Javascript must be enabled to continue!
هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی توانسته جوگرافیه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له قه‌زای چۆمان له رێگای مودێڵی AHP
View through CrossRef
پوخته
گرینگی كه‌رتی كشتوكاڵ و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر بژێوی ژیانی دانیشتوان و داهاتی ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی، و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌یه به گه‌شه‌ی ئابووری زیادكردنی داهات و ئالوگۆری بارزگانی. ناوچه‌ی توێژینه‌وه خاوه‌ن توانسته گرینگیه‌كانی جوگرافیه كه له‌باره بۆ پرۆسه‌ی كشتوكاڵكردن و په‌ره‌پێدان ، له‌و توێژینه‌وه‌دا جه‌ختكراوه‌ته سه‌ر توانسته سروشتی و مرۆییه‌كان و خاڵه نه‌رێنی و ئه‌رێنیه‌كان له‌هه‌مانكاتدا كه‌موكورتیه‌كان ده‌ستنیشان كراوه بۆ خزمه‌تكردنی بواری په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له‌ناوچه‌كه، كه‌ئه‌مه‌ش له‌چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی خراونه‌ته‌ڕوو كه ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تایبه‌ت كراوه به چه‌مكو زاراوه‌كانی تایبه‌ت به بابه‌تی توێژینه‌وه و ناساندنی پێگه‌ی جوگرافی قه‌زاكه. هه‌رچی ته‌وه‌ری دووه‌م ته‌رخانكراوه به شیكردنه‌وه‌ی جوگرافی توانسته سروشتیه‌كانی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی كه گرینگرتین توانسته‌كان ده‌ستنیشانكراون بۆ پرۆسه‌ی كشتوكاڵكردن به‌تایبه‌ت به‌رهه‌مهێنانی ڕووه‌كی، هه‌رچی ته‌وه‌ری سێیه‌مه كه تایبه‌ت كراوه به توانسته مرۆیه‌كان كه له‌چه‌ند خالێكی گرینگ تیشكی خراوه‌ته سه‌ر و كۆتا ته‌وه‌ریش پێكهاتووه له نیشانده‌ره‌كانی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له قه‌زای چۆمان له‌دوو پێوه‌ری سه‌ره‌كی ئاماژه‌ی بۆكراوه له‌ڕێگای پێوانه‌كردنی ڕووبه‌ری چێنراو به‌راورد به‌ڕووبه‌ری گشتی زه‌وی شیاوی كشتوكاڵی، و پێوه‌ری دووه‌م بریتیه له -به‌راوردكردنی ئاستی كه‌مكردن و زیادبوونی رووبه‌ری چێنراوی به‌ربوومه كشتوكاڵیه‌كان، و له‌رێگای مۆدێلی AHP و به‌كارهێنانی هه‌ڵبژاردنی باشترین شوێن بۆ كشتوكاڵكردن له ده‌رئه‌نجامدا ناوچه‌كه دابه‌شكراوه بۆپێنج ئاستی سه‌ره‌كی. له‌كۆتاییدا توێژینه‌وه به‌چه‌ند ڕاسپاردو ده‌رئه‌نجامێك گه‌یشتووه له گرینكترینیان ئه‌وه‌یه كه توانسته مرۆییه‌كان له ئاست گه‌شه‌ی كشتوكاڵ و هه‌نگاوه‌كانی په‌ره‌پێداندا لاوازه و كه‌موكورتی زۆری تیایدا به‌دی ده‌كرێت كه پێویستی به چاره‌سه‌ركردنی زانستی و پلان و په‌ره‌پێدان هه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی ئه‌م توانسته گرینگه بۆ پرۆسه‌ی كشتوكاڵكردن‌و په‌ره‌پێدانه‌كه‌ی
Salahaddin University - Erbil
Title: هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی توانسته جوگرافیه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له قه‌زای چۆمان له رێگای مودێڵی AHP
Description:
پوخته
گرینگی كه‌رتی كشتوكاڵ و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر بژێوی ژیانی دانیشتوان و داهاتی ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی، و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌یه به گه‌شه‌ی ئابووری زیادكردنی داهات و ئالوگۆری بارزگانی.
ناوچه‌ی توێژینه‌وه خاوه‌ن توانسته گرینگیه‌كانی جوگرافیه كه له‌باره بۆ پرۆسه‌ی كشتوكاڵكردن و په‌ره‌پێدان ، له‌و توێژینه‌وه‌دا جه‌ختكراوه‌ته سه‌ر توانسته سروشتی و مرۆییه‌كان و خاڵه نه‌رێنی و ئه‌رێنیه‌كان له‌هه‌مانكاتدا كه‌موكورتیه‌كان ده‌ستنیشان كراوه بۆ خزمه‌تكردنی بواری په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له‌ناوچه‌كه، كه‌ئه‌مه‌ش له‌چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی خراونه‌ته‌ڕوو كه ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تایبه‌ت كراوه به چه‌مكو زاراوه‌كانی تایبه‌ت به بابه‌تی توێژینه‌وه و ناساندنی پێگه‌ی جوگرافی قه‌زاكه.
هه‌رچی ته‌وه‌ری دووه‌م ته‌رخانكراوه به شیكردنه‌وه‌ی جوگرافی توانسته سروشتیه‌كانی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی كه گرینگرتین توانسته‌كان ده‌ستنیشانكراون بۆ پرۆسه‌ی كشتوكاڵكردن به‌تایبه‌ت به‌رهه‌مهێنانی ڕووه‌كی، هه‌رچی ته‌وه‌ری سێیه‌مه كه تایبه‌ت كراوه به توانسته مرۆیه‌كان كه له‌چه‌ند خالێكی گرینگ تیشكی خراوه‌ته سه‌ر و كۆتا ته‌وه‌ریش پێكهاتووه له نیشانده‌ره‌كانی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له قه‌زای چۆمان له‌دوو پێوه‌ری سه‌ره‌كی ئاماژه‌ی بۆكراوه له‌ڕێگای پێوانه‌كردنی ڕووبه‌ری چێنراو به‌راورد به‌ڕووبه‌ری گشتی زه‌وی شیاوی كشتوكاڵی، و پێوه‌ری دووه‌م بریتیه له -به‌راوردكردنی ئاستی كه‌مكردن و زیادبوونی رووبه‌ری چێنراوی به‌ربوومه كشتوكاڵیه‌كان، و له‌رێگای مۆدێلی AHP و به‌كارهێنانی هه‌ڵبژاردنی باشترین شوێن بۆ كشتوكاڵكردن له ده‌رئه‌نجامدا ناوچه‌كه دابه‌شكراوه بۆپێنج ئاستی سه‌ره‌كی.
له‌كۆتاییدا توێژینه‌وه به‌چه‌ند ڕاسپاردو ده‌رئه‌نجامێك گه‌یشتووه له گرینكترینیان ئه‌وه‌یه كه توانسته مرۆییه‌كان له ئاست گه‌شه‌ی كشتوكاڵ و هه‌نگاوه‌كانی په‌ره‌پێداندا لاوازه و كه‌موكورتی زۆری تیایدا به‌دی ده‌كرێت كه پێویستی به چاره‌سه‌ركردنی زانستی و پلان و په‌ره‌پێدان هه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی ئه‌م توانسته گرینگه بۆ پرۆسه‌ی كشتوكاڵكردن‌و په‌ره‌پێدانه‌كه‌ی
.
Related Results
كاریگه‌ری دابه‌شبوونی شوێنی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی كشتوكاڵی هاوینه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
كاریگه‌ری دابه‌شبوونی شوێنی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی كشتوكاڵی هاوینه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
به‌روبومه كشتوكاڵیه هاوینه‌یه‌كان به‌شێكی گرنگی به‌رهه‌می كشتوكاڵین له‌و ناوچانه‌ی كه ڕووبه‌ری زه‌وی كشتوكاڵی به‌راویان هه‌یه، چونكه ئه‌م به‌روبومانه له وه‌رزی هاویندا پێ...
Sargat Valley Basin (Morphometric Study)
Sargat Valley Basin (Morphometric Study)
گرنگی لێكۆڵینه‌وه مۆرفۆمه‌تریه‌كان وه‌ك به‌شێك له لێكۆڵینه‌وه‌ی جوگرافیای سروشتی زیادی كردووه، له‌گه‌ڵ زیادبونی گرنگی دانی مرۆڤ به‌و گرفتانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه له‌به‌كارهێنا...
كاریگه‌ری زیادبوونی نیشینگه‌ی مرۆیی له‌سه‌ر كەمبوونی زه‌وی كشتوكاڵی قه‌زای شاره‌زوور وه‌ك نموونه
كاریگه‌ری زیادبوونی نیشینگه‌ی مرۆیی له‌سه‌ر كەمبوونی زه‌وی كشتوكاڵی قه‌زای شاره‌زوور وه‌ك نموونه
نیشينگەى مرۆيى مەبەست لەو كۆمەڵە بيناو خانووانەن كە دانيشتوانيان تێدا نيشتەجێيە لەهەر ناوچەيەك، ئەم نیشينگانەيش بەگوێرەى قەبارەيان جياوازن، كە دەكرێت گوندێكى بچووك يان گوندێكى گ...
شێوازی ژیان و مۆدێله تیۆرییه‌كانی (توێژینه‌وه‌یه‌كی تیۆرییه)
شێوازی ژیان و مۆدێله تیۆرییه‌كانی (توێژینه‌وه‌یه‌كی تیۆرییه)
بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له‌و مۆدێله تیۆرییانه‌ی كه له‌لایه‌ن تیۆره‌وانانی كۆمه‌ڵناسیه‌وه داڕیژراون بۆ تێگیه‌شتن و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی شێوازی ژیان له كای...
جوگرافیای خزمه‌تگوزاریه فێركاریه‌كان له شاری ئاكرێ توێژینەوەیەكی شیكاریە
جوگرافیای خزمه‌تگوزاریه فێركاریه‌كان له شاری ئاكرێ توێژینەوەیەكی شیكاریە
خزمه‌تگوزاریە فێركاریەكان لە گرنگترینی خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن و به یه‌كێك له پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی دانیشتوان داده‌نرێت، به‌هۆی گرنگی ئه‌م بابه‌ته له‌م توێژینه...
Urban Green Space Suitability Evaluation Based on the AHP-CV Combined Weight Method: A Case Study of Fuping County, China
Urban Green Space Suitability Evaluation Based on the AHP-CV Combined Weight Method: A Case Study of Fuping County, China
Urban green space (UGS) provides critical ecosystem services and alleviates environmental problems caused by rapid urbanization. The Analytic Hierarchy Process (AHP) method is reco...
KNOWLEDGE DRIVEN METHODS FOR CU-AU PORPHYRY POTENTIAL MODELLING; A CASE STUDY OF THE MOKHTARAN AREA, EASTERN IRAN
KNOWLEDGE DRIVEN METHODS FOR CU-AU PORPHYRY POTENTIAL MODELLING; A CASE STUDY OF THE MOKHTARAN AREA, EASTERN IRAN
Current research investigates multi-criteria decision methods, consisting of AHP TOPSIS, AHP VIKOR and AHP MOORA, to model porphyry copper potential in the Mokhtaran area in Easter...
Sistem Pendukung Keputusan Pemilihan Karyawan Terbaik Berdasarkan Kinerja Dengan Metode Analytical Hierarchy Process (AHP)
Sistem Pendukung Keputusan Pemilihan Karyawan Terbaik Berdasarkan Kinerja Dengan Metode Analytical Hierarchy Process (AHP)
AbstakPemilihan karywan terbaik pada PT. Bytel Sarana Telkomindo masih menggunakan sistem konvensional, sehingga kemungkinan pemilihan tidak dilakukan secara objektif. Selain pemil...

