Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما

View through CrossRef
تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما پوختە: پرسی شوناس پەیوەستە بە هەموو کایەکانی ژیان و بوارەکانی زانست. لە ئێستادا ئەم پرسە بووەتە گرفت لەبەردەم وڵات و کۆمەڵگەکان. لە پێناوی چارەسەرکردنی ئەم گرفتە لە ناو تیۆرە سیاسییە هاوچەرخەکاندا، تیۆری زۆر لەبارەی شوناسەوە هەیە. فرانسیس فۆکۆیاما لە ناو ئایدۆلۆژیای لیبرال ديموكراسى، تیۆرێکی لەو بارەیەوە خستووەتە ڕوو. ئامانجی توێژینەوەکە تێگەیشتنە لەو تیۆرە، بۆیە پشت بە وەسفکردنی تیۆرەکەی فۆکۆیاما وەکو دیاردەیەکی سیاسی کراوە.  فۆکۆیاما تیۆری شوناسی لەسەر چەمکی تیمۆس (Thymos) بونیاد ناوە کە واتای ئارەزووی مرۆڤە بۆ دان پێدانان بە شکۆمەندیەکەی و ئەو شکۆمەندیەش لە ناو لیبرال دیموکراسیدایە. فۆکۆیاما شوناسی نەتەوەیی بە کڕۆکی بونیادنانی نەتەوە هەژمار دەکات و دەکرێت ئەو جۆرە شوناسە لە ڕێگەکانی دەستوور، پەروەردە یان بەها سیاسییەکان دروست بکرێت. فۆکۆیاما دژایەتی سیاسەتەکانی شوناس دەکات و پێی وایە لە زیانی تاک و قازانجی گروپەکانە و دەبێتە هۆی دابەشبوونی کۆمەڵگاکان لە جیاتی یەکگرتنیان. فۆکۆیاما گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی فرەکولتوری لە ڕێڕەوی ئاسایی خۆی لایداوە و ئێستا ئامرازێکە بۆ پەرتەوازەکردنی کۆمەڵگەکانی لیبرالی. وشە سەرەکییەکان: فۆکۆیاما، شوناس، شوناسی نەتەوەیی ، سیاسەتەکانی شوناس، فرەکولتوری.
Title: تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما
Description:
تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما پوختە: پرسی شوناس پەیوەستە بە هەموو کایەکانی ژیان و بوارەکانی زانست.
لە ئێستادا ئەم پرسە بووەتە گرفت لەبەردەم وڵات و کۆمەڵگەکان.
لە پێناوی چارەسەرکردنی ئەم گرفتە لە ناو تیۆرە سیاسییە هاوچەرخەکاندا، تیۆری زۆر لەبارەی شوناسەوە هەیە.
فرانسیس فۆکۆیاما لە ناو ئایدۆلۆژیای لیبرال ديموكراسى، تیۆرێکی لەو بارەیەوە خستووەتە ڕوو.
ئامانجی توێژینەوەکە تێگەیشتنە لەو تیۆرە، بۆیە پشت بە وەسفکردنی تیۆرەکەی فۆکۆیاما وەکو دیاردەیەکی سیاسی کراوە.
 فۆکۆیاما تیۆری شوناسی لەسەر چەمکی تیمۆس (Thymos) بونیاد ناوە کە واتای ئارەزووی مرۆڤە بۆ دان پێدانان بە شکۆمەندیەکەی و ئەو شکۆمەندیەش لە ناو لیبرال دیموکراسیدایە.
فۆکۆیاما شوناسی نەتەوەیی بە کڕۆکی بونیادنانی نەتەوە هەژمار دەکات و دەکرێت ئەو جۆرە شوناسە لە ڕێگەکانی دەستوور، پەروەردە یان بەها سیاسییەکان دروست بکرێت.
فۆکۆیاما دژایەتی سیاسەتەکانی شوناس دەکات و پێی وایە لە زیانی تاک و قازانجی گروپەکانە و دەبێتە هۆی دابەشبوونی کۆمەڵگاکان لە جیاتی یەکگرتنیان.
فۆکۆیاما گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی فرەکولتوری لە ڕێڕەوی ئاسایی خۆی لایداوە و ئێستا ئامرازێکە بۆ پەرتەوازەکردنی کۆمەڵگەکانی لیبرالی.
وشە سەرەکییەکان: فۆکۆیاما، شوناس، شوناسی نەتەوەیی ، سیاسەتەکانی شوناس، فرەکولتوری.

Related Results

ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی تیۆری سێتا (Theta Theory)،كە شیکردنەوەی پەیوەندیی ڕستەسازی و واتاسازی لە زمانی کوردیدا تاوتوێ دەکات. لە ئاستی ڕستەسازیی تایبە...
تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزم لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی جیهانگیرییدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی - بەراوردکارییە
تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزم لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی جیهانگیرییدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی - بەراوردکارییە
جیهانگیرییی یەکێکە لەو دیاردانەی کە ئامڕاز  و ئامانج و لێکەوتەکانی کاریگەری بەرچاویان لەسەر  ئایدۆلۆژیا سیاسییەکان و تیۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەجێهێشتووە. ئەم توێژینەوەیە ت...
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
ئامانجی ئەم توێژینەوە بریتییە لە زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە  لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان و هەروەها زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی ...
ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌‌ له‌ ده‌ستخستنی كارامه‌ییه‌ بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌ لای مامۆستایانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی
ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌‌ له‌ ده‌ستخستنی كارامه‌ییه‌ بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌ لای مامۆستایانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی
پوخت    ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامدراوه‌ به ‌مه‌به‌ستی زانینی ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ ده‌ستخستنی كارامه‌ییه‌ بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌ لای مامۆستایان...
کارامەیی پەیوەندیکردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانکۆ
کارامەیی پەیوەندیکردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانکۆ
      ئامانجی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەرخستنی پەیوەندی نێوان كارامەیی پەیوەنییكردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانكۆ و پێوانەكردنی ئاستی هەردوو گۆڕاوەكە، هاوكات دەرخ...
ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك لای ژنه‌چیرۆكنووسانی كوررد و فارس
ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك لای ژنه‌چیرۆكنووسانی كوررد و فارس
توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌ست توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی-به‌راوردكارییه‌ به‌ناونیشانی: "ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك لای ژنه‌چیرۆكنووسانی كورد و فارس"، له‌سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ تا گه‌ش...
پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی
پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی
ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی لای گەنجانی شاری هەولێر. هەروەها زانینی ئەوەی کە ئایا کوالێتی ژیان وەک گۆڕاوی نێوەندگر تا چەند کاریگەری لە...
قۆناغەکانی تیۆری گەشتی پاڵەوانی جۆزیف کامبڵ لە ئەفسانەی کوردیدا
قۆناغەکانی تیۆری گەشتی پاڵەوانی جۆزیف کامبڵ لە ئەفسانەی کوردیدا
ئەفسانە بریتییە لەو چیرۆکە کۆنانەی پاش قۆناغی ئوستوورە، کە لەناو سەرجەم میللەتانی جیهاندا، بەر لە دەرکەوتنی شێوازە نوێیەکانی گێڕانەوە، باو بوون. خوێندنەوەی ئەفسانەکان ڕۆشنایی دەخات...

Back to Top