Javascript must be enabled to continue!
ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك لای ژنه‌چیرۆكنووسانی كوررد و فارس
View through CrossRef
توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌ست توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی-به‌راوردكارییه به‌ناونیشانی: "ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك لای ژنه‌چیرۆكنووسانی كورد و فارس"، له‌سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنه‌وه تا گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن. دابه‌شی سێ به‌شكراوه، به‌شی یه‌كه‌م: خۆی له‌پێشه‌كییه‌ك ده‌بینێته‌وه كه سه‌رجه‌م گرنگی و ئامانج و كێشه و میتۆدی توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌خۆگرتووه، به‌شی دووه‌م: ته‌رخانكراوه بۆ قۆناغه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی چیرۆك له‌سه‌رده‌ستی ژنان له ئه‌ده‌بی كوردیدا، كه خۆیان له قۆناغه‌كانی (ده‌سپێك، گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن)دا ده‌بیننه‌وه؛ سیما و خه‌سڵه‌تی هه‌ر قۆناغێك به‌وردی دیاریكراوه و په‌نجه‌ی ئاماژه بۆ چیرۆكنووسانی هه‌ر قۆناغێك ڕاكێشراوه. هه‌رچی به‌شی دووه‌می توێژینه‌وه‌كه‌یه به‌هه‌مان شێوه قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆكی ژنانی فارس دیاریكراوه؛ به‌سه‌ر هه‌ر سێ قۆناغه‌كانی "ده‌سپێك و درێژه‌دان و سه‌رده‌میكی تازه"دا جیاكراوه‌ته‌وه و سیما و خه‌سڵه‌تی هه‌ر قۆناغێك دیاریكراوه، ڕابه‌ر و سه‌رترۆپكی ژنه‌چیرۆكنووسانی قۆناغه‌كانیش ئاماژه‌یان بۆكراوه. له‌كۆی پڕۆسه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌پشت به‌ستن به میتۆدی مێژووی-به‌رواردكاری قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆكی هه‌ردوو ئه‌ده‌به‌كه شیكراوه‌ته‌وه؛ ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆنیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك له‌هه‌ر دوو ئه‌ده‌به‌كه‌دا به‌هۆی نزیكی ناوچه‌یی و كلتوورییه‌وه هاوبه‌شیه‌كی زۆر هه‌یه، له‌وانه ده‌سپێكی چیرۆكنووسی لای ژنان له‌هه‌ردوو ئه‌ده‌به‌كه‌دا شوێنپێی پیاوانیان له‌نووسیندا هه‌ڵگرتووه و به‌قۆناغی لاسایكردنه‌وه ناوده‌برێت، له‌قۆناغی دووه‌مدا زیاتر گه‌ڕاون به‌شوێن ناسنامه‌ی ژنبوونه‌وه، قۆناغی سێیه‌م: قۆناغی پێشكه‌وتن و ده‌ركه‌وتنی ژنانه‌نووسییه له‌هه‌ر دوو ئه‌ده‌به‌كه‌دا.
Salahaddin University - Erbil
Title: ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك لای ژنه‌چیرۆكنووسانی كوررد و فارس
Description:
توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌ست توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی-به‌راوردكارییه به‌ناونیشانی: "ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك لای ژنه‌چیرۆكنووسانی كورد و فارس"، له‌سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنه‌وه تا گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن.
دابه‌شی سێ به‌شكراوه، به‌شی یه‌كه‌م: خۆی له‌پێشه‌كییه‌ك ده‌بینێته‌وه كه سه‌رجه‌م گرنگی و ئامانج و كێشه و میتۆدی توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌خۆگرتووه، به‌شی دووه‌م: ته‌رخانكراوه بۆ قۆناغه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی چیرۆك له‌سه‌رده‌ستی ژنان له ئه‌ده‌بی كوردیدا، كه خۆیان له قۆناغه‌كانی (ده‌سپێك، گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن)دا ده‌بیننه‌وه؛ سیما و خه‌سڵه‌تی هه‌ر قۆناغێك به‌وردی دیاریكراوه و په‌نجه‌ی ئاماژه بۆ چیرۆكنووسانی هه‌ر قۆناغێك ڕاكێشراوه.
هه‌رچی به‌شی دووه‌می توێژینه‌وه‌كه‌یه به‌هه‌مان شێوه قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆكی ژنانی فارس دیاریكراوه؛ به‌سه‌ر هه‌ر سێ قۆناغه‌كانی "ده‌سپێك و درێژه‌دان و سه‌رده‌میكی تازه"دا جیاكراوه‌ته‌وه و سیما و خه‌سڵه‌تی هه‌ر قۆناغێك دیاریكراوه، ڕابه‌ر و سه‌رترۆپكی ژنه‌چیرۆكنووسانی قۆناغه‌كانیش ئاماژه‌یان بۆكراوه.
له‌كۆی پڕۆسه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌پشت به‌ستن به میتۆدی مێژووی-به‌رواردكاری قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆكی هه‌ردوو ئه‌ده‌به‌كه شیكراوه‌ته‌وه؛ ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆنیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك له‌هه‌ر دوو ئه‌ده‌به‌كه‌دا به‌هۆی نزیكی ناوچه‌یی و كلتوورییه‌وه هاوبه‌شیه‌كی زۆر هه‌یه، له‌وانه ده‌سپێكی چیرۆكنووسی لای ژنان له‌هه‌ردوو ئه‌ده‌به‌كه‌دا شوێنپێی پیاوانیان له‌نووسیندا هه‌ڵگرتووه و به‌قۆناغی لاسایكردنه‌وه ناوده‌برێت، له‌قۆناغی دووه‌مدا زیاتر گه‌ڕاون به‌شوێن ناسنامه‌ی ژنبوونه‌وه، قۆناغی سێیه‌م: قۆناغی پێشكه‌وتن و ده‌ركه‌وتنی ژنانه‌نووسییه له‌هه‌ر دوو ئه‌ده‌به‌كه‌دا.
Related Results
شێوازی ژنانه له‌چیرۆكی ژنه‌چیرۆكنووسانی كورد و فارس
شێوازی ژنانه له‌چیرۆكی ژنه‌چیرۆكنووسانی كورد و فارس
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانی "شێوازی ژنانه له‌چیرۆكی ژنه چیرۆكنووسانی كورد و فارس" هه‌وڵێكه بۆ ده‌ستنیشانكردنی شێوازی نووسین له‌چیرۆكی ژنه‌چیرۆكنووسانی كورد و فارس؛ چیرۆكی...
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
ئامانجی ئەم توێژینەوە بریتییە لە زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان و هەروەها زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی ...
ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ده‌ستخستنی كارامه‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه لای مامۆستایانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی
ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ده‌ستخستنی كارامه‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه لای مامۆستایانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی
پوخت
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌نجامدراوه به مه‌به‌ستی زانینی ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ده‌ستخستنی كارامه‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه لای مامۆستایان...
کارامەیی پەیوەندیکردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانکۆ
کارامەیی پەیوەندیکردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانکۆ
ئامانجی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەرخستنی پەیوەندی نێوان كارامەیی پەیوەنییكردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانكۆ و پێوانەكردنی ئاستی هەردوو گۆڕاوەكە، هاوكات دەرخ...
پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی
پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی
ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی لای گەنجانی شاری هەولێر. هەروەها زانینی ئەوەی کە ئایا کوالێتی ژیان وەک گۆڕاوی نێوەندگر تا چەند کاریگەری لە...
تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما
تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما
تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما
پوختە:
پرسی شوناس پەیوەستە بە هەموو کایەکانی ژیان و بوارەکانی زانست. لە ئێستادا ئەم پرسە بووەتە گرفت لەبەردەم وڵات و کۆمەڵگەکان. لە پێناوی چارەسە...
Narration in Anecdotal Poems of Anwar Qadir
Narration in Anecdotal Poems of Anwar Qadir
خلاصة البحث :ان نشوء الانواع الادبية يسير بمحاذاة التطورات الاخرى للمجتمع الانساني، بمعنى أخر إن اي مذهب ادبي لا يستطيع البقاء للابد، و في احتمال بقائه فانه لا يخلو من التغيير، وهذ...
Analysis of the OPEC oil price crisis during the period between the years 1961 - 2019)
Analysis of the OPEC oil price crisis during the period between the years 1961 - 2019)
ملخص(تذبذب اسعار نفط ئوبك خلال فترة ممتدة بين السنوات 1961 – 2019 )منذ اكتشاف النفط بشكل تجاري وحتى وقتنا الحاظر، لم يفقد النفط اهميته الاقتصادية على المستوى الدولي بشكل خاص والمست...

