Javascript must be enabled to continue!
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
View through CrossRef
ئامانجی ئەم توێژینەوە بریتییە لە زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان و هەروەها زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان بە پێی گۆڕاوی قۆناغی خوێندن ، هەروەها زانینی ئاستی ڕازی بوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان و هەروەها زانینی ئاستی ڕازی بوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان بە پێی گۆڕاوی قۆناغی خوێندن ، زانینی پەیوەندی نێوان بیرکردنەوەی داهێنەرانە و ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان، کۆمەڵگەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە ( 108)خوێندکار لە بەشی باخچەی منداڵان لە کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور لە زانکۆی هەڵەبجە. وە نمونەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە ( 80 ) خوێندکار بۆ ساڵی خوێندنی(2024-2025) کە بە شێوەی هەڕەمەکی هەڵبژێردران ، ئامرازی توێژینەوەکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی توێژینەوەکە بریتییە لە پێوەری ( بیرکردنەوەی داهێنەرانە کە پێکهاتبوو لە (26) بڕگە و ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن (26) بڕگە کە هەردوو پێوەرەکە وەرگیرابوون, گرنگترین ئامرازە ئامارییە بەکارهاتووەکان ( پێرسۆن, سپێرمان-براون, ئەلفاکرونباخ, تاقیکردنەوەى (ت) یەک نمونە و هاوكۆلكهی ئاماری جياوازى یهكی (One-way ANOVA) و هاوكێشهی LSD)، ئەنجامەکانى توێژینەوەکە بریتییە لە ( ئاستى بیرکردنەوەی داهێنەرانە لاى ئەندامانى نمونەى توێژینەوەکە لە ئاستێکى بەرزدایە هەروەها ئاستى ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لە ئاستێکى بەرزدایە ، جیاوازى بەڵگەداری نییە لە ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە بە پێی گۆڕاوى قۆناغی خوێندن، جیاوازى بەڵگەداری هەیە لە ئاستی ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن بە پێی گۆڕاوى قۆناغی خوێندن، پەیوەندی نێوان بیرکردنەوەی داهێنەرانە و ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن پەیوەندییەکی ڕاستەوانەی پەسەندە .
Salahaddin University - Erbil
Title: بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
Description:
ئامانجی ئەم توێژینەوە بریتییە لە زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان و هەروەها زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان بە پێی گۆڕاوی قۆناغی خوێندن ، هەروەها زانینی ئاستی ڕازی بوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان و هەروەها زانینی ئاستی ڕازی بوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان بە پێی گۆڕاوی قۆناغی خوێندن ، زانینی پەیوەندی نێوان بیرکردنەوەی داهێنەرانە و ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان، کۆمەڵگەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە ( 108)خوێندکار لە بەشی باخچەی منداڵان لە کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور لە زانکۆی هەڵەبجە.
وە نمونەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە ( 80 ) خوێندکار بۆ ساڵی خوێندنی(2024-2025) کە بە شێوەی هەڕەمەکی هەڵبژێردران ، ئامرازی توێژینەوەکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی توێژینەوەکە بریتییە لە پێوەری ( بیرکردنەوەی داهێنەرانە کە پێکهاتبوو لە (26) بڕگە و ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن (26) بڕگە کە هەردوو پێوەرەکە وەرگیرابوون, گرنگترین ئامرازە ئامارییە بەکارهاتووەکان ( پێرسۆن, سپێرمان-براون, ئەلفاکرونباخ, تاقیکردنەوەى (ت) یەک نمونە و هاوكۆلكهی ئاماری جياوازى یهكی (One-way ANOVA) و هاوكێشهی LSD)، ئەنجامەکانى توێژینەوەکە بریتییە لە ( ئاستى بیرکردنەوەی داهێنەرانە لاى ئەندامانى نمونەى توێژینەوەکە لە ئاستێکى بەرزدایە هەروەها ئاستى ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لە ئاستێکى بەرزدایە ، جیاوازى بەڵگەداری نییە لە ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە بە پێی گۆڕاوى قۆناغی خوێندن، جیاوازى بەڵگەداری هەیە لە ئاستی ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن بە پێی گۆڕاوى قۆناغی خوێندن، پەیوەندی نێوان بیرکردنەوەی داهێنەرانە و ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن پەیوەندییەکی ڕاستەوانەی پەسەندە .
Related Results
پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی
پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی
ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی لای گەنجانی شاری هەولێر. هەروەها زانینی ئەوەی کە ئایا کوالێتی ژیان وەک گۆڕاوی نێوەندگر تا چەند کاریگەری لە...
کارامەیی پەیوەندیکردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانکۆ
کارامەیی پەیوەندیکردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانکۆ
ئامانجی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەرخستنی پەیوەندی نێوان كارامەیی پەیوەنییكردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانكۆ و پێوانەكردنی ئاستی هەردوو گۆڕاوەكە، هاوكات دەرخ...
Level of Mental Health among the Students of the University of Halabja
Level of Mental Health among the Students of the University of Halabja
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لەزانينى ئاستی دروستی دەروونی لای خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە، بۆهێنانەدی ئەم ئامانجانەش توێژەران مێتۆدی (وەسفی)یان بەکارهێناوە، نمونەى توێژينەوەكە پ...
ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە، بیرکردنەوە، دەستکەوت
ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە، بیرکردنەوە، دەستکەوت
ئامانجى ئەم توێژینەوەیەى لەبەردەستدایە، بریتییە لە زانینى کاریگەری بەکارهێنانى ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە لەسەر دەستکەوتى خوێندن و گەشەپێدانى بیرکردنەوەى دوور لە بابەتى مێژوو لای ...
ڕۆڵی کارتۆن و کاریکاتێر لە هونەری کوردیدا (کوردستانی عێراق)
ڕۆڵی کارتۆن و کاریکاتێر لە هونەری کوردیدا (کوردستانی عێراق)
یەکێک لە فاکتەرە گرنگەکانی گەشەی کۆمەڵایەتی رەخنەیە. هونەری کاریکاتێر وەک ئامرازێکی مۆدێرنی دەربڕینی رەخنە بە شێوەی "وێنەیی"، توانیویەتی رۆڵێکی بەرچاو بگێرێت. پاشی گەشەی رۆشنبیری و...
هەڵسەنگاندنی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان
هەڵسەنگاندنی ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان
ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی وەسفیی شیکارییە، بۆ هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی ڕابردوو و ئێستای خوێندنی بابەتی سۆڵفێج لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدراوە. بەتایبە...
ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایانی قۆناغی بنهڕهتی
ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایانی قۆناغی بنهڕهتی
پوخت
ئهم توێژینهوهیه ئهنجامدراوه به مهبهستی زانینی ڕۆڵی پڕۆژهی ڕاهێنانی وهزارهتی پهروهرده له دهستخستنی كارامهییه بنچینهییهكانی وانهوتنهوه لای مامۆستایان...

