Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

بنەما و ئەرکەکانى دەوڵەت و دەوڵەتداران لەدیدى زاناکانى ئیسلامدا

View through CrossRef
  پوخته ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە (بنەما و ئەرکەکانى دەوڵەت و دەوڵەتداران لەدیدى زاناکانى ئیسلامدا)، کە تیایدا بەشێوەیەکى وورد ناساندن بۆ دەوڵەت کراوە و لەڕووى زاراوە و واتاکەیەوە شیکراوەتە، هەروەها چۆنیەتى بەڕێوەبردنى دەوڵەت و دەوڵەتدارى لەدیدى زاناکانى ئیسلامدا تیایدا باسکراوە. ئەنجامدانى توێژینەوە دەربارەى ئەم جۆرە بابەتانە خاوەنى تایبەتمەندى خۆیەتى؛ چونکە دەوڵەت بە یەکێک لەگرنگترین رەهەندەکانى سیاسەت و مێژوو دادەنرێت,  دەوڵەتداریش پەیوەستە بەکار و بارى کارگێڕى دەسەڵاتى سیاسی و چونیەتى بەڕێوەبردنى وڵات، بۆیە ئەنجامدانى توێژینەوەى هاوشێوەیەى ئەم بابەتە پێویستییەکى گرنگە بۆ پڕکردنەوەى ئەم بۆشاییانى لە پێوەندنى نێوان سیاسەت و مێژوودا بوونى هەیە. لەم توێژینەوەیەدا پشت بە میتۆدى زانستى شیکارى ناوەڕک بەستراوە و زیاتر جەخت لەسەر سەرچاوەکانى تایبەت بەم بوارە کراوەتەوە، بۆزیاتر بە ئەکادیمى بوونى بابەتەکەش تاکرابێت هەوڵدراوە بگەڕێنەوە سەر سەرچاوە رەسەنەکانى تایبەت بەم بوارە.، تاوەکو بگەین بە راستییەکانى چۆنییەتى دەوڵەتدارى لەدیدى زاناکانى ئیسلامدا. هەروەها شیکردنەوەى چەمکى دەوڵەت لە سەرچاوەکانى تایبەت بەم بابەتە گرنگى پێدراوە. ئامانجى سەرەکى ئەم توێژینەوەیەش بریتیە لە دەرخستنى چۆنیەتى بەڕیوەبردنى دەوڵەت لەلاى زاناکانى ئیسلام و شێوازەکانى ئیدارەدانى دەوڵەت. هەروەها مەبەست لەم توێژینەوەیەدا بریتیە لە دەرخستنى ئەرکەکانى دەوڵەت بەرانبەر بە کۆمەڵگا و خەڵکانى ژێردەستى. لەکۆتاییشدا لەئەنجامى توێژینەوەکەمان بۆمان بەدیاردەکەوێت کە گەیشتووین بە ئامانجەکانى توێژینەوەکە، ئەوانیش بریتین لە وەڵامدانەوەى ئەو پرسیارانە: زاراوە و واتاى دەوڵەت چیە؟ بنەما و روکنەکانى دەوڵەت چین؟ دەوڵەتدارى و ئەرکەکانى دەوڵەت لەدیدى زاناکانى ئیسلامدا چیە؟
Title: بنەما و ئەرکەکانى دەوڵەت و دەوڵەتداران لەدیدى زاناکانى ئیسلامدا
Description:
  پوخته ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە (بنەما و ئەرکەکانى دەوڵەت و دەوڵەتداران لەدیدى زاناکانى ئیسلامدا)، کە تیایدا بەشێوەیەکى وورد ناساندن بۆ دەوڵەت کراوە و لەڕووى زاراوە و واتاکەیەوە شیکراوەتە، هەروەها چۆنیەتى بەڕێوەبردنى دەوڵەت و دەوڵەتدارى لەدیدى زاناکانى ئیسلامدا تیایدا باسکراوە.
ئەنجامدانى توێژینەوە دەربارەى ئەم جۆرە بابەتانە خاوەنى تایبەتمەندى خۆیەتى؛ چونکە دەوڵەت بە یەکێک لەگرنگترین رەهەندەکانى سیاسەت و مێژوو دادەنرێت,  دەوڵەتداریش پەیوەستە بەکار و بارى کارگێڕى دەسەڵاتى سیاسی و چونیەتى بەڕێوەبردنى وڵات، بۆیە ئەنجامدانى توێژینەوەى هاوشێوەیەى ئەم بابەتە پێویستییەکى گرنگە بۆ پڕکردنەوەى ئەم بۆشاییانى لە پێوەندنى نێوان سیاسەت و مێژوودا بوونى هەیە.
لەم توێژینەوەیەدا پشت بە میتۆدى زانستى شیکارى ناوەڕک بەستراوە و زیاتر جەخت لەسەر سەرچاوەکانى تایبەت بەم بوارە کراوەتەوە، بۆزیاتر بە ئەکادیمى بوونى بابەتەکەش تاکرابێت هەوڵدراوە بگەڕێنەوە سەر سەرچاوە رەسەنەکانى تایبەت بەم بوارە.
، تاوەکو بگەین بە راستییەکانى چۆنییەتى دەوڵەتدارى لەدیدى زاناکانى ئیسلامدا.
هەروەها شیکردنەوەى چەمکى دەوڵەت لە سەرچاوەکانى تایبەت بەم بابەتە گرنگى پێدراوە.
ئامانجى سەرەکى ئەم توێژینەوەیەش بریتیە لە دەرخستنى چۆنیەتى بەڕیوەبردنى دەوڵەت لەلاى زاناکانى ئیسلام و شێوازەکانى ئیدارەدانى دەوڵەت.
هەروەها مەبەست لەم توێژینەوەیەدا بریتیە لە دەرخستنى ئەرکەکانى دەوڵەت بەرانبەر بە کۆمەڵگا و خەڵکانى ژێردەستى.
لەکۆتاییشدا لەئەنجامى توێژینەوەکەمان بۆمان بەدیاردەکەوێت کە گەیشتووین بە ئامانجەکانى توێژینەوەکە، ئەوانیش بریتین لە وەڵامدانەوەى ئەو پرسیارانە: زاراوە و واتاى دەوڵەت چیە؟ بنەما و روکنەکانى دەوڵەت چین؟ دەوڵەتدارى و ئەرکەکانى دەوڵەت لەدیدى زاناکانى ئیسلامدا چیە؟.

Related Results

میکانیزمەکانی مەیلگۆڕین لە وتاری سیاسیی کوردیدا
میکانیزمەکانی مەیلگۆڕین لە وتاری سیاسیی کوردیدا
پوختە: مەیلگۆڕین ئەو وروژێنەرانەن، کە لە ڕێگای زمانەوە کار لە هەست و سۆزی وەرگر دەکەن و ئاراستەی بیرکردنەوەی دەگۆڕن. کۆمەڵێک میکانیزمی زمانی دەتوانن ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنن، کە نێرە...
تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزم لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی جیهانگیرییدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی - بەراوردکارییە
تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزم لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی جیهانگیرییدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی - بەراوردکارییە
جیهانگیرییی یەکێکە لەو دیاردانەی کە ئامڕاز  و ئامانج و لێکەوتەکانی کاریگەری بەرچاویان لەسەر  ئایدۆلۆژیا سیاسییەکان و تیۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەجێهێشتووە. ئەم توێژینەوەیە ت...
بەلاهوتیكردنەوەی سیاسەت
بەلاهوتیكردنەوەی سیاسەت
پوختە   بابەتی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە ئاوڕدانەوەیە لە تیۆریی کارل شمیت سەبارەت بە بواری سیاسی the Political، و تێگەیشتنی ئەو بۆ کێشەزای بنەڕەتی دەوڵەتی مۆدێرن وەک بەرەنجامی رۆشنگە...
ڕیالیزما ئەفسوونی د ڕۆمانا (ئۆرگازمێن ئەژدەهایەکێ) دا.
ڕیالیزما ئەفسوونی د ڕۆمانا (ئۆرگازمێن ئەژدەهایەکێ) دا.
 ئەڤ خەبات لێکۆلینەکە ل سەر رەنگڤەدانا بنەمایێن ڕۆمانا ڕیالیزما ئەفسوونی  د ڕۆمانا (ئۆرگازمێن ئەژدەهایەکی)دا یا نڤیسکار (ڤەهێل موحسن)ی. وەکی ئاشکەرا ڕیالیزما ئەفسوونی ئێک ژ شێوازێن...
شیعرییەتی زمانی ڕۆمان لە ئاستی دەلالیدا ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی به‌ختیار عه‌لی بە نموونە
شیعرییەتی زمانی ڕۆمان لە ئاستی دەلالیدا ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی به‌ختیار عه‌لی بە نموونە
ئەم توێژینەوەیە له‌ ژێر ناونیشانی (شیعرییەتی زمانی ڕۆمان لە ئاستی دەلالیدا - ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی به‌ختیار عه‌لی بە نموونە)یه،‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ خستنه‌ڕووی شیعرییه‌ت و بوا...
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە پوختە: لێکۆڵینەوەی بەردەست لە چوارچێوەی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوەدا جۆری شوێنپێیەکان لە زمانی...

Back to Top