Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە، بیرکردنەوە، دەستکەوت

View through CrossRef
ئامانجى ئەم توێژینەوەیەى لەبەردەستدایە، بریتییە لە زانینى کاریگەری بەکارهێنانى ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە لەسەر دەستکەوتى خوێندن و گەشەپێدانى بیرکردنەوەى دوور لە بابەتى مێژوو لای قوتابییانى پۆلی دەیەمى وێژەیى. توێژەر دیزاینى تاقیکاری بە کۆنترۆلی بەشەکى بۆ دوو کۆمەڵەی توێژینەوەکە هەڵبژارد، کە ئەزموونى و کۆنتڕۆڵکراو، کۆمەڵگه‌ی توێژینەوە پێکهاتبوو لە قوتابییانى کوری پۆلی دەیەمى وێژەیى لە ناوەندى پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی خوێندنى (2024-2025)، نموونەى توێژینەوەکەش (46) قوتابی بوو، کە (23) قوتابی گروپی ئەزموونى بوون، کە بە ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە وانەیان پێ گوترابوو و (23) قوتابی لە گروپی کۆنتڕۆڵکراوبوون، کە بە ستراتیژیەتى فێربوونى ئاسایى وانەیان پێ گوترابوو، ئامرازەکانى توێژینەوەش بریتى بوو لە تاقیکردنەوەى دەستکەوتى خوێندن، کە لە (50) بڕگە لە شێوەی هەڵبژاردن لە چەند دانەیەک پێکهاتبوو، و تاقیکردنەوەى بیرکردنەوەى دوور، کە پێکهاتبوو لە (90) بڕگە، دوای شیکارکردنى ئاماری بۆ گروپەکانى توێژینەوەکە، دەرکەوت جیاوازییەکى بەرچاوى واتاداری ئاماری هەیە لەنێوان کۆمەڵەکان لە ئاستى (0.05)، لە بەرژەوه‌ندى کۆمەڵەى ئەزموونى، کە ئەنجامیان باشتر بەدەستەوەدا لە کۆمەڵەى کۆنتڕۆڵکراو، لەبەر ڕۆشنایى ئەو ئەنجامانەى توێژەر بەدەستىهێنا، چەندین ڕاسپاردە و پێشنیازی خستەڕوو.
Title: ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە، بیرکردنەوە، دەستکەوت
Description:
ئامانجى ئەم توێژینەوەیەى لەبەردەستدایە، بریتییە لە زانینى کاریگەری بەکارهێنانى ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە لەسەر دەستکەوتى خوێندن و گەشەپێدانى بیرکردنەوەى دوور لە بابەتى مێژوو لای قوتابییانى پۆلی دەیەمى وێژەیى.
توێژەر دیزاینى تاقیکاری بە کۆنترۆلی بەشەکى بۆ دوو کۆمەڵەی توێژینەوەکە هەڵبژارد، کە ئەزموونى و کۆنتڕۆڵکراو، کۆمەڵگه‌ی توێژینەوە پێکهاتبوو لە قوتابییانى کوری پۆلی دەیەمى وێژەیى لە ناوەندى پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی خوێندنى (2024-2025)، نموونەى توێژینەوەکەش (46) قوتابی بوو، کە (23) قوتابی گروپی ئەزموونى بوون، کە بە ستراتیژیەتى ڕێکخستنى شاراوە وانەیان پێ گوترابوو و (23) قوتابی لە گروپی کۆنتڕۆڵکراوبوون، کە بە ستراتیژیەتى فێربوونى ئاسایى وانەیان پێ گوترابوو، ئامرازەکانى توێژینەوەش بریتى بوو لە تاقیکردنەوەى دەستکەوتى خوێندن، کە لە (50) بڕگە لە شێوەی هەڵبژاردن لە چەند دانەیەک پێکهاتبوو، و تاقیکردنەوەى بیرکردنەوەى دوور، کە پێکهاتبوو لە (90) بڕگە، دوای شیکارکردنى ئاماری بۆ گروپەکانى توێژینەوەکە، دەرکەوت جیاوازییەکى بەرچاوى واتاداری ئاماری هەیە لەنێوان کۆمەڵەکان لە ئاستى (0.
05)، لە بەرژەوه‌ندى کۆمەڵەى ئەزموونى، کە ئەنجامیان باشتر بەدەستەوەدا لە کۆمەڵەى کۆنتڕۆڵکراو، لەبەر ڕۆشنایى ئەو ئەنجامانەى توێژەر بەدەستىهێنا، چەندین ڕاسپاردە و پێشنیازی خستەڕوو.

Back to Top