Javascript must be enabled to continue!
شێوازی ژیان و مۆدێله تیۆرییه‌كانی (توێژینه‌وه‌یه‌كی تیۆرییه)
View through CrossRef
بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له‌و مۆدێله تیۆرییانه‌ی كه له‌لایه‌ن تیۆره‌وانانی كۆمه‌ڵناسیه‌وه داڕیژراون بۆ تێگیه‌شتن و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی شێوازی ژیان له كایه‌ی زانسیدا. به‌شێكی توێژه‌ران له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا و له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه و له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیانه‌وه تێبینیان كردوه كه چه‌مكی شێوازی ژیان جێگه‌ی چه‌مكی چینی كۆمه‌ڵایه‌تی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌كیشیان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه كه (چینبه‌ندی ستوونی) كه‌متر له شێوازی ژیانی تاكه‌كان توانای شرۆڤه‌كردنی ره‌فتار، به‌ها و تێڕوانینه‌كانی هه‌یه. ئه‌مه به‌مانای سڕینه‌وه‌ی بوونی چینه‌كان نییه، به‌ڵكو توانایی شیكاركردنی ئه‌م چه‌مكه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆرێك لێكچوون له نێوان ئه‌و تاكانه‌دا هه‌یه كه پێگه‌ی هاوتایان هه‌یه، ئیتر ناتوانرێت ته‌نها له‌ڕێی چینه‌وه وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تیمان ده‌ستكه‌وێت. بۆیه ئێستا ئه‌نجامی توێژینه‌وه جۆراوجۆره‌كان سه‌باره‌ت به بابه‌تی شێوازی ژیان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش بوون، كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون كه ده‌كرێت چه‌مكی شێوازی ژیان له بری چینی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجامه‌كانیان ده‌ریخستوه كه چه‌مكی شێوازی ژیان په‌یوه‌ندی به چینایه‌تییه‌وه هه‌یه و ده‌كرێت به‌كاربهێنرێت به هاوشانی له‌گه‌ڵ چینی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌كاربردندا بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی باشتری واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی. سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، ده‌توانرێت بگووترێت سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می گۆڕانی جۆراوجۆر و ده‌ركه‌وتنی فۆڕمی نوێی ژیان و گۆڕانی به‌رهه‌مهێنان بۆ به‌كاربردن، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام پێویستمان به چه‌مكی نوێ هه‌یه؛ چه‌مكگه‌لێك، كه ببنه ئاوێنه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه و بابه‌تی نوێش بۆ توێژینه‌وه بخه‌نه به‌رده‌م زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له‌وه‌ی زانایانی كۆمه‌ڵناسی چۆن سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكه‌دا كردوه بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و چۆنیه‌تی گۆڕانی واقیعی كۆمه‌ڵگا. پاشان شیكردنه‌وه‌ی چه‌مكی شێوازی ژیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و مۆدێله تیۆرییانه‌ی وا له‌باره‌یه‌وه داڕێژراون. به‌ڵام سه‌باره‌ت به میتۆدی به‌كارهاتوو له‌م توێژینه‌وه‌یه، (میتۆدی شیكاری)یه. له ئه‌نجامدا توێژه‌ر به چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتووه له‌وانه: چه‌مكی شێوازی ژیان، نه‌ك وه‌ك بوارێك بۆ توێژینه‌وه له چه‌مكی چینی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵكو وه‌ك چه‌مكێكی سه‌ربه‌خۆ كه ئاماژه‌یه بۆ ڕوانینێكی نوێ بۆ واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و دیارده‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا وه‌ك (چینی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێگه، شوناس و به‌خشینی ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان) هاتووه‌ته نێو زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه. -ئه‌م چه‌مكه پانتاییه‌كی فراوانی له توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داگیركردووه و سوودی له به‌كاربردن وه‌رگرتوه بۆ خۆ جیاكردنه‌وه‌ی گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌ستخستنی شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تی. شێوازی ژیان جێگره‌وه‌ی چه‌مكی چینی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه، به‌ڵكو ته‌واكه‌ریه‌تی و هاوشانی ده‌كات بۆ خوێندنه‌وه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی. تێگه‌یشتنی نوێ و توێژینه‌وه له‌باره‌ی شێوازی ژیانه‌وه وایكردوه تێگه‌یشتن بۆ چین و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆرانی به‌سه‌ردا بێت. چه‌مكی شێوازی ژیان به به‌راورد به رابردوو، زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به ده‌رهاویشته‌كانی خۆیه‌وه زۆر سه‌رقاڵكردوه. و بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خ پێدانی.
University of Zakho
Title: شێوازی ژیان و مۆدێله تیۆرییه‌كانی (توێژینه‌وه‌یه‌كی تیۆرییه)
Description:
بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له‌و مۆدێله تیۆرییانه‌ی كه له‌لایه‌ن تیۆره‌وانانی كۆمه‌ڵناسیه‌وه داڕیژراون بۆ تێگیه‌شتن و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی شێوازی ژیان له كایه‌ی زانسیدا.
به‌شێكی توێژه‌ران له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا و له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه و له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیانه‌وه تێبینیان كردوه كه چه‌مكی شێوازی ژیان جێگه‌ی چه‌مكی چینی كۆمه‌ڵایه‌تی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌كیشیان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه كه (چینبه‌ندی ستوونی) كه‌متر له شێوازی ژیانی تاكه‌كان توانای شرۆڤه‌كردنی ره‌فتار، به‌ها و تێڕوانینه‌كانی هه‌یه.
ئه‌مه به‌مانای سڕینه‌وه‌ی بوونی چینه‌كان نییه، به‌ڵكو توانایی شیكاركردنی ئه‌م چه‌مكه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆرێك لێكچوون له نێوان ئه‌و تاكانه‌دا هه‌یه كه پێگه‌ی هاوتایان هه‌یه، ئیتر ناتوانرێت ته‌نها له‌ڕێی چینه‌وه وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تیمان ده‌ستكه‌وێت.
بۆیه ئێستا ئه‌نجامی توێژینه‌وه جۆراوجۆره‌كان سه‌باره‌ت به بابه‌تی شێوازی ژیان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش بوون، كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون كه ده‌كرێت چه‌مكی شێوازی ژیان له بری چینی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجامه‌كانیان ده‌ریخستوه كه چه‌مكی شێوازی ژیان په‌یوه‌ندی به چینایه‌تییه‌وه هه‌یه و ده‌كرێت به‌كاربهێنرێت به هاوشانی له‌گه‌ڵ چینی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌كاربردندا بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی باشتری واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی.
سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، ده‌توانرێت بگووترێت سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می گۆڕانی جۆراوجۆر و ده‌ركه‌وتنی فۆڕمی نوێی ژیان و گۆڕانی به‌رهه‌مهێنان بۆ به‌كاربردن، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام پێویستمان به چه‌مكی نوێ هه‌یه؛ چه‌مكگه‌لێك، كه ببنه ئاوێنه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه و بابه‌تی نوێش بۆ توێژینه‌وه بخه‌نه به‌رده‌م زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له‌وه‌ی زانایانی كۆمه‌ڵناسی چۆن سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكه‌دا كردوه بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و چۆنیه‌تی گۆڕانی واقیعی كۆمه‌ڵگا.
پاشان شیكردنه‌وه‌ی چه‌مكی شێوازی ژیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و مۆدێله تیۆرییانه‌ی وا له‌باره‌یه‌وه داڕێژراون.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به میتۆدی به‌كارهاتوو له‌م توێژینه‌وه‌یه، (میتۆدی شیكاری)یه.
له ئه‌نجامدا توێژه‌ر به چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتووه له‌وانه: چه‌مكی شێوازی ژیان، نه‌ك وه‌ك بوارێك بۆ توێژینه‌وه له چه‌مكی چینی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵكو وه‌ك چه‌مكێكی سه‌ربه‌خۆ كه ئاماژه‌یه بۆ ڕوانینێكی نوێ بۆ واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و دیارده‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا وه‌ك (چینی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێگه، شوناس و به‌خشینی ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان) هاتووه‌ته نێو زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه.
-ئه‌م چه‌مكه پانتاییه‌كی فراوانی له توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داگیركردووه و سوودی له به‌كاربردن وه‌رگرتوه بۆ خۆ جیاكردنه‌وه‌ی گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌ستخستنی شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تی.
شێوازی ژیان جێگره‌وه‌ی چه‌مكی چینی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه، به‌ڵكو ته‌واكه‌ریه‌تی و هاوشانی ده‌كات بۆ خوێندنه‌وه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی.
تێگه‌یشتنی نوێ و توێژینه‌وه له‌باره‌ی شێوازی ژیانه‌وه وایكردوه تێگه‌یشتن بۆ چین و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆرانی به‌سه‌ردا بێت.
چه‌مكی شێوازی ژیان به به‌راورد به رابردوو، زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به ده‌رهاویشته‌كانی خۆیه‌وه زۆر سه‌رقاڵكردوه.
و بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خ پێدانی.
Related Results
ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ده‌ستخستنی كارامه‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه لای مامۆستایانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی
ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ده‌ستخستنی كارامه‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه لای مامۆستایانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی
پوخت
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌نجامدراوه به مه‌به‌ستی زانینی ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ده‌ستخستنی كارامه‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه لای مامۆستایان...
هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی توانسته جوگرافیه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له قه‌زای چۆمان له رێگای مودێڵی AHP
هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی توانسته جوگرافیه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له قه‌زای چۆمان له رێگای مودێڵی AHP
پوخته
گرینگی كه‌رتی كشتوكاڵ و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر بژێوی ژیانی دانیشتوان و داهاتی ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی، و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌ی...
:ڕه‌خنه‌ی وه‌رگێڕان و كێشه‌ی زاراوه
:ڕه‌خنه‌ی وه‌رگێڕان و كێشه‌ی زاراوه
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه،توێژینه‌وه‌یه‌كی چۆنایه‌تییه، له ڕێگه‌ی شیكاری ڕه‌خنه‌یییه‌وه، به‌راوردی له نێوان چه‌مك و فۆرم و پێناسه‌ی زاراوه‌كان له سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان له‌گه...
كاریگه‌رى ره‌گه‌زه‌كانى ئاو وهه‌وا له‌سه‌ر به‌خێوكردنى (مه‌ر، بزن، مانگا) له‌قه‌زاى رانیه
كاریگه‌رى ره‌گه‌زه‌كانى ئاو وهه‌وا له‌سه‌ر به‌خێوكردنى (مه‌ر، بزن، مانگا) له‌قه‌زاى رانیه
یه‌كێك له‌گرینگترین توێژینه‌وه‌كانى جوگرافیا, ئه‌م توێژینه‌وانه‌ن كه له بوارى كه‌ش وهه‌وا و كاریگه‌ریه‌كانى له‌سه‌ر سامانى ماڵاتدا تاوتوێ ده‌كات, چونكه له‌جیهانى ئه‌مرودا كاریگ...
حەپسخانە و خشتەی تاوانەكانی قەزای گولعەنبەر (1912-1913) لە ئەرشیفی عوسمانی‌دا
حەپسخانە و خشتەی تاوانەكانی قەزای گولعەنبەر (1912-1913) لە ئەرشیفی عوسمانی‌دا
حەپسخانە و خشتەی تاوانەكانی قەزای گولعەنبەر (1912-1913) لە ئەرشیفی عوسمانی‌دا
پوختە
گەڕانەوە بۆ ئەرشیفی عوسمانی، لە زۆر لایەنی جوداوە گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە، لە لایەك ئاشنای بەشێ...
ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا
ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا
ئەم توێژينەوەيە بەناونیشانی (ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا) بریتییە لەتوێژینەوەیەکی هونەری و ئیستاتیکی دەربارەی دەرخستنی دەربڕینخوازی و گوزارشتی ه...

