Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

ڕۆڵی کارتۆن و کاریکاتێر لە هونەری کوردیدا (کوردستانی عێراق)

View through CrossRef
یەکێک لە فاکتەرە گرنگەکانی گەشەی کۆمەڵایەتی رەخنەیە. هونەری کاریکاتێر وەک ئامرازێکی مۆدێرنی دەربڕینی رەخنە بە شێوەی "وێنەیی"، توانیویەتی رۆڵێکی بەرچاو بگێرێت. پاشی گەشەی رۆشنبیری و دامەزرانی سیستەمی مۆدێرنی دەسەڵاتداری لە جیهاندا، چەسپانی بیرۆکەی دیمۆکراسییەت و لادانی هەژمۆنی تاکەکەسی و پاشایەتی و هەروەها گەشەی خێرای تێکنۆلۆژیا و بە تایبەت پیشەی چاپ، دەرفەت بۆ رەخنەی راستەوخۆ پتر رەخسا؛ بەڵام ئەوەش خۆی هەر وا سانا نییە، هەندێک دەسەڵات لە ناوچە جیاوازەکان بە ناوی کۆمارییەت و دێمۆکراسیەت هەر لە سەر رێچکەی پێشووی دەسەڵاتی خانەدانی یان سەرمایەداری و نیۆلیبرالیزم، کۆمەڵگا دەچەوسێننەوە؛ کە ئەوە ئەرکی رۆژنامەگەری و هونەرمەندانی رەخنەگری ئەستەمتر کردووە، بەڵام نەوەستاوە. هەروەها بەشێکیتری ئەم هونەرە لە بەر خەمۆکی وتەنیایی مرۆڤی ئەم سەردەمە ئەرکی سەرقاڵکردنی (Entertainment) گرتۆتە ئەستۆ. توێژەر لە بەر دەوڵەمەندی ئەم ژانرە بەس ویستوویەتی تیشک بخاتە سەر پێگەی هونەری کاریکاتێر لە کوردستانی عێراق و دەیهەوێت بە خوێنەری بناسێنێت. ئەم توێژینەوەیە لە چەند بەش پێکدێت؛ بەشی یەکەم چوارچێوەی گشتی توێژینەوەکەیە واتە: پێشەکی، گرفتی توێژینەوە، گرنگیی توێژینەوە، ئامانجی توێژینەوە، ئاستەنگەکانی توێژینەوە، سنووری توێژینەوە و پێناسەی چەمکەکان . بەشی دووەەم خۆی دابەش دەبێ بەسەر دوو بەشدا: یەکەم باسی مێژووی هونەری کاریکاتێرو کارتون لە جیهان، وڵاتی عێراق و کوردستانی عێراق و هەروەها بڵاوکراوەکانی کاریکاتێر و هونەرمەندانی کاریکاتێریست لە کوردستان دەکات و لە بەشەکەیتری ئاماژەکانی چوارچێوەی تیۆری هاتووە. بەشی سێهەمی توێژینەوەکە تایبەتە بە رێکارەکانی توێژینەوە: کۆمەڵگەی توێژینەوە، نمونەی توێژینەوە و رێبازی توێژینەوە بە لە خۆ گرتنی(٤) نمونە لە (٤) هونەرمەند و دواجار ئەنجامەکان خراونەتە ڕوو و توێژەر لە کۆتاییدا پێشنیار و ڕسپاردەکانی خۆی نووسیوە.
Title: ڕۆڵی کارتۆن و کاریکاتێر لە هونەری کوردیدا (کوردستانی عێراق)
Description:
یەکێک لە فاکتەرە گرنگەکانی گەشەی کۆمەڵایەتی رەخنەیە.
هونەری کاریکاتێر وەک ئامرازێکی مۆدێرنی دەربڕینی رەخنە بە شێوەی "وێنەیی"، توانیویەتی رۆڵێکی بەرچاو بگێرێت.
پاشی گەشەی رۆشنبیری و دامەزرانی سیستەمی مۆدێرنی دەسەڵاتداری لە جیهاندا، چەسپانی بیرۆکەی دیمۆکراسییەت و لادانی هەژمۆنی تاکەکەسی و پاشایەتی و هەروەها گەشەی خێرای تێکنۆلۆژیا و بە تایبەت پیشەی چاپ، دەرفەت بۆ رەخنەی راستەوخۆ پتر رەخسا؛ بەڵام ئەوەش خۆی هەر وا سانا نییە، هەندێک دەسەڵات لە ناوچە جیاوازەکان بە ناوی کۆمارییەت و دێمۆکراسیەت هەر لە سەر رێچکەی پێشووی دەسەڵاتی خانەدانی یان سەرمایەداری و نیۆلیبرالیزم، کۆمەڵگا دەچەوسێننەوە؛ کە ئەوە ئەرکی رۆژنامەگەری و هونەرمەندانی رەخنەگری ئەستەمتر کردووە، بەڵام نەوەستاوە.
هەروەها بەشێکیتری ئەم هونەرە لە بەر خەمۆکی وتەنیایی مرۆڤی ئەم سەردەمە ئەرکی سەرقاڵکردنی (Entertainment) گرتۆتە ئەستۆ.
توێژەر لە بەر دەوڵەمەندی ئەم ژانرە بەس ویستوویەتی تیشک بخاتە سەر پێگەی هونەری کاریکاتێر لە کوردستانی عێراق و دەیهەوێت بە خوێنەری بناسێنێت.
ئەم توێژینەوەیە لە چەند بەش پێکدێت؛ بەشی یەکەم چوارچێوەی گشتی توێژینەوەکەیە واتە: پێشەکی، گرفتی توێژینەوە، گرنگیی توێژینەوە، ئامانجی توێژینەوە، ئاستەنگەکانی توێژینەوە، سنووری توێژینەوە و پێناسەی چەمکەکان .
بەشی دووەەم خۆی دابەش دەبێ بەسەر دوو بەشدا: یەکەم باسی مێژووی هونەری کاریکاتێرو کارتون لە جیهان، وڵاتی عێراق و کوردستانی عێراق و هەروەها بڵاوکراوەکانی کاریکاتێر و هونەرمەندانی کاریکاتێریست لە کوردستان دەکات و لە بەشەکەیتری ئاماژەکانی چوارچێوەی تیۆری هاتووە.
بەشی سێهەمی توێژینەوەکە تایبەتە بە رێکارەکانی توێژینەوە: کۆمەڵگەی توێژینەوە، نمونەی توێژینەوە و رێبازی توێژینەوە بە لە خۆ گرتنی(٤) نمونە لە (٤) هونەرمەند و دواجار ئەنجامەکان خراونەتە ڕوو و توێژەر لە کۆتاییدا پێشنیار و ڕسپاردەکانی خۆی نووسیوە.

Related Results

ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی تیۆری سێتا (Theta Theory)،كە شیکردنەوەی پەیوەندیی ڕستەسازی و واتاسازی لە زمانی کوردیدا تاوتوێ دەکات. لە ئاستی ڕستەسازیی تایبە...
ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا
ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا
ئەم توێژينەوەيە بەناونیشانی (ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا) بریتییە لەتوێژینەوەیەکی هونەری  و ئیستاتیکی دەربارەی دەرخستنی دەربڕینخوازی و گوزارشتی ه...
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
توێژینەوەیەکی شیکاری وەسفییە پشت بە ڕیبازی چۆنایەتی دەبەستێت. ئەم توێژینەوەیە لە تەکنیکی 'لایتمۆتیڤ' وەک کەرەستەکی موزیکدانانی فیلم دەکۆڵێتەوە، کە لە موزیکی فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهم...
Marketing role on social networking sites to increase sales
Marketing role on social networking sites to increase sales
يتناول هذا البحث دور التسويق عبر الشبكات الاجتماعية المأخوذ من رسالة الماجستير بعنوان (دور التسويق عبر الشبكات الاجتماعية في زيادة المبيعات). أن الهدف الرئيسي لهذا البحث هو معرفة د...
تەماشا شانویێ د دیاردێن شانویا كوردیدا
تەماشا شانویێ د دیاردێن شانویا كوردیدا
ڤەكۆلین باس ل جوانكاریێن ئەنجامدانا پێرفورمانس و رادا پشكداریكرنا ئەوێ  د بدەستڤەهینانا (تەماشێ‌) د نمایشكرنا شانۆیێدا دكەت، هەروەسا ڕۆلێ هەرە گرنگ یێ جوانكاریێن پێرفورمانسا‌ زارڤە...
مێژووی سەرهەڵدان و ڕۆڵی تەکنیکی ئامێری عود
مێژووی سەرهەڵدان و ڕۆڵی تەکنیکی ئامێری عود
عود ئامێرێکی موزیکى تەقلیدیە و مێژوویەکی دوورودرێژ و ڕەگێکی قووڵ لە کەلتووری عەرەبی و کوردى و ئیسلامیدا هەیە. عود کە لە جەستەیەکی تەختەی جیاواز پێکهاتووە کە چەندین ژێی هەیە کە بە پ...
هزری تونڕەوی هۆکارەکانی و جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی
هزری تونڕەوی هۆکارەکانی و جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان          سوپاس وستایشی فراوان و بێ پایان بۆ خوای باڵا دەست، لەگەڵ داواکردنی دروود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاکی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت)، وەبۆس...
رۆمان وه‌ك ژێده‌رێ سیناریۆ یا فلمان
رۆمان وه‌ك ژێده‌رێ سیناریۆ یا فلمان
هەر چەندە سینەما وەک بەشەکێ نوی ژ ئەدەبیات و هونەری، بەلێ بوویە ئێک ژ بەر بەلاڤترین ژانران، کو جیهان هەمی پێڤە مژویل بوویە، نە بتنێ وەک هونەر مایە، بەلکو وەکو پێشەسازی و پێشەسازیەک...

Back to Top