Javascript must be enabled to continue!
ڕۆڵ و پێگەی ڕیتم و میلۆدی گۆرانی کەلەپووری لە موزیکی ئەوروپای ڕۆژئاوادا
View through CrossRef
ئەم هەوڵە توێژینەوەیەکی وەسفی شیکارییە، سەبارەت بە ڕۆڵ و پێگەی ڕیتم و میلۆدی گۆرانی کەلەپووری لە موزیکی ئەوروپای ڕۆژئاوادا، کە شیکارییەکی گشتی بۆ خستنەکار و بەرجەستەکردنی ئەم توخمانەی گۆرانی لەلایەن دانەرانی ئەوروپای ڕۆژئاوا، بە درێژایی سەردەمەکانی مێژووی موزیکی ڕۆژئاوا دەکات. کرداری خستنەکار و بەرجەستەکردنی میلۆدی و سەمای نەریتی، ئاراستەیەکی فراوانی کارکردنی موزیکییە لە موزیکی سەرجەم گەلانی سەرڕووی زەوی و ئەوروپای ڕۆژئاوا وەک پێشەنگێک لەم بوارەدا. بێگومان ناڕوونی و کەمی توێژینەوەی کوردی بۆ ڕوونکردنەوە و شیکردنەوەی ئەم پڕاکتیزەیە لە موزیکدانەرانی ڕؤژئاوا، هۆکاری سەرەکی ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە بوو. چوونکە ئاشنابوون بەم شێوازەی کارکردن، بۆ ئێمەی کورد ئەرکێکی گرنگ و لە پێشینەیە، بۆئەوەی بتوانین هاوشێوەی گەلانی جیهان میراتی میلۆدی و ڕیتمی کەلەپووریمان لە رێگەی داڕشتنەوەیان لە فۆڕمی نوێدا بپارێزین و بیانبەینە سەر تەختی شانۆ. لەهەمان کاتدا چەمکی ڕەسەنیەتی تێکەڵ بە هاوچەرخیەتی موزیک بکەین و ناسنامەی نەتەوەییمان پیشانی دنیا بدەین.
Salahaddin University - Erbil
Title: ڕۆڵ و پێگەی ڕیتم و میلۆدی گۆرانی کەلەپووری لە موزیکی ئەوروپای ڕۆژئاوادا
Description:
ئەم هەوڵە توێژینەوەیەکی وەسفی شیکارییە، سەبارەت بە ڕۆڵ و پێگەی ڕیتم و میلۆدی گۆرانی کەلەپووری لە موزیکی ئەوروپای ڕۆژئاوادا، کە شیکارییەکی گشتی بۆ خستنەکار و بەرجەستەکردنی ئەم توخمانەی گۆرانی لەلایەن دانەرانی ئەوروپای ڕۆژئاوا، بە درێژایی سەردەمەکانی مێژووی موزیکی ڕۆژئاوا دەکات.
کرداری خستنەکار و بەرجەستەکردنی میلۆدی و سەمای نەریتی، ئاراستەیەکی فراوانی کارکردنی موزیکییە لە موزیکی سەرجەم گەلانی سەرڕووی زەوی و ئەوروپای ڕۆژئاوا وەک پێشەنگێک لەم بوارەدا.
بێگومان ناڕوونی و کەمی توێژینەوەی کوردی بۆ ڕوونکردنەوە و شیکردنەوەی ئەم پڕاکتیزەیە لە موزیکدانەرانی ڕؤژئاوا، هۆکاری سەرەکی ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە بوو.
چوونکە ئاشنابوون بەم شێوازەی کارکردن، بۆ ئێمەی کورد ئەرکێکی گرنگ و لە پێشینەیە، بۆئەوەی بتوانین هاوشێوەی گەلانی جیهان میراتی میلۆدی و ڕیتمی کەلەپووریمان لە رێگەی داڕشتنەوەیان لە فۆڕمی نوێدا بپارێزین و بیانبەینە سەر تەختی شانۆ.
لەهەمان کاتدا چەمکی ڕەسەنیەتی تێکەڵ بە هاوچەرخیەتی موزیک بکەین و ناسنامەی نەتەوەییمان پیشانی دنیا بدەین.
.
Related Results
بەکارهێنان و بەرجەستەکردنی ڕیتم و میلۆدی کەلەپووری لە موزیکی نەتەوەیی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا.
بەکارهێنان و بەرجەستەکردنی ڕیتم و میلۆدی کەلەپووری لە موزیکی نەتەوەیی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا.
پوختە
توێژینەوەیەکی وەسفی شیکارییە، سەبارەت بە بەکارهێنان و بەرجەستەکردنی ڕیتم و سەما و میلۆدی کەلەپووری لە موزیکی نەتەوەیی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا، کە شیکارییەکی گشتی بۆ خستنەکار و...
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
پوخته
لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە شیکارییەکی ورد بۆ تەکنیک و پێرفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە بکەین لەموزیکی کوردیدا. بەپشت بەستن بەکۆمەڵێک سەرچاوەی جیاواز بەوردی لەسەر مێژووی ئامێری کە...
مێژووی سەرهەڵدان و ڕۆڵی تەکنیکی ئامێری عود
مێژووی سەرهەڵدان و ڕۆڵی تەکنیکی ئامێری عود
عود ئامێرێکی موزیکى تەقلیدیە و مێژوویەکی دوورودرێژ و ڕەگێکی قووڵ لە کەلتووری عەرەبی و کوردى و ئیسلامیدا هەیە. عود کە لە جەستەیەکی تەختەی جیاواز پێکهاتووە کە چەندین ژێی هەیە کە بە پ...
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
توێژینەوەیەکی شیکاری وەسفییە پشت بە ڕیبازی چۆنایەتی دەبەستێت. ئەم توێژینەوەیە لە تەکنیکی 'لایتمۆتیڤ' وەک کەرەستەکی موزیکدانانی فیلم دەکۆڵێتەوە، کە لە موزیکی فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهم...
ڕۆڵی ئامراز و پێداویستییەکانی مایسترۆ لە ڕابەریکردنی ئۆرکێسترادا
ڕۆڵی ئامراز و پێداویستییەکانی مایسترۆ لە ڕابەریکردنی ئۆرکێسترادا
ئەم توێژینەوەیە، توێژينەوەيەكى شيكارى و وەسفى يە، توێژەران لەم توێژينەوەدا بە شێوەيەكى زانستى شیکردنەوە و شڕۆڤە لەسەر کۆمەڵێک لەو ئامراز و پێداویستییانەی کە بۆ ڕابەریکردنی ئۆرکێستر...
ڕهههندى كۆمهڵایهتى و بهكاربردنی ڕواڵهتی (توێژینەوەیەكی شيكارييه) توێژينهوهى ههڵێنجراوه
ڕهههندى كۆمهڵایهتى و بهكاربردنی ڕواڵهتی (توێژینەوەیەكی شيكارييه) توێژينهوهى ههڵێنجراوه
پوختە:
بهكاربردنى ڕواڵهتى پڕۆسهيهكى كۆمهڵايهتييه و دهكهوێته ژێر كاريگهرى ژينگهى كۆمهڵايهتى. كۆمهڵگه بە هەلومەرجێکی کۆمەڵایەتیدا تێدەپەڕێت، کە پێویستی بە پەسەندکردن...
هەڵسەنگاندنی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان
هەڵسەنگاندنی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان
ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی وەسفیی شیکارییە، بۆ هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی ڕابردوو و ئێستای خوێندنی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدراوە. بەتایبە...
ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا
ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا
ئەم توێژينەوەيە بەناونیشانی (ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا) بریتییە لەتوێژینەوەیەکی هونەری و ئیستاتیکی دەربارەی دەرخستنی دەربڕینخوازی و گوزارشتی ه...

