Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

مافەکانی هاووڵاتیبوون لە هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی تیۆری هاووڵاتیبوون لای تۆماس هامفری ماڕشاڵ

View through CrossRef
ئەم توێژینەوەیە دەربارەی مافەکانی هاووڵاتیبوونە لە هەرێمی کوردستان- عێڕاقدا لەبەرڕۆشنایی تیۆری تۆماس هامفری ماڕشاڵ (T. H. Marshall: 1893-1981). ناوبراو کۆمەڵناسێکی دیاری بەریتانییە و بە بونیادنەری تیۆری هاووڵاتیبوون دادەنرێت، دوای بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی بەناونیشانی (هاووڵاتیبوون و چینە کۆمەڵایەتییەکان) لە ساڵی (1950)دا ناوبانگی دەرکردووە. تیۆرەکەی ماڕشاڵ بەڵگەیەکی کۆمەڵناسییە کە تێیدا بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنی مافەکانی هاووڵاتیبوون دەکات؛ مافەکان لەچوارچێوەی مافە یاساییەکان ڕووندەکاتەوە لە دانپێدانان بە بنەمای هاووڵاتیبوون لە پەسەندکردن و پابەندبوون بە جێبەجێکردنی یاسا. مافەکانی هاووڵاتیبوون لە پرۆسەیەکی بەردەوامدایە کە پەرەسەندن و نوێبوونەوەی بە خۆیەوەبینیوە. بۆیە لە دەستووری هەموو وڵاتاندا دانیپێدادەنرێت. پێشێلکردنی ئەم مافانە پەیوەندی هاووڵاتی لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسیدا تێکدەدات و هاووڵاتی خۆی بە کەسێکی نامۆ دەبینێت لە کۆمەڵگادا. ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی تیۆری شیکارییە، ئامانجەکانی پشت ئەنجامدانی توێژینەوەکە بەمەبەستی خستنەڕووی مافەکانی هاووڵاتیبوونە لە هەرێمی کوردستان لەبەرڕۆشنایی تیۆری ماڕشاڵ، هەروەها شیکاری مافەکانی هاووڵاتیبوونە لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی فیدراڵدا، لە ئەنجامەکاندا دەرکەوتووە کە مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیان کە بریتین لە: مافە مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان پێویستە بەبێ جیاوازی پشتبەستن بە ڕەگەز، نەتەوە، ئایین یان پێگەی کۆمەڵایەتی بپارێزرێن، چونکە بۆ بەشداریکردن لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا پێویستن، دەستووری عێراقی فیدراڵ ساڵی (2005) کە لە (144) ماددە پێکهاتووە، تیایدا مافەکانی هاووڵاتیبوون بۆ تەواوی هاووڵاتییانی عێراق کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە بەسەرجەم مافە مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دەستەبەرکراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی بە دروستی جێبەجێناکرێن، زۆربەی هاووڵاتیان هەست بە پێشێلکردنی مافەکانیان دەکەن.  
Title: مافەکانی هاووڵاتیبوون لە هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی تیۆری هاووڵاتیبوون لای تۆماس هامفری ماڕشاڵ
Description:
ئەم توێژینەوەیە دەربارەی مافەکانی هاووڵاتیبوونە لە هەرێمی کوردستان- عێڕاقدا لەبەرڕۆشنایی تیۆری تۆماس هامفری ماڕشاڵ (T.
H.
Marshall: 1893-1981).
ناوبراو کۆمەڵناسێکی دیاری بەریتانییە و بە بونیادنەری تیۆری هاووڵاتیبوون دادەنرێت، دوای بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی بەناونیشانی (هاووڵاتیبوون و چینە کۆمەڵایەتییەکان) لە ساڵی (1950)دا ناوبانگی دەرکردووە.
تیۆرەکەی ماڕشاڵ بەڵگەیەکی کۆمەڵناسییە کە تێیدا بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنی مافەکانی هاووڵاتیبوون دەکات؛ مافەکان لەچوارچێوەی مافە یاساییەکان ڕووندەکاتەوە لە دانپێدانان بە بنەمای هاووڵاتیبوون لە پەسەندکردن و پابەندبوون بە جێبەجێکردنی یاسا.
مافەکانی هاووڵاتیبوون لە پرۆسەیەکی بەردەوامدایە کە پەرەسەندن و نوێبوونەوەی بە خۆیەوەبینیوە.
بۆیە لە دەستووری هەموو وڵاتاندا دانیپێدادەنرێت.
پێشێلکردنی ئەم مافانە پەیوەندی هاووڵاتی لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسیدا تێکدەدات و هاووڵاتی خۆی بە کەسێکی نامۆ دەبینێت لە کۆمەڵگادا.
ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی تیۆری شیکارییە، ئامانجەکانی پشت ئەنجامدانی توێژینەوەکە بەمەبەستی خستنەڕووی مافەکانی هاووڵاتیبوونە لە هەرێمی کوردستان لەبەرڕۆشنایی تیۆری ماڕشاڵ، هەروەها شیکاری مافەکانی هاووڵاتیبوونە لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی فیدراڵدا، لە ئەنجامەکاندا دەرکەوتووە کە مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیان کە بریتین لە: مافە مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان پێویستە بەبێ جیاوازی پشتبەستن بە ڕەگەز، نەتەوە، ئایین یان پێگەی کۆمەڵایەتی بپارێزرێن، چونکە بۆ بەشداریکردن لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا پێویستن، دەستووری عێراقی فیدراڵ ساڵی (2005) کە لە (144) ماددە پێکهاتووە، تیایدا مافەکانی هاووڵاتیبوون بۆ تەواوی هاووڵاتییانی عێراق کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە بەسەرجەم مافە مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دەستەبەرکراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی بە دروستی جێبەجێناکرێن، زۆربەی هاووڵاتیان هەست بە پێشێلکردنی مافەکانیان دەکەن.
 .

Related Results

ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی تیۆری سێتا (Theta Theory)،كە شیکردنەوەی پەیوەندیی ڕستەسازی و واتاسازی لە زمانی کوردیدا تاوتوێ دەکات. لە ئاستی ڕستەسازیی تایبە...
تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزم لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی جیهانگیرییدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی - بەراوردکارییە
تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزم لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی جیهانگیرییدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی - بەراوردکارییە
جیهانگیرییی یەکێکە لەو دیاردانەی کە ئامڕاز  و ئامانج و لێکەوتەکانی کاریگەری بەرچاویان لەسەر  ئایدۆلۆژیا سیاسییەکان و تیۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەجێهێشتووە. ئەم توێژینەوەیە ت...
تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما
تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما
تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما پوختە: پرسی شوناس پەیوەستە بە هەموو کایەکانی ژیان و بوارەکانی زانست. لە ئێستادا ئەم پرسە بووەتە گرفت لەبەردەم وڵات و کۆمەڵگەکان. لە پێناوی چارەسە...
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەیوەندی بە ڕازیبوون لە پسپۆڕی خوێندن لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان
ئامانجی ئەم توێژینەوە بریتییە لە زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە  لای خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان و هەروەها زانینی ئاستی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشی باخچەی ...
وتاری ڕۆژنامەوانی دیجیتاڵ میدیای کوردی لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی هەرێمی کوردستان
وتاری ڕۆژنامەوانی دیجیتاڵ میدیای کوردی لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی هەرێمی کوردستان
  لە سەدەی 21ـدا، میدیای دیجیتاڵی بە شێوەیەکی گرنگ و بەرچاو ڕۆڵی خۆی بینیوە لە پەخشکردن و بڵاوكردنەوەی زانیاری بۆ جەماوەر، لە هەرێمی كوردستان، ڕۆژنامەوانی دیجیتاڵی كوردی بەپێی گەش...
گرفتی ژماره‌ (Dyscalculia) لای قوتابیانی بازنه‌ی یه‌كه‌م له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شاری چه‌مچه‌ماڵ
گرفتی ژماره‌ (Dyscalculia) لای قوتابیانی بازنه‌ی یه‌كه‌م له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شاری چه‌مچه‌ماڵ
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بۆ لێکۆڵینەوەیه‌ لە دیسكالكولیا  له‌ نێوان خوێندکارانی بازنه‌ی یەکەم لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا لە ڕووی ڕەگەز، ته‌مه‌ن، و پۆل و قوتابخانەوه‌. كێشه‌ی ژماره‌...
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کاریگەریەکانی لەسەر گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستاندا
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کاریگەریەکانی لەسەر گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستاندا
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی کاریگەرى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە لە گەشەپێدانى کەرتى کشتوکاڵى لە هەرێمی کوردستاندا، کێشەی توێژینەوەکە لەپرسیارێکی سەرەکیدا رەنگدەداتەوە: (تاچەند تۆڕە کۆ...
شیكردنەوەیەكی ژینگەیی بۆ تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروان لەسنوری قەزای كەلار بەپشت بەستن بە تەكنیكی (Remote Sensing)
شیكردنەوەیەكی ژینگەیی بۆ تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروان لەسنوری قەزای كەلار بەپشت بەستن بە تەكنیكی (Remote Sensing)
ئەم توێژینەوەیە لەبواری جوگرافیای ژینگەدا كراوە، و تێیدا پشت بە تەكنیكی هەستكردن لەدورەوە (RS) بەستراوە، لەخستنەڕووی جیاوازی كاتی و شوێنی تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروان ...

Back to Top