Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لەزمانی کوردیدا

View through CrossRef
    لێكۆڵینەوەکە بۆ (ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لە زمانی کوردیی)دا تەرخانكراوە، کە تێیدا هەوڵدراوە بەشێوەیەكى پێڕەوبەندانە لە ڕوی فۆنەتیک و فۆنۆلۆژییەوە جۆراوجۆری دەربڕین و بەرجەستەکردنی هەندێک لە(فۆنێم)ەکان، لەدابەشبونی تەواوکەرانەدا بەشێوەیەکی خورتیی، یان لەجۆری ئازاددا جۆراوجۆری دەربڕینیان هەیە نیشاندراون، بەو جۆرە دەربڕینە جیاوازەنەیش دەوترێت(ئەلەفۆن). لەپاڵ ئەوەیشدا، جۆری هەندێک لە گۆڕدراوەکانی گرافێمێک دیارییکراوە، کە تایبەت نییە بە دەربڕینەوە، بەڵکو تایبەتە بەشێوەی (نوسیین/ئورسۆگرافی)یەوە. بەوواتایە، دەشێت فۆنێمێک لەدابەشبونی تەواوکەرانەدا بەشێوەیەکی خورتیی، فۆڕمێ یان زیاتری هەبێت، بەو جۆرە نوسینە جیاوازانەیش دەوترێت( ئەلۆپیت). ڕێبازى لێکۆڵینەوەکەیش ڕێبازی ( پەسنیی - شیكاریی) بەکارهێنراوە، کە تێیدا هەندێک لە فۆنێمەکان له جێكەوتەكانی وشەی فۆنۆلۆژییدا دەستنیشانكراون، شیکردنەوەی نمونەکان بەتیۆریی و هەنگاوەکانی کارکردنی قوتابخانەی گواستنەوە جێبەجێکراوە. هەروەها لەپاڵ (ئەلفوبێی- فۆنێمی كوردیى)دا، (ئەلفوبێی - فۆنەیتیكى )یش بەكارهێنراوە. نمونەکانیش لەئاخاوتنی ڕۆژانەی ئەمڕۆی (زمانی کوردیی/دیالێکتی ناوەڕاست)ەوە وەرگیراون.
Title: ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لەزمانی کوردیدا
Description:
    لێكۆڵینەوەکە بۆ (ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لە زمانی کوردیی)دا تەرخانكراوە، کە تێیدا هەوڵدراوە بەشێوەیەكى پێڕەوبەندانە لە ڕوی فۆنەتیک و فۆنۆلۆژییەوە جۆراوجۆری دەربڕین و بەرجەستەکردنی هەندێک لە(فۆنێم)ەکان، لەدابەشبونی تەواوکەرانەدا بەشێوەیەکی خورتیی، یان لەجۆری ئازاددا جۆراوجۆری دەربڕینیان هەیە نیشاندراون، بەو جۆرە دەربڕینە جیاوازەنەیش دەوترێت(ئەلەفۆن).
لەپاڵ ئەوەیشدا، جۆری هەندێک لە گۆڕدراوەکانی گرافێمێک دیارییکراوە، کە تایبەت نییە بە دەربڕینەوە، بەڵکو تایبەتە بەشێوەی (نوسیین/ئورسۆگرافی)یەوە.
بەوواتایە، دەشێت فۆنێمێک لەدابەشبونی تەواوکەرانەدا بەشێوەیەکی خورتیی، فۆڕمێ یان زیاتری هەبێت، بەو جۆرە نوسینە جیاوازانەیش دەوترێت( ئەلۆپیت).
ڕێبازى لێکۆڵینەوەکەیش ڕێبازی ( پەسنیی - شیكاریی) بەکارهێنراوە، کە تێیدا هەندێک لە فۆنێمەکان له جێكەوتەكانی وشەی فۆنۆلۆژییدا دەستنیشانكراون، شیکردنەوەی نمونەکان بەتیۆریی و هەنگاوەکانی کارکردنی قوتابخانەی گواستنەوە جێبەجێکراوە.
هەروەها لەپاڵ (ئەلفوبێی- فۆنێمی كوردیى)دا، (ئەلفوبێی - فۆنەیتیكى )یش بەكارهێنراوە.
نمونەکانیش لەئاخاوتنی ڕۆژانەی ئەمڕۆی (زمانی کوردیی/دیالێکتی ناوەڕاست)ەوە وەرگیراون.

Related Results

مۆفۆلۆجی ڕێککەوتەیی لە زمانی کوردیدا
مۆفۆلۆجی ڕێککەوتەیی لە زمانی کوردیدا
پوختە: ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی ( مۆڕفۆلۆجیی ڕێکەوتەیی لەزمانی کوردیدا )یە، لەوجۆرە زمانەدا وەکو هەمو زمانەکانی تر ،بەپێی کۆمەڵێک بنەماو یاسا بەڕێوە دەچێ ، ئەو زمانەی تیۆری مۆڕ...
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی تیۆری سێتا (Theta Theory)،كە شیکردنەوەی پەیوەندیی ڕستەسازی و واتاسازی لە زمانی کوردیدا تاوتوێ دەکات. لە ئاستی ڕستەسازیی تایبە...
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
پوخته لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە شیکارییەکی ورد بۆ تەکنیک و پێرفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە بکەین لەموزیکی کوردیدا. بەپشت بەستن بەکۆمەڵێک سەرچاوەی جیاواز بەوردی لەسەر مێژووی ئامێری کە...
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە پوختە: لێکۆڵینەوەی بەردەست لە چوارچێوەی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوەدا جۆری شوێنپێیەکان لە زمانی...
میکانیزمەکانی مەیلگۆڕین لە وتاری سیاسیی کوردیدا
میکانیزمەکانی مەیلگۆڕین لە وتاری سیاسیی کوردیدا
پوختە: مەیلگۆڕین ئەو وروژێنەرانەن، کە لە ڕێگای زمانەوە کار لە هەست و سۆزی وەرگر دەکەن و ئاراستەی بیرکردنەوەی دەگۆڕن. کۆمەڵێک میکانیزمی زمانی دەتوانن ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنن، کە نێرە...
هۆکارەکۆمەڵایەتی وکەلتوریەکانی بەکاربردنی ڕووکەشی لە کۆمەڵگەی کوردیدا
هۆکارەکۆمەڵایەتی وکەلتوریەکانی بەکاربردنی ڕووکەشی لە کۆمەڵگەی کوردیدا
بەکاربردنی ڕووکەشی لەم ساڵانەی دوایدا وەک دیاردەیەکی بەربڵاو لە ناو کۆمەڵگەکاندا سەری هەڵداوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی بە فیڕۆدانی داهاتی تاک لە کڕینی شمەک و خزمەت گووزارییەک کە پێداویس...
جوانكاریی لە شیعرەكانی عەونی شاعیردا
جوانكاریی لە شیعرەكانی عەونی شاعیردا
عەونی شاعیر یەکێکە لە شاعیرە ناودارەکانی نێو ئەدەبی کوردیدا، شاعیر شارەزاییەکی لە ڕادە بەدەری هەبووە لە بەکارهێنانی زانستی ڕەوانبێژی و بەتایبەتی جوانکاری، شاعیر توانیویەتی زۆر بە ج...
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
توێژینەوەیەکی شیکاری وەسفییە پشت بە ڕیبازی چۆنایەتی دەبەستێت. ئەم توێژینەوەیە لە تەکنیکی 'لایتمۆتیڤ' وەک کەرەستەکی موزیکدانانی فیلم دەکۆڵێتەوە، کە لە موزیکی فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهم...

Back to Top