Javascript must be enabled to continue!
کارامەیی پەیوەندیکردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانکۆ
View through CrossRef
ئامانجی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەرخستنی پەیوەندی نێوان كارامەیی پەیوەنییكردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانكۆ و پێوانەكردنی ئاستی هەردوو گۆڕاوەكە، هاوكات دەرخستنی ڕۆڵی گۆڕاوە دیمۆگڕافییەكانی ( ڕەگەز ، باری ئابووری خێزان) لەسەر ئاستی گۆڕاوەكانی توێژینەوەكە، بۆ شیكردنەوەی ئامانجەكانیش توێژەران سوودیان لە میتۆدی وەسفی بەڕێگەی ڕوپێوی كۆمەڵایەتی بە نموونە وەرگرتووە. بۆ ئەو مەبەستەش فۆڕمێكی ڕاپرسیان ئامادەكردووە، بەجۆرێك پێوەری كارامەیی پەیوەندیكردن لە (18) بڕگە، پێوەری دەروون دروستیش لە ( 18) بڕگە پێكهاتووە، كە تەواوی تایبەتمەندییە سایكۆسۆسیۆمەترییەكان بۆ هەردوو پێوەرەكە ئەنجام دراوە. هاوكات بە شێوەیەكی هەڕەمەكی چینایەتی ڕێژەیی نموونەیەكەی (400) خوێندكار لە زانكۆی كۆییە وەرگیراوە. بەجۆرێك (210) خوێندكاری ڕەگەزی مێ و (190) خوێندكاریش ڕەگەزی نێر. بۆ شیكردنەوەی داتا بە دەستهاتووەكانیش توێژەران پرۆگرامی (spss) یان بەكارهێناوە. گرنگترین ئەو ئەنجامانەی ئەم توێژینەوەیە پێی گەیشتووە برتییە لە: بە شێوەیەكی گشتی كارامەیی پەیوەندیكردن و دەروون دروستی لای نموونەی توێژینەوەكە لە ئاستێكی بەرزدایە. هەروەها دەركەوتووە هیچ جیاوازیەكی بەڵگەداری ئاماری لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێدا نییە سەبارەت بە ئاستی كارامەیی پەوەندیكردن و دەروون دورستی. هاوكات دەركەوتووە ئەو خوێندكارانەی ئاستی ئابووری خێزانەكانیان باشە ئەوا كارامەیی پەیوەندیكردن و دەروون دروستیان بەرزترە بەبەراود بەو خوێندكارانەی ئاستی ئابووری خێزانەكانیان خراپ و یاخود مامناوەندە. لە كۆتایشدا دەركەوتووە پەیوەندیەكی بەڵگەداری ڕاستەوانە سەرو ناوەن لە نێوان كارامەیی پەیوەندیكردن و دەروون درووستیدا هەیە.
Salahaddin University - Erbil
Title: کارامەیی پەیوەندیکردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانکۆ
Description:
ئامانجی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەرخستنی پەیوەندی نێوان كارامەیی پەیوەنییكردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانكۆ و پێوانەكردنی ئاستی هەردوو گۆڕاوەكە، هاوكات دەرخستنی ڕۆڵی گۆڕاوە دیمۆگڕافییەكانی ( ڕەگەز ، باری ئابووری خێزان) لەسەر ئاستی گۆڕاوەكانی توێژینەوەكە، بۆ شیكردنەوەی ئامانجەكانیش توێژەران سوودیان لە میتۆدی وەسفی بەڕێگەی ڕوپێوی كۆمەڵایەتی بە نموونە وەرگرتووە.
بۆ ئەو مەبەستەش فۆڕمێكی ڕاپرسیان ئامادەكردووە، بەجۆرێك پێوەری كارامەیی پەیوەندیكردن لە (18) بڕگە، پێوەری دەروون دروستیش لە ( 18) بڕگە پێكهاتووە، كە تەواوی تایبەتمەندییە سایكۆسۆسیۆمەترییەكان بۆ هەردوو پێوەرەكە ئەنجام دراوە.
هاوكات بە شێوەیەكی هەڕەمەكی چینایەتی ڕێژەیی نموونەیەكەی (400) خوێندكار لە زانكۆی كۆییە وەرگیراوە.
بەجۆرێك (210) خوێندكاری ڕەگەزی مێ و (190) خوێندكاریش ڕەگەزی نێر.
بۆ شیكردنەوەی داتا بە دەستهاتووەكانیش توێژەران پرۆگرامی (spss) یان بەكارهێناوە.
گرنگترین ئەو ئەنجامانەی ئەم توێژینەوەیە پێی گەیشتووە برتییە لە: بە شێوەیەكی گشتی كارامەیی پەیوەندیكردن و دەروون دروستی لای نموونەی توێژینەوەكە لە ئاستێكی بەرزدایە.
هەروەها دەركەوتووە هیچ جیاوازیەكی بەڵگەداری ئاماری لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێدا نییە سەبارەت بە ئاستی كارامەیی پەوەندیكردن و دەروون دورستی.
هاوكات دەركەوتووە ئەو خوێندكارانەی ئاستی ئابووری خێزانەكانیان باشە ئەوا كارامەیی پەیوەندیكردن و دەروون دروستیان بەرزترە بەبەراود بەو خوێندكارانەی ئاستی ئابووری خێزانەكانیان خراپ و یاخود مامناوەندە.
لە كۆتایشدا دەركەوتووە پەیوەندیەكی بەڵگەداری ڕاستەوانە سەرو ناوەن لە نێوان كارامەیی پەیوەندیكردن و دەروون درووستیدا هەیە.
Related Results
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
ئامانجی ئەم توێژینەوە بریتییە لە زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان و هەروەها زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی ...
Level of Mental Health among the Students of the University of Halabja
Level of Mental Health among the Students of the University of Halabja
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لەزانينى ئاستی دروستی دەروونی لای خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە، بۆهێنانەدی ئەم ئامانجانەش توێژەران مێتۆدی (وەسفی)یان بەکارهێناوە، نمونەى توێژينەوەكە پ...
ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایانی قۆناغی بنهڕهتی
ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایانی قۆناغی بنهڕهتی
پوخت
ئهم توێژینهوهیه ئهنجامدراوه به مهبهستی زانینی ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایان...
Marketing role on social networking sites to increase sales
Marketing role on social networking sites to increase sales
يتناول هذا البحث دور التسويق عبر الشبكات الاجتماعية المأخوذ من رسالة الماجستير بعنوان (دور التسويق عبر الشبكات الاجتماعية في زيادة المبيعات). أن الهدف الرئيسي لهذا البحث هو معرفة د...

