Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

ڕۆڵ و بەکارهێنانی تەکنیکەکانی کۆندەکتەر لە ئۆرکێسترادا

View through CrossRef
ئەم توێژینەوەیە، تایبەتە بە ڕۆڵ و بەکارهێنانی تەکنیکە جیاوازەکانی کۆندەکتەر لە ئۆرکێستراکاندا و توێژينەوەيەكى شيكارى و وەسفى يە، توێژەران لەم توێژينەوەدا بە شێوەيەكى زانستى شڕۆڤە لەسەر کۆمەڵێک لە تەکنیکە جیاوازەکانی ڕابەرایەتیکردنی ئۆرکێستراکان دەکەن، کە وەک بنەمایەک و بەشێکی گرنگ دادەنرێت لە کاری ڕابەرایەتیکردندا. ئەنجامدانی ئەو تەکنیکانە لەلایەن کۆندەکتەرەوە وەک پێویستییەکی گرنگن هەژماردەکرێن بۆ بەدیهێنانی ئامانجە دیاریکراوەکان، کە پەیوەندی بە خودی کۆندەکتەرەوە هەیە لە کاری ڕابەرایەتیکردنی ئۆرکێستراکان، ئەو تەکنیکانە بە کۆمەڵێک جولەی جیاواز لە جەستەی کۆندەکتەرەوە دێتەکایەوە، ئەو تەکنیکانەی کۆندەکتەر هۆکارێکن بۆ بەرزکردنەوەی نمایشە موزیکییەکان، ئەگەر بە شێوەیەکی زانستی و سەرکەوتووانە ئەنجام بدرێت، بۆیە ئەو تەکنیکانە بۆ نمایشە موزیکییەکان وەک پێویستیەک سەیردەکرێت. لە ژێر ئەو ڕۆشناییە، توێژەران بە گرنگیان زانی ڕۆڵ و شێوازی ئەنجامدانی جۆرەکانی ئەو تەکنیکانەی کۆندەکتەر، لە چوارچێوەی توێژینەوەیەکدا بۆ خوێنەرانی بواری موزیک بخەنەڕوو. بابەتی توێژینەوەی هەڵبژێردراو، چەندین باس و تەوەری گرنگ لەخۆ دەگرن کە گشتیان پەیوەستن بە تەکنیکەکانی کۆندەکتەر و جولەی تەواوی جەستەی کۆندەکتەر، باسەکانی تەکنیکی کۆندەکتەر: بە دەستی ڕاست و چەپی کۆندەکتەر دەستپێدەکات، تایبەتمەندی جولەکانی دەستی کۆندەکتەر بە جیا شیدەکرێنەوە واتە دەستی ڕاست بە جیاو دەستی چەپ بە جیا، دواتر تەکنیکەکانی باتۆن باس دەکرێت، خاڵە هاوبەشەکانی دەستی ڕاست و چەپی کۆندەکتەر باسێکی دیکەی توێژینەوەکەیە، دواتر تەکنیکەکانی ڕوخسار و جەستەی کۆندەکتەر دوو بابەتی تەکنیکی گرنگن بۆ کۆندەکتەر شرۆڤەی لەسەر دەکرێت، لە کۆتاییدا باس لە شوێنی دەستپێک و کۆتایی کۆندەکتەر بۆ هاتنە سەر شانۆ دەکرێت کە بەیەکێک لە تەکنیک و ئەتەکێتەکانی کۆندەکتەر دادەنرێت.
Title: ڕۆڵ و بەکارهێنانی تەکنیکەکانی کۆندەکتەر لە ئۆرکێسترادا
Description:
ئەم توێژینەوەیە، تایبەتە بە ڕۆڵ و بەکارهێنانی تەکنیکە جیاوازەکانی کۆندەکتەر لە ئۆرکێستراکاندا و توێژينەوەيەكى شيكارى و وەسفى يە، توێژەران لەم توێژينەوەدا بە شێوەيەكى زانستى شڕۆڤە لەسەر کۆمەڵێک لە تەکنیکە جیاوازەکانی ڕابەرایەتیکردنی ئۆرکێستراکان دەکەن، کە وەک بنەمایەک و بەشێکی گرنگ دادەنرێت لە کاری ڕابەرایەتیکردندا.
ئەنجامدانی ئەو تەکنیکانە لەلایەن کۆندەکتەرەوە وەک پێویستییەکی گرنگن هەژماردەکرێن بۆ بەدیهێنانی ئامانجە دیاریکراوەکان، کە پەیوەندی بە خودی کۆندەکتەرەوە هەیە لە کاری ڕابەرایەتیکردنی ئۆرکێستراکان، ئەو تەکنیکانە بە کۆمەڵێک جولەی جیاواز لە جەستەی کۆندەکتەرەوە دێتەکایەوە، ئەو تەکنیکانەی کۆندەکتەر هۆکارێکن بۆ بەرزکردنەوەی نمایشە موزیکییەکان، ئەگەر بە شێوەیەکی زانستی و سەرکەوتووانە ئەنجام بدرێت، بۆیە ئەو تەکنیکانە بۆ نمایشە موزیکییەکان وەک پێویستیەک سەیردەکرێت.
لە ژێر ئەو ڕۆشناییە، توێژەران بە گرنگیان زانی ڕۆڵ و شێوازی ئەنجامدانی جۆرەکانی ئەو تەکنیکانەی کۆندەکتەر، لە چوارچێوەی توێژینەوەیەکدا بۆ خوێنەرانی بواری موزیک بخەنەڕوو.
بابەتی توێژینەوەی هەڵبژێردراو، چەندین باس و تەوەری گرنگ لەخۆ دەگرن کە گشتیان پەیوەستن بە تەکنیکەکانی کۆندەکتەر و جولەی تەواوی جەستەی کۆندەکتەر، باسەکانی تەکنیکی کۆندەکتەر: بە دەستی ڕاست و چەپی کۆندەکتەر دەستپێدەکات، تایبەتمەندی جولەکانی دەستی کۆندەکتەر بە جیا شیدەکرێنەوە واتە دەستی ڕاست بە جیاو دەستی چەپ بە جیا، دواتر تەکنیکەکانی باتۆن باس دەکرێت، خاڵە هاوبەشەکانی دەستی ڕاست و چەپی کۆندەکتەر باسێکی دیکەی توێژینەوەکەیە، دواتر تەکنیکەکانی ڕوخسار و جەستەی کۆندەکتەر دوو بابەتی تەکنیکی گرنگن بۆ کۆندەکتەر شرۆڤەی لەسەر دەکرێت، لە کۆتاییدا باس لە شوێنی دەستپێک و کۆتایی کۆندەکتەر بۆ هاتنە سەر شانۆ دەکرێت کە بەیەکێک لە تەکنیک و ئەتەکێتەکانی کۆندەکتەر دادەنرێت.

Related Results

ڕۆڵی ئامراز و پێداویستییەکانی مایسترۆ لە ڕابەریکردنی ئۆرکێسترادا
ڕۆڵی ئامراز و پێداویستییەکانی مایسترۆ لە ڕابەریکردنی ئۆرکێسترادا
ئەم توێژینەوەیە، توێژينەوەيەكى شيكارى و وەسفى يە، توێژەران لەم توێژينەوەدا بە شێوەيەكى زانستى شیکردنەوە و شڕۆڤە لەسەر کۆمەڵێک لەو ئامراز و پێداویستییانەی کە بۆ ڕابەریکردنی ئۆرکێستر...
ڕۆڵ و پێگەی ڕیتم و میلۆدی گۆرانی کەلەپووری لە موزیکی ئەوروپای ڕۆژئاوادا
ڕۆڵ و پێگەی ڕیتم و میلۆدی گۆرانی کەلەپووری لە موزیکی ئەوروپای ڕۆژئاوادا
ئەم هەوڵە توێژینەوەیەکی وەسفی شیکارییە، سەبارەت بە ڕۆڵ و پێگەی ڕیتم و میلۆدی گۆرانی کەلەپووری لە موزیکی ئەوروپای ڕۆژئاوادا، کە شیکارییەکی گشتی بۆ خستنەکار و بەرجەستەکردنی ئەم توخما...
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
توێژینەوەیەکی شیکاری وەسفییە پشت بە ڕیبازی چۆنایەتی دەبەستێت. ئەم توێژینەوەیە لە تەکنیکی 'لایتمۆتیڤ' وەک کەرەستەکی موزیکدانانی فیلم دەکۆڵێتەوە، کە لە موزیکی فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهم...
دابەشبوونی ئەشکەوتەکان لە پارێزگای سلێمانی بە بەکارهێنانی سیستەمە زانیارییە جوگرافیەكان (GIS)
دابەشبوونی ئەشکەوتەکان لە پارێزگای سلێمانی بە بەکارهێنانی سیستەمە زانیارییە جوگرافیەكان (GIS)
توێژینەوەكەمان بە ناونیشانی (دابەشبوونی ئەشکەوتەکان لە پارێزگای سلێمانی بە بەکارهێنانی سیستەمە زانیارییە جوگرافیەكان (GIS)) هەوڵێكە بۆ دەرخستنی چۆنیەتی دابەشبوونی جوگرافیانەی ئەشكە...
.
.
        توێژینەوەکە هەوڵدەدات لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی گواستنەوەی ئاسمانی بکات لە هاوردەکردنی زێڕدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکارییە لەسەر بۆچوونەکانی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی ئاسمانی بۆ کاڵاکان ڕ...
ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا
ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا
ئەم توێژينەوەيە بەناونیشانی (ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا) بریتییە لەتوێژینەوەیەکی هونەری  و ئیستاتیکی دەربارەی دەرخستنی دەربڕینخوازی و گوزارشتی ه...
Discourse of Identity and Intellectual, Aziz Gardi as an Intellectual
Discourse of Identity and Intellectual, Aziz Gardi as an Intellectual
نووسینەکانی بیرمەندی گەورەی جیهان ئیدوارد سەعید لەبارەی ڕۆشنبیر و ڕۆڵەکەی لە کۆمەڵدا، پەیوەندییەکی جەوهەری بە تێگەیشتن و چەمکی دیکەوە هەیە. یەکێک لە گرنگترین چەمکەکان، ڕەخنەیە. لە ...
.
.
لە جیهانی پێشکەوتنە خێراکاندا، هێشتا گەواهی ئەوە دەدەین کە حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان بەرەو هەڵکشانە، بەتایبەتی توندوتیژی ئابووری، کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی توندوتیژ...

Back to Top