Javascript must be enabled to continue!
ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا
View through CrossRef
ئەم توێژينەوەيە بەناونیشانی (ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا) بریتییە لەتوێژینەوەیەکی هونەری و ئیستاتیکی دەربارەی دەرخستنی دەربڕینخوازی و گوزارشتی هونەريی پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا. توێژينەوەکە بوار گەلێكى تايبەتی تەرخان كردووە بۆ باسكردن و ڕۆڵ و گرنگی هونەری پەيكەرتاشینی سەر بەرد لەقەد پاڵی چیاکان لەخاکی کوردستاندا. ئەم کردارەش به ڕێگهى لێگرتن و لێكردنهوهى پارچه بهردى بچووک و مامناوەند لەسەر ڕووی شاخەکان ئەنجامدراوە، به مهبهستى بنیاتنانى پهیكهر، كه ههڵگرى شوناس و گوزارشت و ئاماژه و شێوەیەکی دیاری كراوه. به گشتى لهقۆناغەکانی شارستانییەتی میزۆپۆتامیادا، پاشماوهى شوێنەواری و هونەری پهیكهرى داتاشراوی بەردین لەقەد پاڵی چیاکاندا به میرات بۆ خاکى كوردستانی کۆن و دهوربهرى ماوهتهوه.
هەروەها توێژینهوهکه له پوختە و چوار بەش پێکهاتووە، تیایدا ئاماژە بە کێشە و گرنگی و ئامانج و سنوور و ماوەی توێژینەوە و پێناسەی زاراوەکان کراوە. لەگەڵ ئەنجام و دەرئەنجام و پێشنیاز خراونەتەڕوو، کە توێژەر لەمیانەی پۆلین كردن و شیکردنەوەی نموونەکان توانیویەتی گوزارشتکاری لەهونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا بخاتەڕوو.
Salahaddin University - Erbil
Title: ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا
Description:
ئەم توێژينەوەيە بەناونیشانی (ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا) بریتییە لەتوێژینەوەیەکی هونەری و ئیستاتیکی دەربارەی دەرخستنی دەربڕینخوازی و گوزارشتی هونەريی پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا.
توێژينەوەکە بوار گەلێكى تايبەتی تەرخان كردووە بۆ باسكردن و ڕۆڵ و گرنگی هونەری پەيكەرتاشینی سەر بەرد لەقەد پاڵی چیاکان لەخاکی کوردستاندا.
ئەم کردارەش به ڕێگهى لێگرتن و لێكردنهوهى پارچه بهردى بچووک و مامناوەند لەسەر ڕووی شاخەکان ئەنجامدراوە، به مهبهستى بنیاتنانى پهیكهر، كه ههڵگرى شوناس و گوزارشت و ئاماژه و شێوەیەکی دیاری كراوه.
به گشتى لهقۆناغەکانی شارستانییەتی میزۆپۆتامیادا، پاشماوهى شوێنەواری و هونەری پهیكهرى داتاشراوی بەردین لەقەد پاڵی چیاکاندا به میرات بۆ خاکى كوردستانی کۆن و دهوربهرى ماوهتهوه.
هەروەها توێژینهوهکه له پوختە و چوار بەش پێکهاتووە، تیایدا ئاماژە بە کێشە و گرنگی و ئامانج و سنوور و ماوەی توێژینەوە و پێناسەی زاراوەکان کراوە.
لەگەڵ ئەنجام و دەرئەنجام و پێشنیاز خراونەتەڕوو، کە توێژەر لەمیانەی پۆلین كردن و شیکردنەوەی نموونەکان توانیویەتی گوزارشتکاری لەهونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا بخاتەڕوو.
Related Results
تەماشا شانویێ د دیاردێن شانویا كوردیدا
تەماشا شانویێ د دیاردێن شانویا كوردیدا
ڤەكۆلین باس ل جوانكاریێن ئەنجامدانا پێرفورمانس و رادا پشكداریكرنا ئەوێ د بدەستڤەهینانا (تەماشێ) د نمایشكرنا شانۆیێدا دكەت، هەروەسا ڕۆلێ هەرە گرنگ یێ جوانكاریێن پێرفورمانسا زارڤە...
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
توێژینەوەیەکی شیکاری وەسفییە پشت بە ڕیبازی چۆنایەتی دەبەستێت. ئەم توێژینەوەیە لە تەکنیکی 'لایتمۆتیڤ' وەک کەرەستەکی موزیکدانانی فیلم دەکۆڵێتەوە، کە لە موزیکی فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهم...
وەرگێرانا ئەدەبی و دووبارە ئاڤاكرنا تێكستێ رەسەن د زمانێ ئارمانجدا
وەرگێرانا ئەدەبی و دووبارە ئاڤاكرنا تێكستێ رەسەن د زمانێ ئارمانجدا
وەرگێران ب مەرەما گەهاندنا هەمان نامەیا گۆتن و نڤیسنێ هاتیە هەبوونێ، ب درێژیا دیرۆكێ چاوانیا باشتر گەهاندنا وێ نامێ كەفتییە بەر بووچون و ڤەكولینێن جودا. كومەكا بووچونا ئالیگریا وەر...

