Javascript must be enabled to continue!
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
View through CrossRef
توێژینەوەیەکی شیکاری وەسفییە پشت بە ڕیبازی چۆنایەتی دەبەستێت. ئەم توێژینەوەیە لە تەکنیکی 'لایتمۆتیڤ' وەک کەرەستەکی موزیکدانانی فیلم دەکۆڵێتەوە، کە لە موزیکی فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهمەن قوبادیدا بەشێوازێکی هونەریی بەکارخراوە. ئەم توێژینەوەیە پەیوەندی نیوان دیمەنەکان لەگەڵ موزیکی نێو فیلمەکە بەزمانێکی هونەری و زانستی پێناسە دەکرێتەوە و دووبارە بە ڕەگەزە سەرەکییەکانی موزیک دەبەسترێنەوە. هەروەها لە ڕەهەندی فۆڕمی موزیکییەوە شرۆڤە و شێکاری بۆ ئەو شوێنانە دەکرێت کە لایتمۆتیڤ لە ئەندێشەی دیمەنەکانی نێو فیلمەکەدا ڕەنگدانەوەی هەیە و لە دەوڵەمەندکردنی فیمەکە ڕۆڵی کارای بینیوە. کێشەی توێژینەوەکەش بریتییە لە ونبوونی تەکنیکی لایتموتیف لە فیلمی کوردیی بەشێوەیەکی گشتی یاخود نەبوونی ئەم تەکنیکە لە زۆرێک لە فیلمە کوردییەکان سەرەڕای گرینگییەکەی. ئەم توێژینەوەیە ئامانجێتی ڕۆڵ و کارایی بەکارخستنی لایتموتیف لە فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهمەن قوبادی ئاشکرا بکات و بیناسێنیت. گرنگی ئەم توێژینەوەیەش سودگەیاندنە بە فیلمسازان و موزیکدانەرانی بۆاری سینەمای کوردی و کەلک وەرگرتن لە ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە. لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە بەکارهێنانی لایت مۆتیڤ لە فیلمی 'نیوە مانگ'دا بەشدارییەکی بەرچاوی لە کاریگەرییە هونەری و سۆزدارییەکانی فیلمەکەدا هەیە و پێنج تەوەرەی سەرەکی لایتمۆتیڤ لەم فیمەدا بەکارخستراوە، کە سێ دانەیان پەیوەستە بە کارەکتەرەکانی نێو فیلمەکە و یەک دانەیان بۆ کات و نۆستالیژیا، دانەکەی تریش بۆ شوێنی ڕێگای سەفەر و گەشتی پڕ مەینەتی نێو فیلمەکە پەیوەستکراوە. هەروەها کەرستە موزیکییەکانی وەک میلۆدی، مۆد، دەنگ، فۆڕم و شێوەگەل، تیمبەر و ئامێرسازی، ڕیتم، هاڕمۆنی، مۆڕکی پێرفۆڕمەنس لە بنیادی 'لایتمۆتیڤ' وەک یەکەیەکی موزیکیی پتەو و دانەبڕاو بەیەکەوە خستنەکاریی بۆ کراوە.
Salahaddin University - Erbil
Title: بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
Description:
توێژینەوەیەکی شیکاری وەسفییە پشت بە ڕیبازی چۆنایەتی دەبەستێت.
ئەم توێژینەوەیە لە تەکنیکی 'لایتمۆتیڤ' وەک کەرەستەکی موزیکدانانی فیلم دەکۆڵێتەوە، کە لە موزیکی فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهمەن قوبادیدا بەشێوازێکی هونەریی بەکارخراوە.
ئەم توێژینەوەیە پەیوەندی نیوان دیمەنەکان لەگەڵ موزیکی نێو فیلمەکە بەزمانێکی هونەری و زانستی پێناسە دەکرێتەوە و دووبارە بە ڕەگەزە سەرەکییەکانی موزیک دەبەسترێنەوە.
هەروەها لە ڕەهەندی فۆڕمی موزیکییەوە شرۆڤە و شێکاری بۆ ئەو شوێنانە دەکرێت کە لایتمۆتیڤ لە ئەندێشەی دیمەنەکانی نێو فیلمەکەدا ڕەنگدانەوەی هەیە و لە دەوڵەمەندکردنی فیمەکە ڕۆڵی کارای بینیوە.
کێشەی توێژینەوەکەش بریتییە لە ونبوونی تەکنیکی لایتموتیف لە فیلمی کوردیی بەشێوەیەکی گشتی یاخود نەبوونی ئەم تەکنیکە لە زۆرێک لە فیلمە کوردییەکان سەرەڕای گرینگییەکەی.
ئەم توێژینەوەیە ئامانجێتی ڕۆڵ و کارایی بەکارخستنی لایتموتیف لە فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهمەن قوبادی ئاشکرا بکات و بیناسێنیت.
گرنگی ئەم توێژینەوەیەش سودگەیاندنە بە فیلمسازان و موزیکدانەرانی بۆاری سینەمای کوردی و کەلک وەرگرتن لە ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە.
لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە بەکارهێنانی لایت مۆتیڤ لە فیلمی 'نیوە مانگ'دا بەشدارییەکی بەرچاوی لە کاریگەرییە هونەری و سۆزدارییەکانی فیلمەکەدا هەیە و پێنج تەوەرەی سەرەکی لایتمۆتیڤ لەم فیمەدا بەکارخستراوە، کە سێ دانەیان پەیوەستە بە کارەکتەرەکانی نێو فیلمەکە و یەک دانەیان بۆ کات و نۆستالیژیا، دانەکەی تریش بۆ شوێنی ڕێگای سەفەر و گەشتی پڕ مەینەتی نێو فیلمەکە پەیوەستکراوە.
هەروەها کەرستە موزیکییەکانی وەک میلۆدی، مۆد، دەنگ، فۆڕم و شێوەگەل، تیمبەر و ئامێرسازی، ڕیتم، هاڕمۆنی، مۆڕکی پێرفۆڕمەنس لە بنیادی 'لایتمۆتیڤ' وەک یەکەیەکی موزیکیی پتەو و دانەبڕاو بەیەکەوە خستنەکاریی بۆ کراوە.
Related Results
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی تیۆری سێتا (Theta Theory)،كە شیکردنەوەی پەیوەندیی ڕستەسازی و واتاسازی لە زمانی کوردیدا تاوتوێ دەکات. لە ئاستی ڕستەسازیی تایبە...
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
پوخته
لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە شیکارییەکی ورد بۆ تەکنیک و پێرفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە بکەین لەموزیکی کوردیدا. بەپشت بەستن بەکۆمەڵێک سەرچاوەی جیاواز بەوردی لەسەر مێژووی ئامێری کە...
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
پوختە:
لێکۆڵینەوەی بەردەست لە چوارچێوەی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوەدا جۆری شوێنپێیەکان لە زمانی...
مۆفۆلۆجی ڕێککەوتەیی لە زمانی کوردیدا
مۆفۆلۆجی ڕێککەوتەیی لە زمانی کوردیدا
پوختە:
ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی ( مۆڕفۆلۆجیی ڕێکەوتەیی لەزمانی کوردیدا )یە، لەوجۆرە زمانەدا وەکو هەمو زمانەکانی تر ،بەپێی کۆمەڵێک بنەماو یاسا بەڕێوە دەچێ ، ئەو زمانەی تیۆری مۆڕ...
میکانیزمەکانی مەیلگۆڕین لە وتاری سیاسیی کوردیدا
میکانیزمەکانی مەیلگۆڕین لە وتاری سیاسیی کوردیدا
پوختە:
مەیلگۆڕین ئەو وروژێنەرانەن، کە لە ڕێگای زمانەوە کار لە هەست و سۆزی وەرگر دەکەن و ئاراستەی بیرکردنەوەی دەگۆڕن. کۆمەڵێک میکانیزمی زمانی دەتوانن ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنن، کە نێرە...
هۆکارەکۆمەڵایەتی وکەلتوریەکانی بەکاربردنی ڕووکەشی لە کۆمەڵگەی کوردیدا
هۆکارەکۆمەڵایەتی وکەلتوریەکانی بەکاربردنی ڕووکەشی لە کۆمەڵگەی کوردیدا
بەکاربردنی ڕووکەشی لەم ساڵانەی دوایدا وەک دیاردەیەکی بەربڵاو لە ناو کۆمەڵگەکاندا سەری هەڵداوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی بە فیڕۆدانی داهاتی تاک لە کڕینی شمەک و خزمەت گووزارییەک کە پێداویس...
ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لەزمانی کوردیدا
ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لەزمانی کوردیدا
لێكۆڵینەوەکە بۆ (ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لە زمانی کوردیی)دا تەرخانكراوە، کە تێیدا هەوڵدراوە بەشێوەیەكى پێڕەوبەندانە لە ڕوی فۆنەتیک و فۆنۆلۆژییەوە جۆراوجۆری دەربڕین و بەرجەستەکردنی هە...
جوانكاریی لە شیعرەكانی عەونی شاعیردا
جوانكاریی لە شیعرەكانی عەونی شاعیردا
عەونی شاعیر یەکێکە لە شاعیرە ناودارەکانی نێو ئەدەبی کوردیدا، شاعیر شارەزاییەکی لە ڕادە بەدەری هەبووە لە بەکارهێنانی زانستی ڕەوانبێژی و بەتایبەتی جوانکاری، شاعیر توانیویەتی زۆر بە ج...

