Javascript must be enabled to continue!
هەڵسەنگاندنی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان
View through CrossRef
ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی وەسفیی شیکارییە، بۆ هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی ڕابردوو و ئێستای خوێندنی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدراوە. بەتایبەت لێکۆڵینەوە لە شێوازی بەکارهێنان و پەیرەوکردنی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی سۆلفێج لەلایەن مامۆستایانی بابەت. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، زانینی ڕادەی بەکارهێنان و کارایی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی سۆلفێجە بەشێوەیەکی کرداریی لەلایەن مامۆستایانی بابەت، کە تا چەند خراونەتە خزمەت پەرەپێدانی توانای قوتابییان و بەدەستهێنانی کارامەییەکانی فێربوون. هەروەها لەهەمان کاتدا دەستنیشانکردنی کەموکووڕییەکان و خاڵە لاوازەکان. بۆ ئەم مەبەستە توێژەران فۆڕمێکی ڕاپرسییان وەک ئامرازی لێکۆڵینەوە خستۆتە بەردەستی ئەو پسپۆڕ و مامۆستایانەی، کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو و لە ئێستادا بابەتی سۆلفێج لە قۆناغە جیاوازەکانی بەشی موزیک دەڵێنەوە یان بڕوانامەکانیان لە بابەتی سۆلفێج بەدەستهێناوە. دوای گەیشتن بە ئەنجامەکانی ڕاپرسی، توێژەران ئامانج، مەبەست و گرنگی ڕێگا و شێوازەکانیان لە بەدەستهێنانی کارامەیی فێربوون لە قوتابییان ڕوونکردووتەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەک گۆرانی وتن و تەکنیکی بەهێزکردنی یادگەی موزیکی قوتابییان. هەروەها ئەم پێشنیاز و ڕاسپاردانەشیان خستۆتەڕوو، کە بەهۆی بەکارهێنانی ئەم ڕێبازانە و بەستنەوەیان بە ئامراز و تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکان، دەبن بە هۆکاری نوێکردنەوەی پڕۆگرامەکان و خۆشەویستکردنی بابەتی سۆلفێج لای قوتابییان و بەستنەوەی هەردوو بەشی تیۆری و پراکتیکی بەیەکەوە.
Salahaddin University - Erbil
Title: هەڵسەنگاندنی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان
Description:
ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی وەسفیی شیکارییە، بۆ هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی ڕابردوو و ئێستای خوێندنی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدراوە.
بەتایبەت لێکۆڵینەوە لە شێوازی بەکارهێنان و پەیرەوکردنی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی سۆلفێج لەلایەن مامۆستایانی بابەت.
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، زانینی ڕادەی بەکارهێنان و کارایی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی سۆلفێجە بەشێوەیەکی کرداریی لەلایەن مامۆستایانی بابەت، کە تا چەند خراونەتە خزمەت پەرەپێدانی توانای قوتابییان و بەدەستهێنانی کارامەییەکانی فێربوون.
هەروەها لەهەمان کاتدا دەستنیشانکردنی کەموکووڕییەکان و خاڵە لاوازەکان.
بۆ ئەم مەبەستە توێژەران فۆڕمێکی ڕاپرسییان وەک ئامرازی لێکۆڵینەوە خستۆتە بەردەستی ئەو پسپۆڕ و مامۆستایانەی، کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو و لە ئێستادا بابەتی سۆلفێج لە قۆناغە جیاوازەکانی بەشی موزیک دەڵێنەوە یان بڕوانامەکانیان لە بابەتی سۆلفێج بەدەستهێناوە.
دوای گەیشتن بە ئەنجامەکانی ڕاپرسی، توێژەران ئامانج، مەبەست و گرنگی ڕێگا و شێوازەکانیان لە بەدەستهێنانی کارامەیی فێربوون لە قوتابییان ڕوونکردووتەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەک گۆرانی وتن و تەکنیکی بەهێزکردنی یادگەی موزیکی قوتابییان.
هەروەها ئەم پێشنیاز و ڕاسپاردانەشیان خستۆتەڕوو، کە بەهۆی بەکارهێنانی ئەم ڕێبازانە و بەستنەوەیان بە ئامراز و تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکان، دەبن بە هۆکاری نوێکردنەوەی پڕۆگرامەکان و خۆشەویستکردنی بابەتی سۆلفێج لای قوتابییان و بەستنەوەی هەردوو بەشی تیۆری و پراکتیکی بەیەکەوە.
Related Results
کاریگەری ستراتیژی ئۆراڵی لەسەر دهستكهوتى قوتابییانی پۆلی دهیهمی وێژهیی لە بابەتی مێژوو
کاریگەری ستراتیژی ئۆراڵی لەسەر دهستكهوتى قوتابییانی پۆلی دهیهمی وێژهیی لە بابەتی مێژوو
کاریگەری ستراتیژی ئۆراڵی لەسەر دهستكهوتى قوتابییانی پۆلی دهیهمی وێژهیی لە بابەتی مێژوو
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە ناسینی " کاریگەری ستراتیژی ئۆراڵی لەسەر دهستكهوتى ...
كاریگەری مۆدێلی (Bransford_stein (IDEAL) لەسەر تێگەیشتی قوتابیانی پۆلی هەشتەمى بنەرەتی بۆ چەمكە زیندەزانیەكان
كاریگەری مۆدێلی (Bransford_stein (IDEAL) لەسەر تێگەیشتی قوتابیانی پۆلی هەشتەمى بنەرەتی بۆ چەمكە زیندەزانیەكان
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دیاریکردنی كاریگەری مۆدێلی برانسفۆرد-شتاین لە تێگەیشتنی چەمکە زیندەزانیەكانە لەلای قوتابیانی پۆلی هەشتەمی بنەرەتی. توێژینەوەکە نەخشەسازی ئەزموونکاری بەکارهێ...
ڕۆڵ و بەکارهێنانی تەکنیکەکانی کۆندەکتەر لە ئۆرکێسترادا
ڕۆڵ و بەکارهێنانی تەکنیکەکانی کۆندەکتەر لە ئۆرکێسترادا
ئەم توێژینەوەیە، تایبەتە بە ڕۆڵ و بەکارهێنانی تەکنیکە جیاوازەکانی کۆندەکتەر لە ئۆرکێستراکاندا و توێژينەوەيەكى شيكارى و وەسفى يە، توێژەران لەم توێژينەوەدا بە شێوەيەكى زانستى شڕۆڤە ل...
هزری تونڕەوی هۆکارەکانی و جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی
هزری تونڕەوی هۆکارەکانی و جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
سوپاس وستایشی فراوان و بێ پایان بۆ خوای باڵا دەست، لەگەڵ داواکردنی دروود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاکی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت)، وەبۆس...
دەركەوتەكانی"خود" لە ڕۆمانی "داگیركردنی تاریكی"بەختیار عەلیدا
دەركەوتەكانی"خود" لە ڕۆمانی "داگیركردنی تاریكی"بەختیار عەلیدا
پوختە
ڕۆمانی"داگیركردنی تاریكی" بەختیار عەلی یەكێكە لەو ڕۆمانە كوردییە هاوچەرخانەی، كە گرنگییەكی زۆری بە بابەتی ناسنامەی تاكی داگیركراوی كورد لە سەردەمی داگیركاری داوە. نووسەر لەم...
بەلاهوتیكردنەوەی سیاسەت
بەلاهوتیكردنەوەی سیاسەت
پوختە
بابەتی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە ئاوڕدانەوەیە لە تیۆریی کارل شمیت سەبارەت بە بواری سیاسی the Political، و تێگەیشتنی ئەو بۆ کێشەزای بنەڕەتی دەوڵەتی مۆدێرن وەک بەرەنجامی رۆشنگە...
کاریگەری ستراتیژیەتی (Think-Pair-Share) لەسەر دەستکەوتی بابەتی زیندەزانی لای قوتابییانی پۆلی دەیەمی زانستی
کاریگەری ستراتیژیەتی (Think-Pair-Share) لەسەر دەستکەوتی بابەتی زیندەزانی لای قوتابییانی پۆلی دەیەمی زانستی
ئامانجى ئەم توێژینەوەیە ئاشنابوونە بە کاریگەرى ستراتیژیهتی(بیربکەرەوە-جووتبە-بەشبکە) لە دەستکەوتی زانستی زیندەزانی لاى قوتابییانى پۆلى دەیەمی زانستى. لەژێر ڕۆشنایی بەدەستهێنانی ئە...
جۆر و ئەرکێن ڤەگێری د رۆمانا (دەرگەهێ دونیایێ)دا یا (سەبری سلیڤانەی)
جۆر و ئەرکێن ڤەگێری د رۆمانا (دەرگەهێ دونیایێ)دا یا (سەبری سلیڤانەی)
ڤەگێر ب ئێک ژ تەوەرێن سەرەکیێن بەرهەمێن ڤەگێرانکی دهێتە هژمارتن، بەلێ ب چەندین تەرز و جوران د ناڤ بەرهەمێن ڤەگێرانکیدا دیار دبیت و ب رێکا هەر ئێک ژ وان جوران چەندین ئەرک جیبجی...

