Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کاریگەریەکانی لەسەر گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستاندا

View through CrossRef
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی کاریگەرى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە لە گەشەپێدانى کەرتى کشتوکاڵى لە هەرێمی کوردستاندا، کێشەی توێژینەوەکە لەپرسیارێکی سەرەکیدا رەنگدەداتەوە: (تاچەند تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکان کاریگەری هەیە لەگەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی كوردستاندا؟)، توێژینەوەکە لەجۆری توێژینەوە وەسفیەكانە، پشتی بەستوە بەڕێبازی ڕوپێوی بۆ مشتەیەک لەمامۆستایانى کشتوکاڵ و ڕاگەیاندن لەچوار زانکۆ گەورەکەى کوردستاندا (هەولێر، سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە)، ژمارەیان (263) مامۆستا بوە بەشێوازی گەمارۆدانى گشتگیر، لەڕێگەى ئامرازی فۆڕمی ڕاپرسی ئەلکترۆنی. توێژینەوەکە گەیشتوە بەچەند دەرەنجامێک: مشتەی توێژینەوەكە بەپلەی جۆراوجۆر پشت بە تۆڕە كۆمەیەڵاتیەكان دەبەستن، لەناو تۆڕەکانیش فەیسبوک زیاتر پشتی پێ دەبەستریت و زۆرترین کاریگەری هەیە لە گەشەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ، بەڵام بەرادەیەکی کەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەمەبەستی کشتوکاڵی بەکاردەهێنن، زۆرینە پێیانوایە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەرفەتی باشتر بۆ بازاڕگەری بەرهەمە کشتوکاڵیەکان دەڕەخسێنن، بۆ بەڕەنگدانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر کەرتی کشتوکاڵی مشتەی توێژینەوەکە پێیوایە دەرفەتی باشتر بۆ بازاڕگەری بەرهەمە کشتوکاڵیەکان دەڕەخسێنن، واتا کاریگەریەکە بە ئەرێنی دەرکەوتوە، لەپلەی کۆتاییش تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەریان نیە لەسەر ئاشنابون بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی واتە کاریگەریەکە بە نەرێنی دەرکەوتوە.
Title: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کاریگەریەکانی لەسەر گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستاندا
Description:
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی کاریگەرى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە لە گەشەپێدانى کەرتى کشتوکاڵى لە هەرێمی کوردستاندا، کێشەی توێژینەوەکە لەپرسیارێکی سەرەکیدا رەنگدەداتەوە: (تاچەند تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکان کاریگەری هەیە لەگەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی كوردستاندا؟)، توێژینەوەکە لەجۆری توێژینەوە وەسفیەكانە، پشتی بەستوە بەڕێبازی ڕوپێوی بۆ مشتەیەک لەمامۆستایانى کشتوکاڵ و ڕاگەیاندن لەچوار زانکۆ گەورەکەى کوردستاندا (هەولێر، سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە)، ژمارەیان (263) مامۆستا بوە بەشێوازی گەمارۆدانى گشتگیر، لەڕێگەى ئامرازی فۆڕمی ڕاپرسی ئەلکترۆنی.
توێژینەوەکە گەیشتوە بەچەند دەرەنجامێک: مشتەی توێژینەوەكە بەپلەی جۆراوجۆر پشت بە تۆڕە كۆمەیەڵاتیەكان دەبەستن، لەناو تۆڕەکانیش فەیسبوک زیاتر پشتی پێ دەبەستریت و زۆرترین کاریگەری هەیە لە گەشەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ، بەڵام بەرادەیەکی کەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەمەبەستی کشتوکاڵی بەکاردەهێنن، زۆرینە پێیانوایە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەرفەتی باشتر بۆ بازاڕگەری بەرهەمە کشتوکاڵیەکان دەڕەخسێنن، بۆ بەڕەنگدانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر کەرتی کشتوکاڵی مشتەی توێژینەوەکە پێیوایە دەرفەتی باشتر بۆ بازاڕگەری بەرهەمە کشتوکاڵیەکان دەڕەخسێنن، واتا کاریگەریەکە بە ئەرێنی دەرکەوتوە، لەپلەی کۆتاییش تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەریان نیە لەسەر ئاشنابون بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی واتە کاریگەریەکە بە نەرێنی دەرکەوتوە.

Related Results

هزری تونڕەوی هۆکارەکانی و جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی
هزری تونڕەوی هۆکارەکانی و جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان          سوپاس وستایشی فراوان و بێ پایان بۆ خوای باڵا دەست، لەگەڵ داواکردنی دروود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاکی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت)، وەبۆس...
Marketing role on social networking sites to increase sales
Marketing role on social networking sites to increase sales
يتناول هذا البحث دور التسويق عبر الشبكات الاجتماعية المأخوذ من رسالة الماجستير بعنوان (دور التسويق عبر الشبكات الاجتماعية في زيادة المبيعات). أن الهدف الرئيسي لهذا البحث هو معرفة د...
كاریگه‌ری زیادبوونی نیشینگه‌ی مرۆیی له‌سه‌ر كەمبوونی زه‌وی كشتوكاڵی قه‌زای شاره‌زوور وه‌ك نموونه‌
كاریگه‌ری زیادبوونی نیشینگه‌ی مرۆیی له‌سه‌ر كەمبوونی زه‌وی كشتوكاڵی قه‌زای شاره‌زوور وه‌ك نموونه‌
  نیشينگەى مرۆيى مەبەست لەو كۆمەڵە بيناو خانووانەن كە دانيشتوانيان تێدا نيشتەجێيە لەهەر ناوچەيەك، ئەم نیشينگانەيش بەگوێرەى قەبارەيان جياوازن، كە دەكرێت گوندێكى بچووك يان گوندێكى گ...
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
پوخته لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە شیکارییەکی ورد بۆ تەکنیک و پێرفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە بکەین لەموزیکی کوردیدا. بەپشت بەستن بەکۆمەڵێک سەرچاوەی جیاواز بەوردی لەسەر مێژووی ئامێری کە...
.
.
لە جیهانی پێشکەوتنە خێراکاندا، هێشتا گەواهی ئەوە دەدەین کە حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان بەرەو هەڵکشانە، بەتایبەتی توندوتیژی ئابووری، کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی توندوتیژ...
.
.
        توێژینەوەکە هەوڵدەدات لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی گواستنەوەی ئاسمانی بکات لە هاوردەکردنی زێڕدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکارییە لەسەر بۆچوونەکانی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی ئاسمانی بۆ کاڵاکان ڕ...
تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزم لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی جیهانگیرییدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی - بەراوردکارییە
تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزم لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی جیهانگیرییدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی - بەراوردکارییە
جیهانگیرییی یەکێکە لەو دیاردانەی کە ئامڕاز  و ئامانج و لێکەوتەکانی کاریگەری بەرچاویان لەسەر  ئایدۆلۆژیا سیاسییەکان و تیۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەجێهێشتووە. ئەم توێژینەوەیە ت...
سیاسەت و پلاندانانی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
سیاسەت و پلاندانانی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
فرەنەتەوە و فرەزمانبوونی کۆمەڵی ئێران و گەشەکردنی بیری ناسنامەخوازی و ناسنامەپارێزی لەنێو ئاخێوەرانی زمانە جیاوازەکانی ئێراندا، بەردەوامیی سیاسەتی تاکزمانی لەو وڵاتە و پێداگریی حکو...

Back to Top