Javascript must be enabled to continue!
بونيادى درامى له ڕۆمانى (ته‌مى سه‌ر خه‌ره‌ند)ـى شێرزاد حه‌سه‌ندا، له ڕوانگه‌ى تيۆرى "گۆستاف فرێيتاغ
View through CrossRef
پوخته
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه به‌پێى ميتۆدى ته‌واوكاريى لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى زانستييانه‌يه كه كار له‌سه‌ر چۆنيه‌تى بونيادى درامى له ڕۆمانى “ته‌مى سه‌ر خه‌ره‌ند“ـى ڕۆماننووس “شێرزاد حه‌سه‌ن“ ده‌كات، له ڕوانگه‌ى گۆستاڤ فرێيتاغدا، ئاشكرايه دراما له پێكهاته‌ى هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌كدا نيشانه‌ى پێشكه‌وتن و ڕۆشنبيريى و شارستانيه‌ته، له‌م ڕوانگه‌يه‌وه “شێرزاد حه‌سه‌ن“ چه‌ندين ڕۆمان و چيرۆك و كورته چيرۆكى به‌پێزى خستۆته نێو كتێبخانه‌ى كورييه‌وه، ئێمه له‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا باس له توخمه‌كانى دراما ده‌كه‌ين له ڕۆمانى “ته‌مى سه‌ر خه‌ره‌ند“ لێكۆڵينه‌وه‌كه هاوشانى له‌گه‌ڵ باسكردنى توخمه سه‌ره‌كيه‌كانى دراما له‌ڕووى تيۆرييه‌وه ڕاسته‌وخۆ پڕاكتيزه‌ى ئه‌و توخه‌مانه‌شى كردووه، كه وه‌كو يه‌كه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ له درامادا بوونيان هه‌يه له ڕۆمانى ئاماژه بۆكراودا له‌ڕوانگه‌ى گۆستاف فرێيتاغه‌وه. هه‌روه‌ها ڕۆمانی "تەمی سەر خەرەند" باس کارەکتەری “فەرهاد“ ده‌كات، کە نموونەى مرۆڤی ڕۆمانتیک و دۆڕاوە. هه‌روه‌ها پەیوەندییەکانی لەگەڵ “شیرین“ـى خۆشه‌ويستى و “نەنێ“ ڕەنگدانەوەی خەون و واقیعن. هه‌روه‌ها له‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا هه‌وڵمانداوه خوێندنه‌وه‌يه‌كى جياواز بۆ ئه‌م ڕۆمانه بكه‌ين. چونكه ئەم ڕۆمانە تێکەڵەیەکی باشە لە ئەفسانە و واقیع، کە کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر خوێنەر دروست دەکات. بۆيه ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه هه‌وڵده‌دات كه خوێندنه‌وه و تێڕوانين و وردبوونه‌وه‌يه‌كى نوێكارانه بۆ شيكاريى و لێكدانه‌وه و ڕاڤه‌كردنى جياواز بۆ ڕۆمانى “ته‌مى سه‌ر خه‌ره‌ند“ بكات. هه‌روه‌ها له كۆتايى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان گه‌يشتووين به چه‌ند ئه‌نجامێك و لە چەند خاڵێکدا خراونەتەڕوو، سه‌رچاوه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه ڕیز و پۆڵێنکراون. لە کۆتاییدا پوختەی توێژینەوەکە بۆ زمانی عەرەبی و ئینگلیزی وەرگێڕدراون.
Salahaddin University - Erbil
Title: بونيادى درامى له ڕۆمانى (ته‌مى سه‌ر خه‌ره‌ند)ـى شێرزاد حه‌سه‌ندا، له ڕوانگه‌ى تيۆرى "گۆستاف فرێيتاغ
Description:
پوخته
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه به‌پێى ميتۆدى ته‌واوكاريى لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى زانستييانه‌يه كه كار له‌سه‌ر چۆنيه‌تى بونيادى درامى له ڕۆمانى “ته‌مى سه‌ر خه‌ره‌ند“ـى ڕۆماننووس “شێرزاد حه‌سه‌ن“ ده‌كات، له ڕوانگه‌ى گۆستاڤ فرێيتاغدا، ئاشكرايه دراما له پێكهاته‌ى هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌كدا نيشانه‌ى پێشكه‌وتن و ڕۆشنبيريى و شارستانيه‌ته، له‌م ڕوانگه‌يه‌وه “شێرزاد حه‌سه‌ن“ چه‌ندين ڕۆمان و چيرۆك و كورته چيرۆكى به‌پێزى خستۆته نێو كتێبخانه‌ى كورييه‌وه، ئێمه له‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا باس له توخمه‌كانى دراما ده‌كه‌ين له ڕۆمانى “ته‌مى سه‌ر خه‌ره‌ند“ لێكۆڵينه‌وه‌كه هاوشانى له‌گه‌ڵ باسكردنى توخمه سه‌ره‌كيه‌كانى دراما له‌ڕووى تيۆرييه‌وه ڕاسته‌وخۆ پڕاكتيزه‌ى ئه‌و توخه‌مانه‌شى كردووه، كه وه‌كو يه‌كه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ له درامادا بوونيان هه‌يه له ڕۆمانى ئاماژه بۆكراودا له‌ڕوانگه‌ى گۆستاف فرێيتاغه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆمانی "تەمی سەر خەرەند" باس کارەکتەری “فەرهاد“ ده‌كات، کە نموونەى مرۆڤی ڕۆمانتیک و دۆڕاوە.
هه‌روه‌ها پەیوەندییەکانی لەگەڵ “شیرین“ـى خۆشه‌ويستى و “نەنێ“ ڕەنگدانەوەی خەون و واقیعن.
هه‌روه‌ها له‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا هه‌وڵمانداوه خوێندنه‌وه‌يه‌كى جياواز بۆ ئه‌م ڕۆمانه بكه‌ين.
چونكه ئەم ڕۆمانە تێکەڵەیەکی باشە لە ئەفسانە و واقیع، کە کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر خوێنەر دروست دەکات.
بۆيه ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه هه‌وڵده‌دات كه خوێندنه‌وه و تێڕوانين و وردبوونه‌وه‌يه‌كى نوێكارانه بۆ شيكاريى و لێكدانه‌وه و ڕاڤه‌كردنى جياواز بۆ ڕۆمانى “ته‌مى سه‌ر خه‌ره‌ند“ بكات.
هه‌روه‌ها له كۆتايى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان گه‌يشتووين به چه‌ند ئه‌نجامێك و لە چەند خاڵێکدا خراونەتەڕوو، سه‌رچاوه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه ڕیز و پۆڵێنکراون.
لە کۆتاییدا پوختەی توێژینەوەکە بۆ زمانی عەرەبی و ئینگلیزی وەرگێڕدراون.
Related Results
ئیستاتیکاى زمان لە ڕۆماندا بە نموونەى ڕۆمانى "بنووسە خوێن"ى "جەبار جەمال غەریب"
ئیستاتیکاى زمان لە ڕۆماندا بە نموونەى ڕۆمانى "بنووسە خوێن"ى "جەبار جەمال غەریب"
پوختە
ئیستاتیکای زمانی ڕۆمان، هونەری بەکارهێنانی زمانە بۆ ئەفراندنی جیهانێکی ئەدەبی پڕ لە هەست و نەست و خەیاڵ، کە تێیدا ڕۆماننووس لە ڕێگەی وشە، دەستەواژە، وێنەی ئەدەبی، شیعرییەت، ...
ڕه‌هه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌كاربردنی ڕواڵه‌تی (توێژینەوەیەكی شيكارييه) توێژينه‌وه‌ى هه‌ڵێنجراوه
ڕه‌هه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌كاربردنی ڕواڵه‌تی (توێژینەوەیەكی شيكارييه) توێژينه‌وه‌ى هه‌ڵێنجراوه
پوختە:
به‌كاربردنى ڕواڵه‌تى پڕۆسه‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تييه و ده‌كه‌وێته ژێر كاريگه‌رى ژينگه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى. كۆمه‌ڵگه بە هەلومەرجێکی کۆمەڵایەتیدا تێدەپەڕێت، کە پێویستی بە پەسەندکردن...
نارسيسييزم و داهێنانى شيعر لا‌ى شاعيرانى كلاسيكى كورديى كرمانجى ناوه‌ڕاست” نالى” و ”سالم” به‌نموونه
نارسيسييزم و داهێنانى شيعر لا‌ى شاعيرانى كلاسيكى كورديى كرمانجى ناوه‌ڕاست” نالى” و ”سالم” به‌نموونه
پوخته
ئاشكرايه له ئه‌ده‌بى كورديدا قۆناغى شيعرى كلاسيكى كوردى هاوكوفى ئه‌ده‌بى زۆربه‌ى ميلله‌تانى دنيا پێگه‌يه‌كى گرنگ و پڕ بايه‌خى هه‌يه، له‌م نێوه‌نده‌دا شيعرى كلاسيكى كورديى...
ململانێی کو‌لتووریی لە ڕۆمانى هوتێل ئەوڕوپا"ـی "فەرهاد پیرباڵ"دا
ململانێی کو‌لتووریی لە ڕۆمانى هوتێل ئەوڕوپا"ـی "فەرهاد پیرباڵ"دا
پوخته
ڕۆمانی "هۆتێل ئه ورووپا" یەکێکە لە نموونە جوان و دیارەکانی شوێنکاتی کۆچ و ئاوارەیی و تاراوگەنشینی لە ئەدەبی هاوچەرخی کوردی، پرسی ململانێی کو‌لتووریی بەشێوەیەکی قووڵ و فرەچین ...
بنياتێن ئاڤاكرنا ده‌مى د ڕۆمانا (ڤيدا) يا (ته‌حسين ناڤشكى)دا
بنياتێن ئاڤاكرنا ده‌مى د ڕۆمانا (ڤيدا) يا (ته‌حسين ناڤشكى)دا
پوخته
ئه‌ڤ ڤه‌كۆلينه ب ناڤونيشانێ (بنياتێن ئاڤاكرنا ده‌مى د ڕۆمانا (ڤيدا) يا (ته‌حسين ناڤشكى)دايه، ڕۆماننڤيس بۆ بنياتێ ئاڤاكرنا ڕه‌گه‌زێ ده‌مى د ڕۆمانێدا، په‌نايێ بۆ گه‌له‌ك ...

