Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

بەلاهوتیكردنەوەی سیاسەت

View through CrossRef
پوختە   بابەتی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە ئاوڕدانەوەیە لە تیۆریی کارل شمیت سەبارەت بە بواری سیاسی the Political، و تێگەیشتنی ئەو بۆ کێشەزای بنەڕەتی دەوڵەتی مۆدێرن وەک بەرەنجامی رۆشنگەری و مۆدێرنیتە. هاوکات تیشک دەخەینە سەر ئەو رەخنە ریشەییانەی ئاراستەی هزری لیبڕاڵی دەکات لە پەیوەندی بە لاهوتی سیاسی و قۆناغە مێژووییەکان یان پانتایی سەنتەری گۆڕاو لەسەر بەرهەمهێنانی شەرعیەت. توخمە سەرەکییەکانی  هزری شمیت لەمەڕ سیاسەت، لە دەوری "ئاوارتە (الاستثناء)" و " سەروەری" و "بڕیار" دەخولێتەوە، ئاست و  پێگەی ئەم تێرمانە لە پێناسەکردنی دەوڵەت و شوێنگەی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و هتد، رەسەنبوونی بواری سیاسی نمایان دەکات.   لاهوتی سیاسی لە رونگەی شمیت وەک خاڵی بەرانبەری بانگەشەی بەعەقڵانیکردن و بەدونیاییکردنی دەوڵەتی مۆدێرن بە ژێربونیاد ناوزەد دەکەین و توێژینەوەکە ئەم تێزە بەکاردێنێت بۆ تێگەیشتن لە جێکەوتی پرۆسسی بەلاهوتیکردنەوەی سیاسەتی هاوچەرخ و بانگەشە بنەڕەتییەکانی سەبارەت بە پەیوەندی نێوان خەمساردی و بێزاری لە دیموکراسی و سیستەمی نوێنەرایەتی و بەئابووریکردنی بواری سیاسی لەلایەک و دەرکەوتەکانی هەڵبژاردن و گوتاری مافی گەردوونی مرۆڤ و ئاپۆڕای خۆپێشاندان وەک جۆرێک لە سرووتی لاهوتی کە بە سەربونیاد ناودێرکراوە.
Title: بەلاهوتیكردنەوەی سیاسەت
Description:
پوختە   بابەتی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە ئاوڕدانەوەیە لە تیۆریی کارل شمیت سەبارەت بە بواری سیاسی the Political، و تێگەیشتنی ئەو بۆ کێشەزای بنەڕەتی دەوڵەتی مۆدێرن وەک بەرەنجامی رۆشنگەری و مۆدێرنیتە.
هاوکات تیشک دەخەینە سەر ئەو رەخنە ریشەییانەی ئاراستەی هزری لیبڕاڵی دەکات لە پەیوەندی بە لاهوتی سیاسی و قۆناغە مێژووییەکان یان پانتایی سەنتەری گۆڕاو لەسەر بەرهەمهێنانی شەرعیەت.
توخمە سەرەکییەکانی  هزری شمیت لەمەڕ سیاسەت، لە دەوری "ئاوارتە (الاستثناء)" و " سەروەری" و "بڕیار" دەخولێتەوە، ئاست و  پێگەی ئەم تێرمانە لە پێناسەکردنی دەوڵەت و شوێنگەی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و هتد، رەسەنبوونی بواری سیاسی نمایان دەکات.
  لاهوتی سیاسی لە رونگەی شمیت وەک خاڵی بەرانبەری بانگەشەی بەعەقڵانیکردن و بەدونیاییکردنی دەوڵەتی مۆدێرن بە ژێربونیاد ناوزەد دەکەین و توێژینەوەکە ئەم تێزە بەکاردێنێت بۆ تێگەیشتن لە جێکەوتی پرۆسسی بەلاهوتیکردنەوەی سیاسەتی هاوچەرخ و بانگەشە بنەڕەتییەکانی سەبارەت بە پەیوەندی نێوان خەمساردی و بێزاری لە دیموکراسی و سیستەمی نوێنەرایەتی و بەئابووریکردنی بواری سیاسی لەلایەک و دەرکەوتەکانی هەڵبژاردن و گوتاری مافی گەردوونی مرۆڤ و ئاپۆڕای خۆپێشاندان وەک جۆرێک لە سرووتی لاهوتی کە بە سەربونیاد ناودێرکراوە.

Related Results

بنەما و ئەرکەکانى دەوڵەت و دەوڵەتداران لەدیدى زاناکانى ئیسلامدا
بنەما و ئەرکەکانى دەوڵەت و دەوڵەتداران لەدیدى زاناکانى ئیسلامدا
  پوخته ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە (بنەما و ئەرکەکانى دەوڵەت و دەوڵەتداران لەدیدى زاناکانى ئیسلامدا)، کە تیایدا بەشێوەیەکى وورد ناساندن بۆ دەوڵەت کراوە و لەڕووى زاراوە و واتاکەیەو...
سیاسەت و پلاندانانی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
سیاسەت و پلاندانانی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
فرەنەتەوە و فرەزمانبوونی کۆمەڵی ئێران و گەشەکردنی بیری ناسنامەخوازی و ناسنامەپارێزی لەنێو ئاخێوەرانی زمانە جیاوازەکانی ئێراندا، بەردەوامیی سیاسەتی تاکزمانی لەو وڵاتە و پێداگریی حکو...

Back to Top