Javascript must be enabled to continue!
وێنەى كۆمەڵايەتيى ژن لە رۆمانى ژنانەى كورديدا
View through CrossRef
گومانى تێدا نييە كە مرۆڤ بوونەوەرێكى كۆمەڵايەتييە و بچووكترين يەكەى كۆمەڵايەتييش لە دوو كەس پێكدێت، كە دەشڵێين دوو كەس، واتە دوو كەس لە دوو هەردوو رەگەزى بەرانبەر، چونكە هيچ مرۆڤێك ناتوانێت هەتا هەتا بە تەنيا بژى و كۆمەڵى مرۆيى دروستبكات. بۆچى؟ لەبەر ئەوەى لەم دۆخەدا نە كار لە كەس دەكات و نە خۆيشى دەكەوێتە ژێر كاريگەريى كەسانى ديكەوە، لەم دۆخەشدا هيچ پەرەسەندنێكى ئەوتۆ لە ژيان و دنيابينى مرۆڤدا دروست نابێت. بەڵام لە ژيانى كۆمەلدا، بە تايبەتييش ئەگەر تيايدا بير و بۆچوونى جياواز قبوڵ بكرێت، ئەوا هەميشە رەوڕەوەى ژيان لە پێشكەوتن و پەرەسەندندا دەبێت و پەيوەندييە كۆمەڵايەتييەكانيش پەرەسەندن و ئاڵۆزيى بەخۆيانەوە دەبينن. دواتر كارلێك و تێكەوڵاوبوونى كۆمەلە مرۆييە جياوازەكانيش لەگەڵ يەكتردا ئەوەندەى تر پەيوەندييەكان ئاڵۆزتر دەكەن و زياتر ژيانى مرۆيى پەرە دەسێنێت. هەموو ئەم پەيوەندييە كۆمەڵايەتييانەش مەحكووم دەبن بە كۆمەڵێك هۆكارى وەكو داب و نەريت و ئاين و ئاستى رۆشنبيريى و ئابووريى. ژنيش وەكو پێهاتەيەكى سەرەكيى كۆمەڵى مرۆيى لانى كەم دەكەوێتە ژێر نيوەى ئەو كاريگەريى و گۆڕانكارييانە و بە درێژايى مێژووى مرۆڤايەتيى ئامادەيى هەبووە. ژنى كوردييش، بە درێژايى مێژووى كورد پشكى شێرى بەركەوتووە لەو كاريگەرييە ناوەكيى و دەرەكييانەى كە كۆمەڵگەى كوردى كەوتووەتە ژێرييەوە و مەحكووم بووە بە پەيوەندييە كۆمەڵايەتييەكان. لەبەر ئەو هۆكارە گرنگە، ئەم توێژينەوەيە هەوڵدەدات كە وێنەى كۆمەڵايەتى ژن بە تايبەتييش لە رۆمانى ژنانى كورد دەستنيشان بكات و هۆكار و ئەنجامەكاتى شيبكاتەوە. بۆچى رۆمانى ژنانە؟ چونكە رۆمانى ژنانە وەكو بوارێكى بزاڤى ژنان (فيمنيزم)، دەنگى راستەقينەى خودى ژنانە بۆ دەستنيشانكردنى كێشەكانى ژنان و بەرگريكردن لە مافەكانى خۆيان. لەم رووەوە رۆمانى ژنانى كورديش ئەگەرچى تەمەنێكى كەمى هەيە، بەڵام چەندين دەنگ و قەڵەمى بوێرمان هەن كە شێلگيرانە هاتوونەتە مەيدان و كتێبخانەى كوردييان تا رادەيەكى باش بە رۆمانەكانيان ئاوەدان كردووەتەوە.
Title: وێنەى كۆمەڵايەتيى ژن لە رۆمانى ژنانەى كورديدا
Description:
گومانى تێدا نييە كە مرۆڤ بوونەوەرێكى كۆمەڵايەتييە و بچووكترين يەكەى كۆمەڵايەتييش لە دوو كەس پێكدێت، كە دەشڵێين دوو كەس، واتە دوو كەس لە دوو هەردوو رەگەزى بەرانبەر، چونكە هيچ مرۆڤێك ناتوانێت هەتا هەتا بە تەنيا بژى و كۆمەڵى مرۆيى دروستبكات.
بۆچى؟ لەبەر ئەوەى لەم دۆخەدا نە كار لە كەس دەكات و نە خۆيشى دەكەوێتە ژێر كاريگەريى كەسانى ديكەوە، لەم دۆخەشدا هيچ پەرەسەندنێكى ئەوتۆ لە ژيان و دنيابينى مرۆڤدا دروست نابێت.
بەڵام لە ژيانى كۆمەلدا، بە تايبەتييش ئەگەر تيايدا بير و بۆچوونى جياواز قبوڵ بكرێت، ئەوا هەميشە رەوڕەوەى ژيان لە پێشكەوتن و پەرەسەندندا دەبێت و پەيوەندييە كۆمەڵايەتييەكانيش پەرەسەندن و ئاڵۆزيى بەخۆيانەوە دەبينن.
دواتر كارلێك و تێكەوڵاوبوونى كۆمەلە مرۆييە جياوازەكانيش لەگەڵ يەكتردا ئەوەندەى تر پەيوەندييەكان ئاڵۆزتر دەكەن و زياتر ژيانى مرۆيى پەرە دەسێنێت.
هەموو ئەم پەيوەندييە كۆمەڵايەتييانەش مەحكووم دەبن بە كۆمەڵێك هۆكارى وەكو داب و نەريت و ئاين و ئاستى رۆشنبيريى و ئابووريى.
ژنيش وەكو پێهاتەيەكى سەرەكيى كۆمەڵى مرۆيى لانى كەم دەكەوێتە ژێر نيوەى ئەو كاريگەريى و گۆڕانكارييانە و بە درێژايى مێژووى مرۆڤايەتيى ئامادەيى هەبووە.
ژنى كوردييش، بە درێژايى مێژووى كورد پشكى شێرى بەركەوتووە لەو كاريگەرييە ناوەكيى و دەرەكييانەى كە كۆمەڵگەى كوردى كەوتووەتە ژێرييەوە و مەحكووم بووە بە پەيوەندييە كۆمەڵايەتييەكان.
لەبەر ئەو هۆكارە گرنگە، ئەم توێژينەوەيە هەوڵدەدات كە وێنەى كۆمەڵايەتى ژن بە تايبەتييش لە رۆمانى ژنانى كورد دەستنيشان بكات و هۆكار و ئەنجامەكاتى شيبكاتەوە.
بۆچى رۆمانى ژنانە؟ چونكە رۆمانى ژنانە وەكو بوارێكى بزاڤى ژنان (فيمنيزم)، دەنگى راستەقينەى خودى ژنانە بۆ دەستنيشانكردنى كێشەكانى ژنان و بەرگريكردن لە مافەكانى خۆيان.
لەم رووەوە رۆمانى ژنانى كورديش ئەگەرچى تەمەنێكى كەمى هەيە، بەڵام چەندين دەنگ و قەڵەمى بوێرمان هەن كە شێلگيرانە هاتوونەتە مەيدان و كتێبخانەى كوردييان تا رادەيەكى باش بە رۆمانەكانيان ئاوەدان كردووەتەوە.

