Javascript must be enabled to continue!
:ڕه‌خنه‌ی وه‌رگێڕان و كێشه‌ی زارا‌وه
View through CrossRef
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه،توێژینه‌وه‌یه‌كی چۆنایه‌تییه، له ڕێگه‌ی شیكاری ڕه‌خنه‌یییه‌وه، به‌راوردی له نێوان چه‌مك و فۆرم و پێناسه‌ی زاراوه‌كان له سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی سازكردن و داڕشتن و وه‌رگێڕان و ناساندنیان له نێو فه‌رهه‌نگه‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌كات. ئه‌مه‌ش به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی جۆر و ژێده‌ری ئه‌م كێشانه‌ی كه له فه‌رهه‌نگسازی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌ن. فه‌رهه‌نگه‌كانیش: "فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی" و " فه‌رهه‌نگی شیكارانه‌ی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی" له ئاماده‌كردنی به‌ختیار سه‌جادی و محه‌مه‌د مه‌حموودی، "زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی" له ئاماده‌كردنی لیژنه‌ی ئه‌ده‌ب له كۆڕی زانیاری كوردستان"، " فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌یی" ی نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، "فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی" ی موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر، "فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ڕه‌خنه‌یی" ی به‌ختیار سه‌جادی، " كلیلدان: فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه" ی عه‌بدوڵا تاهیر به‌رزنجی و عه‌لی تاهیر به‌رزنجی،. ئه‌مه هه‌وڵێكی بنكۆڵكارییه به سوود وه‌رگرتن له ڕه‌خنه‌ی وه‌رگێڕان و زاروه‌ناسی، ئامانجی ساغكردنه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی جۆری كێشه و هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناته‌بایی و ناڕوونه‌ییه‌ی كه له پرۆسه‌ی چۆنیه‌تی وه‌رگێڕان و داڕشتن و سازكردن و پرسی بابه‌تیبوون له داڕشتنی مانا و چه‌مكی هه‌ندێك له‌و زارا‌وه ڕه‌خنه‌ییانه‌ی كه له نێو فه‌رهه‌نگه‌كاندا هه‌ن. گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ش پۆلینكراون، نموونه‌كان به گوێره‌ی جۆر كێشه‌كان بژار كراوون، كه په‌یوه‌ندییان به فۆرم و مانای زاراوه‌كانه‌وه هه‌یه، كه سێ كێشه‌ی سه‌ره‌كیی سازكردن و چه‌مك و ناساندنن.
Title: :ڕه‌خنه‌ی وه‌رگێڕان و كێشه‌ی زارا‌وه
Description:
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه،توێژینه‌وه‌یه‌كی چۆنایه‌تییه، له ڕێگه‌ی شیكاری ڕه‌خنه‌یییه‌وه، به‌راوردی له نێوان چه‌مك و فۆرم و پێناسه‌ی زاراوه‌كان له سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی سازكردن و داڕشتن و وه‌رگێڕان و ناساندنیان له نێو فه‌رهه‌نگه‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌كات.
ئه‌مه‌ش به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی جۆر و ژێده‌ری ئه‌م كێشانه‌ی كه له فه‌رهه‌نگسازی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌ن.
فه‌رهه‌نگه‌كانیش: "فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی" و " فه‌رهه‌نگی شیكارانه‌ی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی" له ئاماده‌كردنی به‌ختیار سه‌جادی و محه‌مه‌د مه‌حموودی، "زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی" له ئاماده‌كردنی لیژنه‌ی ئه‌ده‌ب له كۆڕی زانیاری كوردستان"، " فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌یی" ی نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، "فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی" ی موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر، "فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ڕه‌خنه‌یی" ی به‌ختیار سه‌جادی، " كلیلدان: فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه" ی عه‌بدوڵا تاهیر به‌رزنجی و عه‌لی تاهیر به‌رزنجی،.
ئه‌مه هه‌وڵێكی بنكۆڵكارییه به سوود وه‌رگرتن له ڕه‌خنه‌ی وه‌رگێڕان و زاروه‌ناسی، ئامانجی ساغكردنه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی جۆری كێشه و هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناته‌بایی و ناڕوونه‌ییه‌ی كه له پرۆسه‌ی چۆنیه‌تی وه‌رگێڕان و داڕشتن و سازكردن و پرسی بابه‌تیبوون له داڕشتنی مانا و چه‌مكی هه‌ندێك له‌و زارا‌وه ڕه‌خنه‌ییانه‌ی كه له نێو فه‌رهه‌نگه‌كاندا هه‌ن.
گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ش پۆلینكراون، نموونه‌كان به گوێره‌ی جۆر كێشه‌كان بژار كراوون، كه په‌یوه‌ندییان به فۆرم و مانای زاراوه‌كانه‌وه هه‌یه، كه سێ كێشه‌ی سه‌ره‌كیی سازكردن و چه‌مك و ناساندنن.
Related Results
گرفتی ژماره (Dyscalculia) لای قوتابیانی بازنه‌ی یه‌كه‌م له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شاری چه‌مچه‌ماڵ
گرفتی ژماره (Dyscalculia) لای قوتابیانی بازنه‌ی یه‌كه‌م له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شاری چه‌مچه‌ماڵ
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بۆ لێکۆڵینەوەیه لە دیسكالكولیا له نێوان خوێندکارانی بازنه‌ی یەکەم لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا لە ڕووی ڕەگەز، ته‌مه‌ن، و پۆل و قوتابخانەوه. كێشه‌ی ژماره...
هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی توانسته جوگرافیه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له قه‌زای چۆمان له رێگای مودێڵی AHP
هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی توانسته جوگرافیه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له قه‌زای چۆمان له رێگای مودێڵی AHP
پوخته
گرینگی كه‌رتی كشتوكاڵ و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر بژێوی ژیانی دانیشتوان و داهاتی ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی، و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌ی...
ئیستاتیکاى زمان لە ڕۆماندا بە نموونەى ڕۆمانى "بنووسە خوێن"ى "جەبار جەمال غەریب"
ئیستاتیکاى زمان لە ڕۆماندا بە نموونەى ڕۆمانى "بنووسە خوێن"ى "جەبار جەمال غەریب"
پوختە
ئیستاتیکای زمانی ڕۆمان، هونەری بەکارهێنانی زمانە بۆ ئەفراندنی جیهانێکی ئەدەبی پڕ لە هەست و نەست و خەیاڵ، کە تێیدا ڕۆماننووس لە ڕێگەی وشە، دەستەواژە، وێنەی ئەدەبی، شیعرییەت، ...
شڕۆڤه‌كرنا ته‌كنیكێن بنه‌مایێن زمانڤانییا دەروونى د هۆزانێن غازى ئاكره‌ییدا - دیوانا (هزر و ئه‌ڤین) وه‌ك نموونه
شڕۆڤه‌كرنا ته‌كنیكێن بنه‌مایێن زمانڤانییا دەروونى د هۆزانێن غازى ئاكره‌ییدا - دیوانا (هزر و ئه‌ڤین) وه‌ك نموونه
ئه‌ڤ ڤه‌كۆلینه گرێداى بابه‌تێ ڕه‌خنه‌ییا پڕاكتیكییه، كو تێدا نموونه‌یێن هۆزانێن دیوانا (هزر و ئه‌ڤین) یا (غازى ئاكره‌یى) ل به‌ر ڕۆشناییا زمانڤانییا دەروونى و بنه‌مایێن ئه‌وێ هاتی...
نارسيسييزم و داهێنانى شيعر لا‌ى شاعيرانى كلاسيكى كورديى كرمانجى ناوه‌ڕاست” نالى” و ”سالم” به‌نموونه
نارسيسييزم و داهێنانى شيعر لا‌ى شاعيرانى كلاسيكى كورديى كرمانجى ناوه‌ڕاست” نالى” و ”سالم” به‌نموونه
پوخته
ئاشكرايه له ئه‌ده‌بى كورديدا قۆناغى شيعرى كلاسيكى كوردى هاوكوفى ئه‌ده‌بى زۆربه‌ى ميلله‌تانى دنيا پێگه‌يه‌كى گرنگ و پڕ بايه‌خى هه‌يه، له‌م نێوه‌نده‌دا شيعرى كلاسيكى كورديى...
ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك لای ژنه‌چیرۆكنووسانی كوررد و فارس
ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك لای ژنه‌چیرۆكنووسانی كوررد و فارس
توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌ست توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی-به‌راوردكارییه به‌ناونیشانی: "ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی چیرۆك لای ژنه‌چیرۆكنووسانی كورد و فارس"، له‌سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنه‌وه تا گه‌ش...

