Javascript must be enabled to continue!
کاریگەری ستراتیژی ئۆراڵی لەسەر دهستكهوتى قوتابییانی پۆلی دهیهمی وێژهیی لە بابەتی مێژوو
View through CrossRef
کاریگەری ستراتیژی ئۆراڵی لەسەر دهستكهوتى قوتابییانی پۆلی دهیهمی وێژهیی لە بابەتی مێژوو
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە ناسینی " کاریگەری ستراتیژی ئۆراڵی لەسەر دهستكهوتى قوتابییانی پۆلی دهیهمی وێژهیی لە بابەتی مێژوو"، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئامانجی توێژینەوەکە، توێژهران رێبازی ئهزموونیان بهكارهێنا و گریمانەی سفری دانرا کە هیچ جیاوازییەکی ئاماری بەرچاو لە ئاستی دەلالەت (٠.٠٥) لە نێوان تێکڕای نمرەکانی قوتابییانی گرووپی ئهزموونی کە بە پێی ستراتیژی ئۆراڵی (Oraly) وانەیان بۆ وتراوەتەوە و تێکڕای نمرەکانی گرووپی كۆنتڕۆڵ کە بە شێوازی نەریتی وانەیان بۆ وتراوەتەوە نییە.
ئەم توێژینەوەیە سنووردار کرا بۆ قوتابییانی پۆلی دهیهمی وێژهیی لە پارێزگای هەولێر له ئامادهیی (ڕاستیاری كوڕان) کە ژمارەیان (٤٠) قوتابی بوو، دابەشکرابوون بەیەکسانی بەسەر هەردوو گرووپی ئهزموونی و كۆنتڕۆڵكراو، (٤٠) ئامانجی ڕەفتاری به پشت بهستن به پۆلێنی بلۆمی مهعریفی (بهبیرهاتنهوه، تێگەیشتن، جێبهجێكردن ، شیکردنەوە) لە کتێبی مێژوو بەتایبەتی لە بەشەکانی (پێنجەم، شەشەم، حەوتەم) داڕێژران، هەروەها توێژەران (٤٨) پلانی وانەوتنهوه و تاقیکردنەوەیەکی دهستكهوتیان ئامادەکرد کە لە (٤٠) بڕگەی فرە هەڵبژاردە پێکهاتبوو، تایبەتمەندییە سایکۆمەترییەکانی تاقیکردنەوەکە دەرهێنران و پاشان لەسەر نموونەی توێژینەوەکە جێبەجێ کرا، بە بەکارهێنانی تاقیکردنەوەی t-test بۆ دوو نموونەی سەربەخۆ، ئەنجامەکان دەریانخست کە جیاوازی ئاماری بەرچاو لە ئاستی دەلالەت (٠.٠٥) هەیە بۆ بەرژەوەندی گرووپی ئهزموونی کە بە پێی ستراتیژی ئۆراڵی (Oraly) وانەیان بۆ وتراوەتەوە، ئەمەش نیشانیدا کە ستراتیژی ئۆراڵی کاریگەریی زۆری هەیە لە بەرزکردنەوەی ئاستی دهستكهوتی قوتابییانی پۆلی دەیەمی وێژهیی لە بابەتی مێژوو، هەروەها کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاز دانراون بۆ سوودوەرگرتن لێیان لە داهاتوودا.
Salahaddin University - Erbil
Title: کاریگەری ستراتیژی ئۆراڵی لەسەر دهستكهوتى قوتابییانی پۆلی دهیهمی وێژهیی لە بابەتی مێژوو
Description:
کاریگەری ستراتیژی ئۆراڵی لەسەر دهستكهوتى قوتابییانی پۆلی دهیهمی وێژهیی لە بابەتی مێژوو
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە ناسینی " کاریگەری ستراتیژی ئۆراڵی لەسەر دهستكهوتى قوتابییانی پۆلی دهیهمی وێژهیی لە بابەتی مێژوو"، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئامانجی توێژینەوەکە، توێژهران رێبازی ئهزموونیان بهكارهێنا و گریمانەی سفری دانرا کە هیچ جیاوازییەکی ئاماری بەرچاو لە ئاستی دەلالەت (٠.
٠٥) لە نێوان تێکڕای نمرەکانی قوتابییانی گرووپی ئهزموونی کە بە پێی ستراتیژی ئۆراڵی (Oraly) وانەیان بۆ وتراوەتەوە و تێکڕای نمرەکانی گرووپی كۆنتڕۆڵ کە بە شێوازی نەریتی وانەیان بۆ وتراوەتەوە نییە.
ئەم توێژینەوەیە سنووردار کرا بۆ قوتابییانی پۆلی دهیهمی وێژهیی لە پارێزگای هەولێر له ئامادهیی (ڕاستیاری كوڕان) کە ژمارەیان (٤٠) قوتابی بوو، دابەشکرابوون بەیەکسانی بەسەر هەردوو گرووپی ئهزموونی و كۆنتڕۆڵكراو، (٤٠) ئامانجی ڕەفتاری به پشت بهستن به پۆلێنی بلۆمی مهعریفی (بهبیرهاتنهوه، تێگەیشتن، جێبهجێكردن ، شیکردنەوە) لە کتێبی مێژوو بەتایبەتی لە بەشەکانی (پێنجەم، شەشەم، حەوتەم) داڕێژران، هەروەها توێژەران (٤٨) پلانی وانەوتنهوه و تاقیکردنەوەیەکی دهستكهوتیان ئامادەکرد کە لە (٤٠) بڕگەی فرە هەڵبژاردە پێکهاتبوو، تایبەتمەندییە سایکۆمەترییەکانی تاقیکردنەوەکە دەرهێنران و پاشان لەسەر نموونەی توێژینەوەکە جێبەجێ کرا، بە بەکارهێنانی تاقیکردنەوەی t-test بۆ دوو نموونەی سەربەخۆ، ئەنجامەکان دەریانخست کە جیاوازی ئاماری بەرچاو لە ئاستی دەلالەت (٠.
٠٥) هەیە بۆ بەرژەوەندی گرووپی ئهزموونی کە بە پێی ستراتیژی ئۆراڵی (Oraly) وانەیان بۆ وتراوەتەوە، ئەمەش نیشانیدا کە ستراتیژی ئۆراڵی کاریگەریی زۆری هەیە لە بەرزکردنەوەی ئاستی دهستكهوتی قوتابییانی پۆلی دەیەمی وێژهیی لە بابەتی مێژوو، هەروەها کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاز دانراون بۆ سوودوەرگرتن لێیان لە داهاتوودا.
.
Related Results
كاریگهری ستراتیژیهتی جیكسو لهسهر دهستكهوتی خوێندنی قوتابیانی كوڕ له پۆلی دهیهمی وێژهیی له بابهتی مێژوو
كاریگهری ستراتیژیهتی جیكسو لهسهر دهستكهوتی خوێندنی قوتابیانی كوڕ له پۆلی دهیهمی وێژهیی له بابهتی مێژوو
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە ناسینی (كاریگهری ستراتیژیهتی جیكسو لهسهر دهستكهوتی خوێندنی قوتابیانی كوڕ له پۆلی دهیهمی وێژهیی له بابهتی مێژوو) .بۆ بەدیهێنانی ئامانجی توێژینەوە...
كاریگهری زیادبوونی نیشینگهی مرۆیی لهسهر كەمبوونی زهوی كشتوكاڵی قهزای شارهزوور وهك نموونه
كاریگهری زیادبوونی نیشینگهی مرۆیی لهسهر كەمبوونی زهوی كشتوكاڵی قهزای شارهزوور وهك نموونه
نیشينگەى مرۆيى مەبەست لەو كۆمەڵە بيناو خانووانەن كە دانيشتوانيان تێدا نيشتەجێيە لەهەر ناوچەيەك، ئەم نیشينگانەيش بەگوێرەى قەبارەيان جياوازن، كە دەكرێت گوندێكى بچووك يان گوندێكى گ...
كاریگەری مۆدێلی (Bransford_stein (IDEAL) لەسەر تێگەیشتی قوتابیانی پۆلی هەشتەمى بنەرەتی بۆ چەمكە زیندەزانیەكان
كاریگەری مۆدێلی (Bransford_stein (IDEAL) لەسەر تێگەیشتی قوتابیانی پۆلی هەشتەمى بنەرەتی بۆ چەمكە زیندەزانیەكان
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دیاریکردنی كاریگەری مۆدێلی برانسفۆرد-شتاین لە تێگەیشتنی چەمکە زیندەزانیەكانە لەلای قوتابیانی پۆلی هەشتەمی بنەرەتی. توێژینەوەکە نەخشەسازی ئەزموونکاری بەکارهێ...
هزری تونڕەوی هۆکارەکانی و جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی
هزری تونڕەوی هۆکارەکانی و جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
سوپاس وستایشی فراوان و بێ پایان بۆ خوای باڵا دەست، لەگەڵ داواکردنی دروود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاکی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت)، وەبۆس...
کاریگەری ستراتیژیەتی (Think-Pair-Share) لەسەر دەستکەوتی بابەتی زیندەزانی لای قوتابییانی پۆلی دەیەمی زانستی
کاریگەری ستراتیژیەتی (Think-Pair-Share) لەسەر دەستکەوتی بابەتی زیندەزانی لای قوتابییانی پۆلی دەیەمی زانستی
ئامانجى ئەم توێژینەوەیە ئاشنابوونە بە کاریگەرى ستراتیژیهتی(بیربکەرەوە-جووتبە-بەشبکە) لە دەستکەوتی زانستی زیندەزانی لاى قوتابییانى پۆلى دەیەمی زانستى. لەژێر ڕۆشنایی بەدەستهێنانی ئە...
هەڵسەنگاندنی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان
هەڵسەنگاندنی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان
ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی وەسفیی شیکارییە، بۆ هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی ڕابردوو و ئێستای خوێندنی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدراوە. بەتایبە...
ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە، بیرکردنەوە، دەستکەوت
ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە، بیرکردنەوە، دەستکەوت
ئامانجى ئەم توێژینەوەیەى لەبەردەستدایە، بریتییە لە زانینى کاریگەری بەکارهێنانى ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە لەسەر دەستکەوتى خوێندن و گەشەپێدانى بیرکردنەوەى دوور لە بابەتى مێژوو لای ...

