Javascript must be enabled to continue!
گرفتی ژماره (Dyscalculia) لای قوتابیانی بازنه‌ی یه‌كه‌م له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شاری چه‌مچه‌ماڵ
View through CrossRef
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بۆ لێکۆڵینەوەیه لە دیسكالكولیا له نێوان خوێندکارانی بازنه‌ی یەکەم لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا لە ڕووی ڕەگەز، ته‌مه‌ن، و پۆل و قوتابخانەوه. كێشه‌ی ژماره یان دیسکالکولیا تێکچوونێکی تایبەتی فێربوونه‌و بەربەستێکە لە بیرکاری‌دا،ئه‌م توێژینه‌وه‌یه قوتابیانی بازنه‌ی یه‌كه‌می پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم لەخۆ دەگرێت له پارێزگای سلێمانی. دیارترین نیشانه‌كانی كێشه‌ی ژماره: به زەحمەتی تێگەیشتن لە وشەکانی "لێكدان"، "کۆکردنەوە"، کێشە لە ژماردن، حەز نەکردن بە ژمێریاری و خەمڵاندن و هەستکردنێکی زۆر خراپ لە چەمک و یاسا و شیكاری بیرکاری له خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها گرنگترین ئه‌و تیۆریانه‌ی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو ئه‌مانه‌ن: تیۆری بوونیادنانی مەعریفی بیاجه، تیۆری گەشەپێدانی مەعریفی، مۆدێلی سێ کۆد و مۆدێلی سیستەمی پرۆسێسی ژمارە كه هه‌موو ئه‌م تیۆریانه یارمه‌تی باش تێگه‌یشتنی ئێمه ده‌ده‌ن تا زیاتر له كێشه‌ی ژماره تێبگه‌ین. جگه له‌مه‌ش توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه هه‌ندێك هۆكاری ژینگه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ررونی و په‌روه‌رده‌یی و بۆماوه‌یی ده‌بنه هۆی ئه‌م دیارده‌یه. توێژه‌ران سوودیان له ڕاپرسی پێشوه‌خته بینیوه‌و وه‌ریانگێراوه بۆ زمانی كوردی كه له (22) بڕگه پێك هاتووه، هه‌رورها دوای وه‌رگرتنی بۆچوونی شاره‌زایان، (102) قوتابی له دیدی مامۆستایه‌نه‌وه وه‌رگیراوه. به سوود بینین له پرۆسه‌ی ئاماری (SPSS- 26) شیكاری داتاكان كراون. ده‌رئه‌نجام: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ڕاستگۆیی و جێگیری زۆرباشی هه‌یه، وه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ڕێژه‌ی كێشه‌ی ژماره له نێو كچاندا زیاتره وه‌ك له كوڕان و له قوتابخانه حكومیه‌كاندا به تایبه‌ت له نێو قوتابیانی پۆلی دووه‌م زیاتر بڵاوه وه‌ك له قوتابخانه ئه‌هلیه‌كان. بۆیه له ئه‌نجامی هه‌ندێك كه‌م و كورتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، توێژه‌ران هه‌ندێك پێشنیاریان بۆ توێژینه‌وه‌كان داهاتوو خستۆته‌ڕوو له گرنگترینیان: ته‌نها پشت به دیدی مامۆستا نه‌به‌سترێت، به‌ڵكوئه‌نجامدانی تێست و پێوانه‌كردنی زیاتر ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ له قوتابیاندا گرنگه بۆ زانینی گرفتی ژماره لای قوتابیان به شێوه‌یه‌كی وردتر و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باشتر.
University of Human Development
Title: گرفتی ژماره (Dyscalculia) لای قوتابیانی بازنه‌ی یه‌كه‌م له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شاری چه‌مچه‌ماڵ
Description:
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بۆ لێکۆڵینەوەیه لە دیسكالكولیا له نێوان خوێندکارانی بازنه‌ی یەکەم لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا لە ڕووی ڕەگەز، ته‌مه‌ن، و پۆل و قوتابخانەوه.
كێشه‌ی ژماره یان دیسکالکولیا تێکچوونێکی تایبەتی فێربوونه‌و بەربەستێکە لە بیرکاری‌دا،ئه‌م توێژینه‌وه‌یه قوتابیانی بازنه‌ی یه‌كه‌می پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم لەخۆ دەگرێت له پارێزگای سلێمانی.
دیارترین نیشانه‌كانی كێشه‌ی ژماره: به زەحمەتی تێگەیشتن لە وشەکانی "لێكدان"، "کۆکردنەوە"، کێشە لە ژماردن، حەز نەکردن بە ژمێریاری و خەمڵاندن و هەستکردنێکی زۆر خراپ لە چەمک و یاسا و شیكاری بیرکاری له خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها گرنگترین ئه‌و تیۆریانه‌ی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو ئه‌مانه‌ن: تیۆری بوونیادنانی مەعریفی بیاجه، تیۆری گەشەپێدانی مەعریفی، مۆدێلی سێ کۆد و مۆدێلی سیستەمی پرۆسێسی ژمارە كه هه‌موو ئه‌م تیۆریانه یارمه‌تی باش تێگه‌یشتنی ئێمه ده‌ده‌ن تا زیاتر له كێشه‌ی ژماره تێبگه‌ین.
جگه له‌مه‌ش توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه هه‌ندێك هۆكاری ژینگه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ررونی و په‌روه‌رده‌یی و بۆماوه‌یی ده‌بنه هۆی ئه‌م دیارده‌یه.
توێژه‌ران سوودیان له ڕاپرسی پێشوه‌خته بینیوه‌و وه‌ریانگێراوه بۆ زمانی كوردی كه له (22) بڕگه پێك هاتووه، هه‌رورها دوای وه‌رگرتنی بۆچوونی شاره‌زایان، (102) قوتابی له دیدی مامۆستایه‌نه‌وه وه‌رگیراوه.
به سوود بینین له پرۆسه‌ی ئاماری (SPSS- 26) شیكاری داتاكان كراون.
ده‌رئه‌نجام: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ڕاستگۆیی و جێگیری زۆرباشی هه‌یه، وه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ڕێژه‌ی كێشه‌ی ژماره له نێو كچاندا زیاتره وه‌ك له كوڕان و له قوتابخانه حكومیه‌كاندا به تایبه‌ت له نێو قوتابیانی پۆلی دووه‌م زیاتر بڵاوه وه‌ك له قوتابخانه ئه‌هلیه‌كان.
بۆیه له ئه‌نجامی هه‌ندێك كه‌م و كورتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، توێژه‌ران هه‌ندێك پێشنیاریان بۆ توێژینه‌وه‌كان داهاتوو خستۆته‌ڕوو له گرنگترینیان: ته‌نها پشت به دیدی مامۆستا نه‌به‌سترێت، به‌ڵكوئه‌نجامدانی تێست و پێوانه‌كردنی زیاتر ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ له قوتابیاندا گرنگه بۆ زانینی گرفتی ژماره لای قوتابیان به شێوه‌یه‌كی وردتر و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باشتر.
Related Results
ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ده‌ستخستنی كارامه‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه لای مامۆستایانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی
ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ده‌ستخستنی كارامه‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه لای مامۆستایانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی
پوخت
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌نجامدراوه به مه‌به‌ستی زانینی ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ده‌ستخستنی كارامه‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه لای مامۆستایان...
Sargat Valley Basin (Morphometric Study)
Sargat Valley Basin (Morphometric Study)
گرنگی لێكۆڵینه‌وه مۆرفۆمه‌تریه‌كان وه‌ك به‌شێك له لێكۆڵینه‌وه‌ی جوگرافیای سروشتی زیادی كردووه، له‌گه‌ڵ زیادبونی گرنگی دانی مرۆڤ به‌و گرفتانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه له‌به‌كارهێنا...
گه‌ره‌نتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پاراستنی مافه سیاسییه‌كان
گه‌ره‌نتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پاراستنی مافه سیاسییه‌كان
ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له‌و تویژێنه‌وه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌مان سه‌ر كردووه بریتیه له گه‌ره‌نتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پاراستنی مافه سیاسییه‌كان كه میتودی شێكاری و به‌راوردكاریمان به‌كا...
ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك لای ژنه‌چیرۆكنووسانی كوررد و فارس
ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك لای ژنه‌چیرۆكنووسانی كوررد و فارس
توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌ست توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی-به‌راوردكارییه به‌ناونیشانی: "ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك لای ژنه‌چیرۆكنووسانی كورد و فارس"، له‌سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنه‌وه تا گه‌ش...
شڕۆڤه‌كرنا ته‌كنیكێن بنه‌مایێن زمانڤانییا دەروونى د هۆزانێن غازى ئاكره‌ییدا - دیوانا (هزر و ئه‌ڤین) وه‌ك نموونه
شڕۆڤه‌كرنا ته‌كنیكێن بنه‌مایێن زمانڤانییا دەروونى د هۆزانێن غازى ئاكره‌ییدا - دیوانا (هزر و ئه‌ڤین) وه‌ك نموونه
ئه‌ڤ ڤه‌كۆلینه گرێداى بابه‌تێ ڕه‌خنه‌ییا پڕاكتیكییه، كو تێدا نموونه‌یێن هۆزانێن دیوانا (هزر و ئه‌ڤین) یا (غازى ئاكره‌یى) ل به‌ر ڕۆشناییا زمانڤانییا دەروونى و بنه‌مایێن ئه‌وێ هاتی...
Unraveling the Lived Experiences: Mathematics Learning Challenges and Coping Strategies of Dyscalculia Students
Unraveling the Lived Experiences: Mathematics Learning Challenges and Coping Strategies of Dyscalculia Students
Purpose: The lived experiences of students with dyscalculia in the context of learning mathematics are explored in depth in this research work.
Design/Methodology/Approach: Studen...
پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی
پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی
ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی لای گەنجانی شاری هەولێر. هەروەها زانینی ئەوەی کە ئایا کوالێتی ژیان وەک گۆڕاوی نێوەندگر تا چەند کاریگەری لە...
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
ئامانجی ئەم توێژینەوە بریتییە لە زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان و هەروەها زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی ...

