Javascript must be enabled to continue!
ڕۆڵی ئامراز و پێداویستییەکانی مایسترۆ لە ڕابەریکردنی ئۆرکێسترادا
View through CrossRef
ئەم توێژینەوەیە، توێژينەوەيەكى شيكارى و وەسفى يە، توێژەران لەم توێژينەوەدا بە شێوەيەكى زانستى شیکردنەوە و شڕۆڤە لەسەر کۆمەڵێک لەو ئامراز و پێداویستییانەی کە بۆ ڕابەریکردنی ئۆرکێستراکان پێویستن و گرنگن دەکەن. کاری ڕابەرایەتیکردن بە گشتی پێویستی بە کۆمەڵێک پێداویستی هەیە بۆئەوەی ئەداکردنێکی زانستی و سەرکەوتووانە نمایش بکرێت، بۆیە ئەم پێداویستییانە لە سەردەمی ئەمڕۆماندا بۆ نمایشە موزیکییەکان وەک پێویستیەک سەیردەکرێت. لە ژێر ئەم ڕۆشناییە، توێژەران بە گرنگیان زانی ڕۆڵ و پێگەی ئەم ئامراز و پێداویستییانە بۆ ڕابەر و ڕابەرایەتیکردن لە چوارچێوەی توێژینەوەیەکدا بۆ خوێنەرانی بواری موزیک بخەنەڕوو.
ئەم بابەتە هەڵبژێردراوە کۆمەڵێک تەوەری گرنگ لەخۆ دەگرێت کە وەک ئامرازەکانی مایسترۆ دەخرێنە بەرباس، لەوانە باتۆنی مایسترۆ کە بە یەکێک لە ئامراز و چەکە کاریگەریەکانی مایسترۆ دادەنرێت بۆ ڕابەریکردنی ئۆرکێستراکان و پێرفۆرمانسی مایسترۆ لە بواری موزیکیدا. هەروەها باس لە مێژووی پێشکەوتن و سەرهەڵدانی باتۆنی مایسترۆ بەپێی سەردەمە جیاوازەکانی موزیکی و تەواوی ووردەکارییەکان دەکرێن، دواتر توێژەران باس لە تایبەتمەندی شێوازی سکۆڕە موزیکییەکانی مایسترۆ دەکەن و شیکردنەوەی بۆ دەکرێت، سەکۆی مایسترۆ یەکێکە لە باسەکانی توێژەران کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە و وەک پێداویستیەکی گرنگ بۆ مایسترۆ هەژمار دەکرێت و شیکاری تایبەتی بۆ ئەنجام دەدرێت، هەمیشە بۆ جێگیرکردنی نۆتە موزیکی و سکۆڕە موزیکییەکان پێویست بە بوونی ستاندی موزیکی هەیە، بۆ پێرفۆرمەرەکان بۆیە ستاندی مایسترۆ وەک پێوسیتی و پێداویستیەکان دادەنرێت، بەڵام بە جیاواز لەگەڵ ستاندی ئاسایی کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە کە لەم توێژینەوەیەدا لەلایەن توێژەرانەوە گشت ووردەکارییەکان دەخرێنە بەردیدی خوێنەر. یەکێکی تر لە جیاوازییەکانی مایسترۆ پۆشینی جل و بەرگە کە تەوەرێکی تری توێژینەوەکە پێکدەهێنێت و ئەم پێداویستیانەی بۆ پۆشین گرنگن لەکاتی نمایشەکاندا دەخرێنەڕوو.
Salahaddin University - Erbil
Title: ڕۆڵی ئامراز و پێداویستییەکانی مایسترۆ لە ڕابەریکردنی ئۆرکێسترادا
Description:
ئەم توێژینەوەیە، توێژينەوەيەكى شيكارى و وەسفى يە، توێژەران لەم توێژينەوەدا بە شێوەيەكى زانستى شیکردنەوە و شڕۆڤە لەسەر کۆمەڵێک لەو ئامراز و پێداویستییانەی کە بۆ ڕابەریکردنی ئۆرکێستراکان پێویستن و گرنگن دەکەن.
کاری ڕابەرایەتیکردن بە گشتی پێویستی بە کۆمەڵێک پێداویستی هەیە بۆئەوەی ئەداکردنێکی زانستی و سەرکەوتووانە نمایش بکرێت، بۆیە ئەم پێداویستییانە لە سەردەمی ئەمڕۆماندا بۆ نمایشە موزیکییەکان وەک پێویستیەک سەیردەکرێت.
لە ژێر ئەم ڕۆشناییە، توێژەران بە گرنگیان زانی ڕۆڵ و پێگەی ئەم ئامراز و پێداویستییانە بۆ ڕابەر و ڕابەرایەتیکردن لە چوارچێوەی توێژینەوەیەکدا بۆ خوێنەرانی بواری موزیک بخەنەڕوو.
ئەم بابەتە هەڵبژێردراوە کۆمەڵێک تەوەری گرنگ لەخۆ دەگرێت کە وەک ئامرازەکانی مایسترۆ دەخرێنە بەرباس، لەوانە باتۆنی مایسترۆ کە بە یەکێک لە ئامراز و چەکە کاریگەریەکانی مایسترۆ دادەنرێت بۆ ڕابەریکردنی ئۆرکێستراکان و پێرفۆرمانسی مایسترۆ لە بواری موزیکیدا.
هەروەها باس لە مێژووی پێشکەوتن و سەرهەڵدانی باتۆنی مایسترۆ بەپێی سەردەمە جیاوازەکانی موزیکی و تەواوی ووردەکارییەکان دەکرێن، دواتر توێژەران باس لە تایبەتمەندی شێوازی سکۆڕە موزیکییەکانی مایسترۆ دەکەن و شیکردنەوەی بۆ دەکرێت، سەکۆی مایسترۆ یەکێکە لە باسەکانی توێژەران کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە و وەک پێداویستیەکی گرنگ بۆ مایسترۆ هەژمار دەکرێت و شیکاری تایبەتی بۆ ئەنجام دەدرێت، هەمیشە بۆ جێگیرکردنی نۆتە موزیکی و سکۆڕە موزیکییەکان پێویست بە بوونی ستاندی موزیکی هەیە، بۆ پێرفۆرمەرەکان بۆیە ستاندی مایسترۆ وەک پێوسیتی و پێداویستیەکان دادەنرێت، بەڵام بە جیاواز لەگەڵ ستاندی ئاسایی کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە کە لەم توێژینەوەیەدا لەلایەن توێژەرانەوە گشت ووردەکارییەکان دەخرێنە بەردیدی خوێنەر.
یەکێکی تر لە جیاوازییەکانی مایسترۆ پۆشینی جل و بەرگە کە تەوەرێکی تری توێژینەوەکە پێکدەهێنێت و ئەم پێداویستیانەی بۆ پۆشین گرنگن لەکاتی نمایشەکاندا دەخرێنەڕوو.
.
Related Results
Marketing role on social networking sites to increase sales
Marketing role on social networking sites to increase sales
يتناول هذا البحث دور التسويق عبر الشبكات الاجتماعية المأخوذ من رسالة الماجستير بعنوان (دور التسويق عبر الشبكات الاجتماعية في زيادة المبيعات). أن الهدف الرئيسي لهذا البحث هو معرفة د...
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی تیۆری سێتا (Theta Theory)،كە شیکردنەوەی پەیوەندیی ڕستەسازی و واتاسازی لە زمانی کوردیدا تاوتوێ دەکات. لە ئاستی ڕستەسازیی تایبە...
شیكردنەوەیەكی ژینگەیی بۆ تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروان لەسنوری قەزای كەلار بەپشت بەستن بە تەكنیكی (Remote Sensing)
شیكردنەوەیەكی ژینگەیی بۆ تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروان لەسنوری قەزای كەلار بەپشت بەستن بە تەكنیكی (Remote Sensing)
ئەم توێژینەوەیە لەبواری جوگرافیای ژینگەدا كراوە، و تێیدا پشت بە تەكنیكی هەستكردن لەدورەوە (RS) بەستراوە، لەخستنەڕووی جیاوازی كاتی و شوێنی تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروان ...
ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایانی قۆناغی بنهڕهتی
ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایانی قۆناغی بنهڕهتی
پوخت
ئهم توێژینهوهیه ئهنجامدراوه به مهبهستی زانینی ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایان...
هزری تونڕەوی هۆکارەکانی و جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی
هزری تونڕەوی هۆکارەکانی و جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
سوپاس وستایشی فراوان و بێ پایان بۆ خوای باڵا دەست، لەگەڵ داواکردنی دروود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاکی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت)، وەبۆس...
هەڵسەنگاندنی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان
هەڵسەنگاندنی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان
ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی وەسفیی شیکارییە، بۆ هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی ڕابردوو و ئێستای خوێندنی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدراوە. بەتایبە...
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
توێژینەوەیەکی شیکاری وەسفییە پشت بە ڕیبازی چۆنایەتی دەبەستێت. ئەم توێژینەوەیە لە تەکنیکی 'لایتمۆتیڤ' وەک کەرەستەکی موزیکدانانی فیلم دەکۆڵێتەوە، کە لە موزیکی فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهم...

