Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

Sargat Valley Basin (Morphometric Study)

View through CrossRef
گرنگی لێكۆڵینه‌وه‌ مۆرفۆمه‌تریه‌كان وه‌ك به‌شێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی جوگرافیای سروشتی زیادی كردووه‌، له‌گه‌ڵ زیادبونی گرنگی دانی مرۆڤ به‌و گرفتانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی ڕووی زه‌وی به‌مه‌به‌ستی زانینی  هۆكاری دروست بونی گرفته‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ چاره‌ بۆیان ،مۆرفۆمه‌تری ئاوه‌زێڵیش وه‌ك به‌شێك له‌ زانستی جوگرافیا  ڕاده‌ی سود وه‌رگرتن و په‌ره‌ پێدان و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌كارهێنانی ده‌رامه‌ته‌ سروشتیه‌كان په‌یوه‌ست ده‌كات به‌ شێوه‌كانی ڕوی زه‌وی  ،له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گرفته‌كانی ژینگه‌ی سروشتی كه‌به‌رئه‌نجامی شێوه‌كانی ڕوی زه‌وین. ناوچه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان بازنه‌ى پانیى (350.12-.00= و 350.04-.25= ) باكوور و هێڵى درێژیى ( 460.12-.00=و 460.00-.05= ) خۆرهه‌ڵات. ئاوه‌زێڵه‌كه‌ هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران‌ له‌ به‌شى خۆرهه‌ڵات و ئاوزێڵی دۆڵی زه‌ڵم سنوره‌كانی باكوری خۆرئاوا تا باشوری خۆرئاوای ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ پێك ده‌هێنێت، به‌ڵام ئاوزێڵی خارگێڵان كه‌وتوه‌ته‌ به‌شی باشوری ئه‌م ئاوزێڵه‌كه‌وه‌. ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌له‌‌بجه‌، ئه‌م ئاوزێڵه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری كارگێڕی هه‌ردوو ناحیه‌ی بیاره‌و ناحیه‌ی خورماڵ، به‌جۆرێك كه‌ به‌شێكی كه‌می له‌به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌وێته‌ سنوری ناحیه‌ی بیاره‌و و به‌شێكی فراوانیشی ده‌كه‌وێته‌ سنوری ناحیه‌ی خورماڵ و ڕوبه‌ره‌كه‌ی (39.69 كم2)یه‌ و ئه‌و ڕوبه‌ره‌ش (6.47%)ی كۆی گشتی ڕوبه‌ری هه‌ردوو ناحیه‌ی ناوبراو پێكده‌هێنێت. درێژی ئاوه‌زێڵه‌كه‌ (8.98 كم)ه‌‌، پانی ئاوزێڵه‌كه‌ (6.89كم)ه‌، به‌رزترین خاڵی ئاوزێڵكه‌ ده‌گاته‌ (2592م)ه‌ ، نزمترین خاڵی ئاوزێڵه‌كه‌ ده‌گاته‌ (715م)ه‌.  ئه‌م ئاوزێڵه‌ له‌ پێنج ئاوزێڵی لاوه‌كی پێك دێت كه‌ ئاوزێڵه‌كانی (گوڵپ، شه‌ڵوان دڕ، ده‌ره‌ی مه‌ڕ، دله‌ی ده‌م، شرام) ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترینیان ده‌ره‌ی مه‌ره‌ كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته‌ (11,16كم2) و بچوكترینیان كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته‌ (3,2كم2). به‌گشتی لقه‌كان و چۆمه‌ وه‌رزیه‌كان به‌ئاراسته‌ی باشوری خۆرئاوا ڕێ ده‌كه‌ن تا ده‌ڕژێنه‌ دۆڵی سه‌رگه‌ت. له‌ ڕوی ئاووهه‌واوه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری ئاووهه‌وای ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه‌به‌ هاوینی وشك و گه‌رم و زستانی ساردو باراناوی ناسراوه‌، به‌جۆرێك بڕی بارانی ساڵانه‌ی له‌ وێستگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌  (662.8) ملیمه‌ ، له‌ رووی جیۆلوجیه‌وه‌ سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له‌ خۆده‌گرێ كه‌ بریتین له‌ (پێكهاته‌ی ئه‌فرۆمان ، پێكهاته‌ی قولقوله‌ ، پێكهاته‌ی كۆنگلۆمیراتی ) . وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تۆڕی ئاوزێڵ و تایبه‌تمه‌ندیه‌ مۆرفۆمه‌تریه‌كانی وه‌ك (تایبه‌تمه‌ندی ڕوبه‌ر، تایبه‌تمه‌ندی شێوه‌، تایبه‌تمه‌ندی به‌رزونزمی ، تایبه‌تمه‌ندی تۆڕی ئاوزێڵه‌كان) له‌خۆگرتوه‌.
Title: Sargat Valley Basin (Morphometric Study)
Description:
گرنگی لێكۆڵینه‌وه‌ مۆرفۆمه‌تریه‌كان وه‌ك به‌شێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی جوگرافیای سروشتی زیادی كردووه‌، له‌گه‌ڵ زیادبونی گرنگی دانی مرۆڤ به‌و گرفتانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی ڕووی زه‌وی به‌مه‌به‌ستی زانینی  هۆكاری دروست بونی گرفته‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ چاره‌ بۆیان ،مۆرفۆمه‌تری ئاوه‌زێڵیش وه‌ك به‌شێك له‌ زانستی جوگرافیا  ڕاده‌ی سود وه‌رگرتن و په‌ره‌ پێدان و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌كارهێنانی ده‌رامه‌ته‌ سروشتیه‌كان په‌یوه‌ست ده‌كات به‌ شێوه‌كانی ڕوی زه‌وی  ،له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گرفته‌كانی ژینگه‌ی سروشتی كه‌به‌رئه‌نجامی شێوه‌كانی ڕوی زه‌وین.
ناوچه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان بازنه‌ى پانیى (350.
12-.
00= و 350.
04-.
25= ) باكوور و هێڵى درێژیى ( 460.
12-.
00=و 460.
00-.
05= ) خۆرهه‌ڵات.
ئاوه‌زێڵه‌كه‌ هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران‌ له‌ به‌شى خۆرهه‌ڵات و ئاوزێڵی دۆڵی زه‌ڵم سنوره‌كانی باكوری خۆرئاوا تا باشوری خۆرئاوای ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ پێك ده‌هێنێت، به‌ڵام ئاوزێڵی خارگێڵان كه‌وتوه‌ته‌ به‌شی باشوری ئه‌م ئاوزێڵه‌كه‌وه‌.
ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌له‌‌بجه‌، ئه‌م ئاوزێڵه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری كارگێڕی هه‌ردوو ناحیه‌ی بیاره‌و ناحیه‌ی خورماڵ، به‌جۆرێك كه‌ به‌شێكی كه‌می له‌به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌وێته‌ سنوری ناحیه‌ی بیاره‌و و به‌شێكی فراوانیشی ده‌كه‌وێته‌ سنوری ناحیه‌ی خورماڵ و ڕوبه‌ره‌كه‌ی (39.
69 كم2)یه‌ و ئه‌و ڕوبه‌ره‌ش (6.
47%)ی كۆی گشتی ڕوبه‌ری هه‌ردوو ناحیه‌ی ناوبراو پێكده‌هێنێت.
درێژی ئاوه‌زێڵه‌كه‌ (8.
98 كم)ه‌‌، پانی ئاوزێڵه‌كه‌ (6.
89كم)ه‌، به‌رزترین خاڵی ئاوزێڵكه‌ ده‌گاته‌ (2592م)ه‌ ، نزمترین خاڵی ئاوزێڵه‌كه‌ ده‌گاته‌ (715م)ه‌.
 ئه‌م ئاوزێڵه‌ له‌ پێنج ئاوزێڵی لاوه‌كی پێك دێت كه‌ ئاوزێڵه‌كانی (گوڵپ، شه‌ڵوان دڕ، ده‌ره‌ی مه‌ڕ، دله‌ی ده‌م، شرام) ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترینیان ده‌ره‌ی مه‌ره‌ كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته‌ (11,16كم2) و بچوكترینیان كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته‌ (3,2كم2).
به‌گشتی لقه‌كان و چۆمه‌ وه‌رزیه‌كان به‌ئاراسته‌ی باشوری خۆرئاوا ڕێ ده‌كه‌ن تا ده‌ڕژێنه‌ دۆڵی سه‌رگه‌ت.
له‌ ڕوی ئاووهه‌واوه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری ئاووهه‌وای ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه‌به‌ هاوینی وشك و گه‌رم و زستانی ساردو باراناوی ناسراوه‌، به‌جۆرێك بڕی بارانی ساڵانه‌ی له‌ وێستگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌  (662.
8) ملیمه‌ ، له‌ رووی جیۆلوجیه‌وه‌ سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له‌ خۆده‌گرێ كه‌ بریتین له‌ (پێكهاته‌ی ئه‌فرۆمان ، پێكهاته‌ی قولقوله‌ ، پێكهاته‌ی كۆنگلۆمیراتی ) .
وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تۆڕی ئاوزێڵ و تایبه‌تمه‌ندیه‌ مۆرفۆمه‌تریه‌كانی وه‌ك (تایبه‌تمه‌ندی ڕوبه‌ر، تایبه‌تمه‌ندی شێوه‌، تایبه‌تمه‌ندی به‌رزونزمی ، تایبه‌تمه‌ندی تۆڕی ئاوزێڵه‌كان) له‌خۆگرتوه‌.

Related Results

The Genetic Mechanism of the Sequence Stratigraphy of the Rift Lacustrine Basin in Jiyang Depression, East China
The Genetic Mechanism of the Sequence Stratigraphy of the Rift Lacustrine Basin in Jiyang Depression, East China
Abstract Through the studies of sequence stratigraphy of early Tertiary in the east part of Jiyang depression, the characteristics of sequence evolution in contin...
Drainage reorganization disrupts scaling between drainage area and valley width
Drainage reorganization disrupts scaling between drainage area and valley width
Valley width is a fundamental morphologic property of rivers that plays a key role in drainage networks' hydrology, ecology, and geomorphology. In many cases, defining and measurin...
Salinas Valley Integrated Hydrologic and Reservoir Operations Models, Monterey and San Luis Obispo Counties, California Pre-Print
Salinas Valley Integrated Hydrologic and Reservoir Operations Models, Monterey and San Luis Obispo Counties, California Pre-Print
The area surrounding the Salinas Valley groundwater basin in Monterey and San Luis Obispo Counties of California is a highly productive agricultural area, contributes significantly...
morphometric analysis of the Soummam basin using remote sensing and GIS technologies
morphometric analysis of the Soummam basin using remote sensing and GIS technologies
<p>Morphometric analysis is a quantitative description and measurement of landforms. it has an important role in understanding the quantitative geomorphology of a dra...
Tectono-thermal evolution of the Junggar Basin, NW China: constraints from R o and apatite fission track modelling
Tectono-thermal evolution of the Junggar Basin, NW China: constraints from R o and apatite fission track modelling
The thermal evolution of the Junggar Basin, northwest China, was evaluated based on the thermal modelling results of 59 wells by using vitrinite reflectance (R o ...

Back to Top