Javascript must be enabled to continue!
پیشەگەری و پیشە دەستییەكانی كەركووك
View through CrossRef
پوخته
پیشەگەرییەكانی کەرکووک خودان مێژووێكی كەوناران، هاوشانی کەرتە ئابوورییەکانی دیکە، ڕۆڵێکی گرنگیان لە ئابووریی کەرکووکدا هەبووە، بەرهەمەکانیان بە نرخێکی هەرزان، پێداویستییە بنەڕەتییەکانی دانیشتووانیان پڕکردووەتەوە، لە هەمان کاتیشدا سەرچاوەی بژێوی ژیان بووە بۆ ژمارەیەکی دیكەی دانیشتووان. گرفتی گەورەی توێژینەوە بریتی بوو لە نەبوونی ئەرشیڤی تایبەت بەم بابەتە، هەروەها نەمان و لەناوچوونی بەشێكی زۆری پیشەوەرەییەكان و كۆچی دواییكردنی ژمارەیەكی زۆری پیشەوەرەكان و ئامادەنەبوونی خێزان و كەس وكاریان بۆ لێدوان لەبارەیان. توێژینەوەكە پشتی بە ڕێبازی پەسنی (وەسفی) بەستووە، هاوكات بە گوێرەی پێویست سوود لە ڕێبازی ڕاڤەكاری وەرگیراوە.
ئامانجی توێژینەوەكە بریتییە لە گرنگیدان بە مێژوویی ئابووریی كەركووك و زەقكردنەوەی كاری پیشەگەری و خستنەڕووی هۆكارە كاریگەرەكان لەسەر پیشەگەری و پیشە دەستییەكانی كەركووك لە ساڵانی (1958-1975)دا. بۆ ئەم مەبەستە توێژینەوەكە كۆمەڵێك سەرچاوەی زانستی و تایبەتمەندی تێدا بەكارهێنراوە، هاوکات چەندان دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ پیشەوەرەکان ئەنجامدراوە. لە ئەنجامی توێژینەوەدا دەركەوتووە كە هەڵکەوتەی جوگرافیی ناوچەكە و بوونی کۆمپانیای نەوت (IPC)، دوو هۆكاری بەڕمێن بوونە بۆ برەودان و بەردەوامیدان بە هەندێک لە پیشەگەرییەكان.
Salahaddin University - Erbil
Title: پیشەگەری و پیشە دەستییەكانی كەركووك
Description:
پوخته
پیشەگەرییەكانی کەرکووک خودان مێژووێكی كەوناران، هاوشانی کەرتە ئابوورییەکانی دیکە، ڕۆڵێکی گرنگیان لە ئابووریی کەرکووکدا هەبووە، بەرهەمەکانیان بە نرخێکی هەرزان، پێداویستییە بنەڕەتییەکانی دانیشتووانیان پڕکردووەتەوە، لە هەمان کاتیشدا سەرچاوەی بژێوی ژیان بووە بۆ ژمارەیەکی دیكەی دانیشتووان.
گرفتی گەورەی توێژینەوە بریتی بوو لە نەبوونی ئەرشیڤی تایبەت بەم بابەتە، هەروەها نەمان و لەناوچوونی بەشێكی زۆری پیشەوەرەییەكان و كۆچی دواییكردنی ژمارەیەكی زۆری پیشەوەرەكان و ئامادەنەبوونی خێزان و كەس وكاریان بۆ لێدوان لەبارەیان.
توێژینەوەكە پشتی بە ڕێبازی پەسنی (وەسفی) بەستووە، هاوكات بە گوێرەی پێویست سوود لە ڕێبازی ڕاڤەكاری وەرگیراوە.
ئامانجی توێژینەوەكە بریتییە لە گرنگیدان بە مێژوویی ئابووریی كەركووك و زەقكردنەوەی كاری پیشەگەری و خستنەڕووی هۆكارە كاریگەرەكان لەسەر پیشەگەری و پیشە دەستییەكانی كەركووك لە ساڵانی (1958-1975)دا.
بۆ ئەم مەبەستە توێژینەوەكە كۆمەڵێك سەرچاوەی زانستی و تایبەتمەندی تێدا بەكارهێنراوە، هاوکات چەندان دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ پیشەوەرەکان ئەنجامدراوە.
لە ئەنجامی توێژینەوەدا دەركەوتووە كە هەڵکەوتەی جوگرافیی ناوچەكە و بوونی کۆمپانیای نەوت (IPC)، دوو هۆكاری بەڕمێن بوونە بۆ برەودان و بەردەوامیدان بە هەندێک لە پیشەگەرییەكان.
Related Results
پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی
پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی
ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی پەیوەندی قەیرانی ئابووری بە سەقامگیری سیاسی لای گەنجانی شاری هەولێر. هەروەها زانینی ئەوەی کە ئایا کوالێتی ژیان وەک گۆڕاوی نێوەندگر تا چەند کاریگەری لە...

