was Halabja a turning point for the poet Buland al-Haydari?
Was Halabja a turning point for the poet Buland al-Haydari?
This article examines the writings of the emigré Iraqi-Kurdish poet Buland al-Haydari (1926-1996) and thus explores components of his identity as reflected in themes and motifs of ...
فرهاد
فرهاد
سیستەمی میرنشینی پانتاییەكی فراوانی لە مێژووی ناوەند و نوێی كورد پاوان كردووە و باسكردنی مێژووی كورد لەو دوو قۆناغە بێ میرنشینە كوردییەكان باسكردنێكی كەموكورتی لێ دێتەبەر. لەم توێژ...

Back to Top