Javascript must be enabled to continue!
جیهانی نەست وەک بنەمایەکی سوریالیزمی لە دەقی شیعری (١٨/١١/١٩٦٥)ی سەباح ڕەنجدەردا
View through CrossRef
پوخته
سوریالیزم، وەک بزووتنەوەیەک کە لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا خۆی ناساند، ئامانجی ڕزگارکردنی بیرکردنەوە و زمان و ئەزموونی مرۆڤ بوو لە سنووری عهقڵگهراییدا. لە کاتێکدا کە لە ئەوروپا دەستی پێکردووە، کاریگەرییەکەی لە ئاستی جیهانیدا لە کولتوور و نەریتە ئەدەبییە جیاوازەکاندا پەرەی سەندووە، ئەدەبیاتی کوردیش، بەتایبەتی ژانرێکی وەک شیعر بە مێژووە دەوڵەمەندەکەی و شوناسە زمانەوانی و کولتوورییە جیاوازەکەیەوە، لە چوارچێوەی ئەم بزووتنەوەیە بێبەش نەبووە، بەڵکو تاڕادەیەکی باش پەیڕەویکردووە. ئەمە لەلایەک، لەلایەکی دیکەوە جیهانی نەست و خەونەکان دوو جیهانن، کە سوریالیزمەکان کردوویانە بە بنەمای ڕێبازەکەیان، چونکە بریتین لە کانگای وێنە و خەیاڵ، کە لە ڕێگەی کۆمەڵێک شێوازی نووسین و تەکنیکەوە دهریدهبڕن. هەروەها ئەو شوێنە فریادڕەس و ئارام بەخشەیە، کە دەتوانن مهبهستهكانیان تێدا دەرببڕن و داهێنانی هونەرییان تێدا ئەنجام بدەن و بەرەو جیهانی سەرووی واقیع بچن، بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم بابەتە لەم توێژینەوەیەدا بەسەربکەینەوە بە ناونیشانی ( جیهانی نەست وەک بنەمایەکی سوریالیزمی لە دەقی شیعری ''١٨/١١/١٩٦٥'' ی سەباح ڕەنجدەر) بەو پێیەی، کە (سەباح ڕەنجدەر) وەک یەکێک لە شاعیرە سوریالیزمەکانی قۆناغی ئەمڕۆی شیعری کوردی، گرنگییەکی زۆری بە جیهانی نەست و خەون لە دەقە شیعرەکەییدا داوە و توانیوویەتی ئەدگارەکانی سوریالیزمیش لەو دەقەدا بەرجەستە بکات.
Title: جیهانی نەست وەک بنەمایەکی سوریالیزمی لە دەقی شیعری (١٨/١١/١٩٦٥)ی سەباح ڕەنجدەردا
Description:
پوخته
سوریالیزم، وەک بزووتنەوەیەک کە لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا خۆی ناساند، ئامانجی ڕزگارکردنی بیرکردنەوە و زمان و ئەزموونی مرۆڤ بوو لە سنووری عهقڵگهراییدا.
لە کاتێکدا کە لە ئەوروپا دەستی پێکردووە، کاریگەرییەکەی لە ئاستی جیهانیدا لە کولتوور و نەریتە ئەدەبییە جیاوازەکاندا پەرەی سەندووە، ئەدەبیاتی کوردیش، بەتایبەتی ژانرێکی وەک شیعر بە مێژووە دەوڵەمەندەکەی و شوناسە زمانەوانی و کولتوورییە جیاوازەکەیەوە، لە چوارچێوەی ئەم بزووتنەوەیە بێبەش نەبووە، بەڵکو تاڕادەیەکی باش پەیڕەویکردووە.
ئەمە لەلایەک، لەلایەکی دیکەوە جیهانی نەست و خەونەکان دوو جیهانن، کە سوریالیزمەکان کردوویانە بە بنەمای ڕێبازەکەیان، چونکە بریتین لە کانگای وێنە و خەیاڵ، کە لە ڕێگەی کۆمەڵێک شێوازی نووسین و تەکنیکەوە دهریدهبڕن.
هەروەها ئەو شوێنە فریادڕەس و ئارام بەخشەیە، کە دەتوانن مهبهستهكانیان تێدا دەرببڕن و داهێنانی هونەرییان تێدا ئەنجام بدەن و بەرەو جیهانی سەرووی واقیع بچن، بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم بابەتە لەم توێژینەوەیەدا بەسەربکەینەوە بە ناونیشانی ( جیهانی نەست وەک بنەمایەکی سوریالیزمی لە دەقی شیعری ''١٨/١١/١٩٦٥'' ی سەباح ڕەنجدەر) بەو پێیەی، کە (سەباح ڕەنجدەر) وەک یەکێک لە شاعیرە سوریالیزمەکانی قۆناغی ئەمڕۆی شیعری کوردی، گرنگییەکی زۆری بە جیهانی نەست و خەون لە دەقە شیعرەکەییدا داوە و توانیوویەتی ئەدگارەکانی سوریالیزمیش لەو دەقەدا بەرجەستە بکات.
Related Results
Was Halabja a turning point for the poet Buland al-Haydari?
Was Halabja a turning point for the poet Buland al-Haydari?
This article examines the writings of the emigré Iraqi-Kurdish poet Buland al-Haydari (1926-1996) and thus explores components of his identity as reflected in themes and motifs of ...
کاریگەرییا بنەما و تایبەتمەندیێن ڕەخنا تێماتیکی بۆ دەستنیشانکرنا تێمان د کورتەچیڕۆکێن (ئیسماعیل هاجانی)دا
کاریگەرییا بنەما و تایبەتمەندیێن ڕەخنا تێماتیکی بۆ دەستنیشانکرنا تێمان د کورتەچیڕۆکێن (ئیسماعیل هاجانی)دا
ڕەخنا تێماتیکی وەک ئێک ژ ڕێبازێن ڕەخنا نوی هەوڵددەت ب ڕێکا ب کارهینانا کلیلێن ل بەردەست بگەهیتە واتایا ڕاستەقینە یا دەقی، ئێک ژ ساخلەتێن ئەڤێ ڕخنەیێ زنجیرەکا ئەزموونان بۆ یەکەیەک...
مێژووی سەرهەڵدان و ڕۆڵی تەکنیکی ئامێری عود
مێژووی سەرهەڵدان و ڕۆڵی تەکنیکی ئامێری عود
عود ئامێرێکی موزیکى تەقلیدیە و مێژوویەکی دوورودرێژ و ڕەگێکی قووڵ لە کەلتووری عەرەبی و کوردى و ئیسلامیدا هەیە. عود کە لە جەستەیەکی تەختەی جیاواز پێکهاتووە کە چەندین ژێی هەیە کە بە پ...
رۆمان وهك ژێدهرێ سیناریۆ یا فلمان
رۆمان وهك ژێدهرێ سیناریۆ یا فلمان
هەر چەندە سینەما وەک بەشەکێ نوی ژ ئەدەبیات و هونەری، بەلێ بوویە ئێک ژ بەر بەلاڤترین ژانران، کو جیهان هەمی پێڤە مژویل بوویە، نە بتنێ وەک هونەر مایە، بەلکو وەکو پێشەسازی و پێشەسازیەک...
ڕۆڵی ئامراز و پێداویستییەکانی مایسترۆ لە ڕابەریکردنی ئۆرکێسترادا
ڕۆڵی ئامراز و پێداویستییەکانی مایسترۆ لە ڕابەریکردنی ئۆرکێسترادا
ئەم توێژینەوەیە، توێژينەوەيەكى شيكارى و وەسفى يە، توێژەران لەم توێژينەوەدا بە شێوەيەكى زانستى شیکردنەوە و شڕۆڤە لەسەر کۆمەڵێک لەو ئامراز و پێداویستییانەی کە بۆ ڕابەریکردنی ئۆرکێستر...
The icon challenges in Kurdish poetry
The icon challenges in Kurdish poetry
ئایکۆن بە تەنیا و شیعری بەرەنگاریش بە تەنیا باس و بابەتیان لە جیهان لەسەر نووسراوە، بەڵام بۆ زاراوەی «ئایکۆنی بەرەنگاری» وەک یەک زاراوە باسێک نەکەوتۆتە بەرچاومان. لەناو کورددا زیات...
شیعرییەتی زمانی ڕۆمان لە ئاستی دەلالیدا ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی بهختیار عهلی بە نموونە
شیعرییەتی زمانی ڕۆمان لە ئاستی دەلالیدا ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی بهختیار عهلی بە نموونە
ئەم توێژینەوەیە له ژێر ناونیشانی (شیعرییەتی زمانی ڕۆمان لە ئاستی دەلالیدا - ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی بهختیار عهلی بە نموونە)یه، ههوڵێكه بۆ خستنهڕووی شیعرییهت و بوا...

