Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی

View through CrossRef
ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی لای گەنجانی شاری هەولێر. هەروەها زانینی ئەوەی کە ئایا کوالێتی ژیان وەک گۆڕاوی نێوەندگر تا چەند کاریگەری لە سەر گۆڕاوەکانی توێژینەوەکە هەیە لای بەشدارنی نمونەی توێژینەوەکە کە گەنجانی شاری هەولێرە. توێژینەوەکە بە ئاڕاستەی چەندایەتی و بە میتۆدی وەسفی بە ڕێگای ڕووپێوی کۆمەڵایەتی ئەنجام دراوە. کۆمەڵگای توێژینەوەکە گەنجانی شاری هەولێرە کە تەمەنیان لە نێوان (١٨ بۆ ٣٤) ساڵە. توێژەران بۆ ئەم مەبەستە بە ڕێگای نمونە وەرگرتنی هەڕەمەکی چینایەتی (٤٠٠) گەنجی شاری هەولێریان وەرگرتووە بە لەبەرچاو گرتنی تایبەتمەندییە دیمۆگرافییەکانی وەک (ڕەگەز، باری کۆمەڵایەتی و پیشە). توێژەران بۆ پێوانی گۆڕاوەکانی توێژینەوەکە بە مەبەستی کۆکردنەوەی داتا و زانیارییەکان فۆرمێکی پرسیارنامەیان ئامادە کردبوو کە سێ پێوەری (قەیرانی ئابووری، سەقامگیری سیاسی و کۆالێتی ژیان) لە خۆ گرتبوو. دوای کۆکردنەوەی داتا و زانیارییەکان لە کۆمەڵگای توێژینەوەکە، بە ڕێگای پڕۆگرامی (SPSS &AMOS) شیکردنەوەیان بۆ داتاکان کردبوو. گرنگترین ئەنجامەکان بریتیی بوون لەوەی: ئاستی قەیرانی ئابووری لای بەشدارانی نمونەی توێژینەوەکە بەرزە. هەروەها بەشێوەيەكى گشتى بەشدارانى نموونەكە هەست بە سەقامگيرييەكى زۆر كەم دەكەن لەڕووى سياسييەوە. بەڵام لە رەهەندى ململانێ سياسيدا، ئاستەکە بەرزترە بەزترە، واتە هەست بە ململانێيەكى سياسى تارادەيەك بەزر دەكەن. هەروەها چۆنایەتی ژيان بەشێوەيەكى بەشەكى نێوەندگيرى (Partial mediation) دەكات لە نێوان قەيرانى ئابوورى وسەقامگيرى سياسيدا. بە زيادبوونى ئاستی چۆنايەتى ژيان، زيادبوون لە ئاستی سەقامگيرى سياسى دروست دەبێت و بە كەمبوونەوەى ئاستی چۆنايەتى ژيان، كەمبوونەوە لە ئاستی سەقامگيرى سياسى روودەدات
Title: پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی
Description:
ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی لای گەنجانی شاری هەولێر.
هەروەها زانینی ئەوەی کە ئایا کوالێتی ژیان وەک گۆڕاوی نێوەندگر تا چەند کاریگەری لە سەر گۆڕاوەکانی توێژینەوەکە هەیە لای بەشدارنی نمونەی توێژینەوەکە کە گەنجانی شاری هەولێرە.
توێژینەوەکە بە ئاڕاستەی چەندایەتی و بە میتۆدی وەسفی بە ڕێگای ڕووپێوی کۆمەڵایەتی ئەنجام دراوە.
کۆمەڵگای توێژینەوەکە گەنجانی شاری هەولێرە کە تەمەنیان لە نێوان (١٨ بۆ ٣٤) ساڵە.
توێژەران بۆ ئەم مەبەستە بە ڕێگای نمونە وەرگرتنی هەڕەمەکی چینایەتی (٤٠٠) گەنجی شاری هەولێریان وەرگرتووە بە لەبەرچاو گرتنی تایبەتمەندییە دیمۆگرافییەکانی وەک (ڕەگەز، باری کۆمەڵایەتی و پیشە).
توێژەران بۆ پێوانی گۆڕاوەکانی توێژینەوەکە بە مەبەستی کۆکردنەوەی داتا و زانیارییەکان فۆرمێکی پرسیارنامەیان ئامادە کردبوو کە سێ پێوەری (قەیرانی ئابووری، سەقامگیری سیاسی و کۆالێتی ژیان) لە خۆ گرتبوو.
دوای کۆکردنەوەی داتا و زانیارییەکان لە کۆمەڵگای توێژینەوەکە، بە ڕێگای پڕۆگرامی (SPSS &AMOS) شیکردنەوەیان بۆ داتاکان کردبوو.
گرنگترین ئەنجامەکان بریتیی بوون لەوەی: ئاستی قەیرانی ئابووری لای بەشدارانی نمونەی توێژینەوەکە بەرزە.
هەروەها بەشێوەيەكى گشتى بەشدارانى نموونەكە هەست بە سەقامگيرييەكى زۆر كەم دەكەن لەڕووى سياسييەوە.
بەڵام لە رەهەندى ململانێ سياسيدا، ئاستەکە بەرزترە بەزترە، واتە هەست بە ململانێيەكى سياسى تارادەيەك بەزر دەكەن.
هەروەها چۆنایەتی ژيان بەشێوەيەكى بەشەكى نێوەندگيرى (Partial mediation) دەكات لە نێوان قەيرانى ئابوورى وسەقامگيرى سياسيدا.
بە زيادبوونى ئاستی چۆنايەتى ژيان، زيادبوون لە ئاستی سەقامگيرى سياسى دروست دەبێت و بە كەمبوونەوەى ئاستی چۆنايەتى ژيان، كەمبوونەوە لە ئاستی سەقامگيرى سياسى روودەدات.

Related Results

.
.
لە جیهانی پێشکەوتنە خێراکاندا، هێشتا گەواهی ئەوە دەدەین کە حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان بەرەو هەڵکشانە، بەتایبەتی توندوتیژی ئابووری، کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی توندوتیژ...
بەلاهوتیكردنەوەی سیاسەت
بەلاهوتیكردنەوەی سیاسەت
پوختە   بابەتی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە ئاوڕدانەوەیە لە تیۆریی کارل شمیت سەبارەت بە بواری سیاسی the Political، و تێگەیشتنی ئەو بۆ کێشەزای بنەڕەتی دەوڵەتی مۆدێرن وەک بەرەنجامی رۆشنگە...
کارامەیی پەیوەندیکردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانکۆ
کارامەیی پەیوەندیکردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانکۆ
      ئامانجی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەرخستنی پەیوەندی نێوان كارامەیی پەیوەنییكردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانكۆ و پێوانەكردنی ئاستی هەردوو گۆڕاوەكە، هاوكات دەرخ...
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
ئامانجی ئەم توێژینەوە بریتییە لە زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە  لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان و هەروەها زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی ...
دابەشبوونی ئەشکەوتەکان لە پارێزگای سلێمانی بە بەکارهێنانی سیستەمە زانیارییە جوگرافیەكان (GIS)
دابەشبوونی ئەشکەوتەکان لە پارێزگای سلێمانی بە بەکارهێنانی سیستەمە زانیارییە جوگرافیەكان (GIS)
توێژینەوەكەمان بە ناونیشانی (دابەشبوونی ئەشکەوتەکان لە پارێزگای سلێمانی بە بەکارهێنانی سیستەمە زانیارییە جوگرافیەكان (GIS)) هەوڵێكە بۆ دەرخستنی چۆنیەتی دابەشبوونی جوگرافیانەی ئەشكە...
میکانیزمەکانی مەیلگۆڕین لە وتاری سیاسیی کوردیدا
میکانیزمەکانی مەیلگۆڕین لە وتاری سیاسیی کوردیدا
پوختە: مەیلگۆڕین ئەو وروژێنەرانەن، کە لە ڕێگای زمانەوە کار لە هەست و سۆزی وەرگر دەکەن و ئاراستەی بیرکردنەوەی دەگۆڕن. کۆمەڵێک میکانیزمی زمانی دەتوانن ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنن، کە نێرە...
هه‌‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی توانسته‌ جوگرافیه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له‌ قه‌زای چۆمان له‌ رێگای مودێڵی AHP
هه‌‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی توانسته‌ جوگرافیه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له‌ قه‌زای چۆمان له‌ رێگای مودێڵی AHP
پوخته      گرینگی كه‌رتی كشتوكاڵ و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌سه‌ر بژێوی ژیانی دانیشتوان و داهاتی ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی، و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌ی...
مافەكانی دەوڵەتە داخراوەكان لە یاسای نێودەوڵەتیدا
مافەكانی دەوڵەتە داخراوەكان لە یاسای نێودەوڵەتیدا
دەوڵەتە خاکداخراوەکان، ئەو دەوڵەتانەن کە بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و نەبوونی دەروازەی ئاوییەوە دەستڕەسی ڕاستەوخۆیان نییە بۆ دەریا و زەریاکان، بەڵکو بۆ گەیشتن بە دەریاکان پێویستیان ب...

Back to Top