Javascript must be enabled to continue!
كاریگەری فێرکردنی هاوبەش لە پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لای قوتابیانی پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی
View through CrossRef
ئامانجی توێژینەوەکە زانینی کاریگەریی فێرکردنی هاوبەش بوو لەسەر ی فێرخوازانی کچ لەپۆلی حەفتەمی بنەڕەتی لە بابەتی زانست بۆ هەمووان و پەرەپێدانی تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە. بۆ دڵنیابوون لە ئامانجی توێژینەوەکە گریمانەی سفری دانران بۆ بەراوردکردنی نێوان کۆمەڵەی ئەزموونی و کۆنترۆڵ لە تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە.توێژینەوەکە سنووردار کرا لە قوتابخانەکانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥). توێژەر پشتی بەست بە نەخشەسازی ئەزموونی بۆ هەردوو کۆمەڵەی (ئەزموونی و کۆنترۆڵ)، کۆمەڵەی ئەزموونی بە شێوازی فێرکردنی هاوبەش وانەیان خوێند و کۆمەڵەی کۆنترۆڵ بە شێوازی ئاسای خوێندیان. نموونەی توێژینەوەکە پێکهاتبوو لە (٦٨) فێرخوازی کج کە دابەشکران بۆ (٣٣) فێرخواز بۆ کۆمەڵەی ئەزموونی و (٣٥) فێرخواز بۆ کۆمەڵەی کۆنترۆڵ، هەردوو کۆمەڵ هاوتاکران لە چەندین گۆڕاوی وەک (تەمەن بە مانگ، پلەی زیرەکی، كۆنمرەی فێرخوازان بۆ ساڵی پێشوو، نمرەی فێرخوازان لە بابەتی زانست بۆ هەمووان بۆ پۆلی شەشەم، و ئاستی خوێندنی دایک و باوک). توێژەر تاقیکردنەوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەی ئامادەکرد کە (٢٩) بڕگە بوو بە سێ بژاردەی وەڵام. دڵنیایی کرا لە ڕاستی و جێگیری تاقیکردنەوەکە و توانای جیاکردنەوەی بڕگەکانیان. توێژەر چەندین پلانی وانەوتنەوەی ئامادەکرد بۆ هەردووکۆمەڵ توێژینەوەکە لە (٢٣/١٠/٢٠٢٤) دەستیپێکرد و تا (٢٣/١٢/٢٠٢٤) بەردەوام بوو.لە کۆتایی توێژینەوەکە ، توێژەر بە هاوکاری مامۆستایانی قوتابخانە تاقیکردنەوەکەی جێبەجێکرد لەسەر ئەندامانی نموونەی سەرەکی، داتاکانی کۆکردەوە و بە شێوەیەکی ئاماری شیکردەوە بە بەکارهێنانی ئامرازە ئامارییە گونجاوەکان لە ڕێگەی بەرنامەی ئاماری SPSS، ئەنجامەکان دەریانخست کە جیاوازییەکی ئاماری بەرچاو هەیە لە نێوان تێکڕای نمرەی هەردوو کۆمەڵ لە پەرەپێدانی تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە بەرژەوەندی کۆمەڵەی ئەزموونی یە. لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەدا، چەند دەرەنجام، ڕاسپاردە و پێشنیار بۆ توێژینەوەی داهاتوو خرانەڕوو.
Salahaddin University - Erbil
Title: كاریگەری فێرکردنی هاوبەش لە پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لای قوتابیانی پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی
Description:
ئامانجی توێژینەوەکە زانینی کاریگەریی فێرکردنی هاوبەش بوو لەسەر ی فێرخوازانی کچ لەپۆلی حەفتەمی بنەڕەتی لە بابەتی زانست بۆ هەمووان و پەرەپێدانی تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە.
بۆ دڵنیابوون لە ئامانجی توێژینەوەکە گریمانەی سفری دانران بۆ بەراوردکردنی نێوان کۆمەڵەی ئەزموونی و کۆنترۆڵ لە تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە.
توێژینەوەکە سنووردار کرا لە قوتابخانەکانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥).
توێژەر پشتی بەست بە نەخشەسازی ئەزموونی بۆ هەردوو کۆمەڵەی (ئەزموونی و کۆنترۆڵ)، کۆمەڵەی ئەزموونی بە شێوازی فێرکردنی هاوبەش وانەیان خوێند و کۆمەڵەی کۆنترۆڵ بە شێوازی ئاسای خوێندیان.
نموونەی توێژینەوەکە پێکهاتبوو لە (٦٨) فێرخوازی کج کە دابەشکران بۆ (٣٣) فێرخواز بۆ کۆمەڵەی ئەزموونی و (٣٥) فێرخواز بۆ کۆمەڵەی کۆنترۆڵ، هەردوو کۆمەڵ هاوتاکران لە چەندین گۆڕاوی وەک (تەمەن بە مانگ، پلەی زیرەکی، كۆنمرەی فێرخوازان بۆ ساڵی پێشوو، نمرەی فێرخوازان لە بابەتی زانست بۆ هەمووان بۆ پۆلی شەشەم، و ئاستی خوێندنی دایک و باوک).
توێژەر تاقیکردنەوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەی ئامادەکرد کە (٢٩) بڕگە بوو بە سێ بژاردەی وەڵام.
دڵنیایی کرا لە ڕاستی و جێگیری تاقیکردنەوەکە و توانای جیاکردنەوەی بڕگەکانیان.
توێژەر چەندین پلانی وانەوتنەوەی ئامادەکرد بۆ هەردووکۆمەڵ توێژینەوەکە لە (٢٣/١٠/٢٠٢٤) دەستیپێکرد و تا (٢٣/١٢/٢٠٢٤) بەردەوام بوو.
لە کۆتایی توێژینەوەکە ، توێژەر بە هاوکاری مامۆستایانی قوتابخانە تاقیکردنەوەکەی جێبەجێکرد لەسەر ئەندامانی نموونەی سەرەکی، داتاکانی کۆکردەوە و بە شێوەیەکی ئاماری شیکردەوە بە بەکارهێنانی ئامرازە ئامارییە گونجاوەکان لە ڕێگەی بەرنامەی ئاماری SPSS، ئەنجامەکان دەریانخست کە جیاوازییەکی ئاماری بەرچاو هەیە لە نێوان تێکڕای نمرەی هەردوو کۆمەڵ لە پەرەپێدانی تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە بەرژەوەندی کۆمەڵەی ئەزموونی یە.
لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەدا، چەند دەرەنجام، ڕاسپاردە و پێشنیار بۆ توێژینەوەی داهاتوو خرانەڕوو.
.
Related Results
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
ئامانجی ئەم توێژینەوە بریتییە لە زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان و هەروەها زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی ...
كاریگهری ستراتیژیهتی جیكسو لهسهر دهستكهوتی خوێندنی قوتابیانی كوڕ له پۆلی دهیهمی وێژهیی له بابهتی مێژوو
كاریگهری ستراتیژیهتی جیكسو لهسهر دهستكهوتی خوێندنی قوتابیانی كوڕ له پۆلی دهیهمی وێژهیی له بابهتی مێژوو
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە ناسینی (كاریگهری ستراتیژیهتی جیكسو لهسهر دهستكهوتی خوێندنی قوتابیانی كوڕ له پۆلی دهیهمی وێژهیی له بابهتی مێژوو) .بۆ بەدیهێنانی ئامانجی توێژینەوە...
كاریگەری مۆدێلی (Bransford_stein (IDEAL) لەسەر تێگەیشتی قوتابیانی پۆلی هەشتەمى بنەرەتی بۆ چەمكە زیندەزانیەكان
كاریگەری مۆدێلی (Bransford_stein (IDEAL) لەسەر تێگەیشتی قوتابیانی پۆلی هەشتەمى بنەرەتی بۆ چەمكە زیندەزانیەكان
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دیاریکردنی كاریگەری مۆدێلی برانسفۆرد-شتاین لە تێگەیشتنی چەمکە زیندەزانیەكانە لەلای قوتابیانی پۆلی هەشتەمی بنەرەتی. توێژینەوەکە نەخشەسازی ئەزموونکاری بەکارهێ...
گرفتی ژماره (Dyscalculia) لای قوتابیانی بازنهی یهكهم له قوتابخانه بنهڕهتیهكانی شاری چهمچهماڵ
گرفتی ژماره (Dyscalculia) لای قوتابیانی بازنهی یهكهم له قوتابخانه بنهڕهتیهكانی شاری چهمچهماڵ
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بۆ لێکۆڵینەوەیه لە دیسكالكولیا له نێوان خوێندکارانی بازنهی یەکەم لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا لە ڕووی ڕەگەز، تهمهن، و پۆل و قوتابخانەوه. كێشهی ژماره...
کاریگەری ستراتیژی ئۆراڵی لەسەر دهستكهوتى قوتابییانی پۆلی دهیهمی وێژهیی لە بابەتی مێژوو
کاریگەری ستراتیژی ئۆراڵی لەسەر دهستكهوتى قوتابییانی پۆلی دهیهمی وێژهیی لە بابەتی مێژوو
کاریگەری ستراتیژی ئۆراڵی لەسەر دهستكهوتى قوتابییانی پۆلی دهیهمی وێژهیی لە بابەتی مێژوو
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە ناسینی " کاریگەری ستراتیژی ئۆراڵی لەسەر دهستكهوتى ...
کاریگەری ستراتیژیەتی (4H) لەسەر دەستکەوتی خوێندن لە بابەتە کۆمەڵایەتییەکان لای فێرخوازانی پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی
کاریگەری ستراتیژیەتی (4H) لەسەر دەستکەوتی خوێندن لە بابەتە کۆمەڵایەتییەکان لای فێرخوازانی پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی
Abstract
The study aims to determine the effect of strategy (4H) on the achievement of social subjects among seventh grade students. To achieve the aim of this study, the research...
ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە، بیرکردنەوە، دەستکەوت
ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە، بیرکردنەوە، دەستکەوت
ئامانجى ئەم توێژینەوەیەى لەبەردەستدایە، بریتییە لە زانینى کاریگەری بەکارهێنانى ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە لەسەر دەستکەوتى خوێندن و گەشەپێدانى بیرکردنەوەى دوور لە بابەتى مێژوو لای ...
ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایانی قۆناغی بنهڕهتی
ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایانی قۆناغی بنهڕهتی
پوخت
ئهم توێژینهوهیه ئهنجامدراوه به مهبهستی زانینی ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایان...

