Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

قۆناغەکانی تیۆری گەشتی پاڵەوانی جۆزیف کامبڵ لە ئەفسانەی کوردیدا

View through CrossRef
ئەفسانە بریتییە لەو چیرۆکە کۆنانەی پاش قۆناغی ئوستوورە، کە لەناو سەرجەم میللەتانی جیهاندا، بەر لە دەرکەوتنی شێوازە نوێیەکانی گێڕانەوە، باو بوون. خوێندنەوەی ئەفسانەکان ڕۆشنایی دەخاتە سەر زۆر باری ژیاری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی میللەتان. کورد، بەو پێیەی یەکێک لە دێرینترین نەتەوەکانی ناوچەکەیە، خاوەن میراتێکی لەبن نەهاتووی ئەفسانەیە. لە توێژینەوەی بەردەستدا، بە پێی تیۆری "گەشتی پاڵەوان"ی جۆزێف کامبڵ، کار لەسەر ئەفسانەی کوردی، بە پێناسە و تێگەیشتنێکی دروستتر لەوەی تا ئێستا لەنێو بەشێکی بەرچاوی توێژەرانی کورددا هەبووە، کراوە. لەم باسەدا، وێڕای بەکارهێنانی زاراوەی ئەفسانە بۆ واتا ڕاستەقینەکەی خۆی، کە چیرۆکەکانی سەردەمی پاش مێژوو دەگرێتەوە، هاوکات خستنەڕووی جیاوازییەکانی لەتەک "ئوستوورە"دا، کە هەرچەندە زادگەی ئەفسانەکانە بەڵام هیچ کات هەمبەری وشەکە نییە، ئەمەش لەو واتا و دەلالەتانەدا دەردەکەوێت کە هەریەک لە دوو زاراوەکە هەڵگرییەتی؛ قۆناغەکانی گەشتی پاڵەوان لە دوو نموونەی ئەفسانەدا پیشان دراوە، دەرکەوتووە ئەم مۆدێلە جیهانییە تا ڕادەیەکی بەرچاو لەگەڵ ئەفسانەی کوردیشدا هاوئاهەنگە.
Title: قۆناغەکانی تیۆری گەشتی پاڵەوانی جۆزیف کامبڵ لە ئەفسانەی کوردیدا
Description:
ئەفسانە بریتییە لەو چیرۆکە کۆنانەی پاش قۆناغی ئوستوورە، کە لەناو سەرجەم میللەتانی جیهاندا، بەر لە دەرکەوتنی شێوازە نوێیەکانی گێڕانەوە، باو بوون.
خوێندنەوەی ئەفسانەکان ڕۆشنایی دەخاتە سەر زۆر باری ژیاری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی میللەتان.
کورد، بەو پێیەی یەکێک لە دێرینترین نەتەوەکانی ناوچەکەیە، خاوەن میراتێکی لەبن نەهاتووی ئەفسانەیە.
لە توێژینەوەی بەردەستدا، بە پێی تیۆری "گەشتی پاڵەوان"ی جۆزێف کامبڵ، کار لەسەر ئەفسانەی کوردی، بە پێناسە و تێگەیشتنێکی دروستتر لەوەی تا ئێستا لەنێو بەشێکی بەرچاوی توێژەرانی کورددا هەبووە، کراوە.
لەم باسەدا، وێڕای بەکارهێنانی زاراوەی ئەفسانە بۆ واتا ڕاستەقینەکەی خۆی، کە چیرۆکەکانی سەردەمی پاش مێژوو دەگرێتەوە، هاوکات خستنەڕووی جیاوازییەکانی لەتەک "ئوستوورە"دا، کە هەرچەندە زادگەی ئەفسانەکانە بەڵام هیچ کات هەمبەری وشەکە نییە، ئەمەش لەو واتا و دەلالەتانەدا دەردەکەوێت کە هەریەک لە دوو زاراوەکە هەڵگرییەتی؛ قۆناغەکانی گەشتی پاڵەوان لە دوو نموونەی ئەفسانەدا پیشان دراوە، دەرکەوتووە ئەم مۆدێلە جیهانییە تا ڕادەیەکی بەرچاو لەگەڵ ئەفسانەی کوردیشدا هاوئاهەنگە.

Related Results

ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا
ڕۆڵی تیۆری سێتا لە زمانی کوردیدا ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی تیۆری سێتا (Theta Theory)،كە شیکردنەوەی پەیوەندیی ڕستەسازی و واتاسازی لە زمانی کوردیدا تاوتوێ دەکات. لە ئاستی ڕستەسازیی تایبە...
تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزم لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی جیهانگیرییدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی - بەراوردکارییە
تیۆری کۆمەڵگەرایی و کۆزمۆپۆلیتانیزم لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی جیهانگیرییدا لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی - بەراوردکارییە
جیهانگیرییی یەکێکە لەو دیاردانەی کە ئامڕاز  و ئامانج و لێکەوتەکانی کاریگەری بەرچاویان لەسەر  ئایدۆلۆژیا سیاسییەکان و تیۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەجێهێشتووە. ئەم توێژینەوەیە ت...
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە
شیکردنەوەی جۆرەکانی شوێنپێی ڕستەسازی لە زمانی کوردیدا بەپێی تیۆریی دەسەڵات و بەستنەوە پوختە: لێکۆڵینەوەی بەردەست لە چوارچێوەی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوەدا جۆری شوێنپێیەکان لە زمانی...
تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما
تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما
تیۆری شوناس لای فرانسیس فۆکۆیاما پوختە: پرسی شوناس پەیوەستە بە هەموو کایەکانی ژیان و بوارەکانی زانست. لە ئێستادا ئەم پرسە بووەتە گرفت لەبەردەم وڵات و کۆمەڵگەکان. لە پێناوی چارەسە...
مۆفۆلۆجی ڕێککەوتەیی لە زمانی کوردیدا
مۆفۆلۆجی ڕێککەوتەیی لە زمانی کوردیدا
پوختە: ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی ( مۆڕفۆلۆجیی ڕێکەوتەیی لەزمانی کوردیدا )یە، لەوجۆرە زمانەدا وەکو هەمو زمانەکانی تر ،بەپێی کۆمەڵێک بنەماو یاسا بەڕێوە دەچێ ، ئەو زمانەی تیۆری مۆڕ...
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
تەکنیک و پێڕفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە لەموزیکی کوردیدا
پوخته لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە شیکارییەکی ورد بۆ تەکنیک و پێرفۆرمەنسی ئامێری کەمانچە بکەین لەموزیکی کوردیدا. بەپشت بەستن بەکۆمەڵێک سەرچاوەی جیاواز بەوردی لەسەر مێژووی ئامێری کە...
‘Parody’ and ‘Play within a Play’ in William Shakespeare’s Twelfth Night
‘Parody’ and ‘Play within a Play’ in William Shakespeare’s Twelfth Night
الملخص :تناول البحث عنصرا 'المسرح داخل المسرح ' و'المحاکات الساخرة " في الكوميديا الرومانسية ( االليلة الثانية عشرة) لوليم شکسبیر. البحث تبرز العلاقة الشائكة بين العقدة الدرامية ال...
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
توێژینەوەیەکی شیکاری وەسفییە پشت بە ڕیبازی چۆنایەتی دەبەستێت. ئەم توێژینەوەیە لە تەکنیکی 'لایتمۆتیڤ' وەک کەرەستەکی موزیکدانانی فیلم دەکۆڵێتەوە، کە لە موزیکی فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهم...

Back to Top