Javascript must be enabled to continue!
مافەكانی دەوڵەتە داخراوەكان لە یاسای نێودەوڵەتیدا
View through CrossRef
دەوڵەتە خاکداخراوەکان، ئەو دەوڵەتانەن کە بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و نەبوونی دەروازەی ئاوییەوە دەستڕەسی ڕاستەوخۆیان نییە بۆ دەریا و زەریاکان، بەڵکو بۆ گەیشتن بە دەریاکان پێویستیان بە تێپەڕ بوون هەیە بە خاکی دەوڵەتانی دیکەدا، لە ئەنجامیشدا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری دەستگەیشتن بە بازاڕە جیهانییەکان و گەشەسەندن و پێشکەوتنی ئابووری دەبنەوە.
ئاشکرایە کە دەریاکان ڕۆڵێکی گرنگ لە ژیانی مرۆڤایەتیدا دەگێڕن، لەلایەکەوە وەک هۆکارێکی گرنگی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەیوەندی نێودەوڵەتی، لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە سروشتییە بێشومارەکانی دەریاکان بە بنەمایەکی سەرەکی ئابووریی دەوڵەتان هەژمار دەکرێن. ئەمەش وایکردووە دەریاکان هەردەم جێگای چاوتێبڕین و گرنگیپێدانی دەوڵەتان بن.
لەم نێوەندەشدا، دەوڵەتە خاکداخراوەکانیش بە مافی خۆیان زانیوە هاوشێوەی دەوڵەتە کەناراوەکان سوودمەند بن لە سەرچاوە سروشتییەکانی دەریاکاندا، بۆ ئەم مەبەستە لە میانەی کۆنفڕانس و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانەوە بەردەوام هەوڵی بەدەستهێنانی مافە دەریاییەکانیان داوە.
لەم سۆنگەیەوە، ئەم توێژینەوە هەوڵیداوە لە میانەی بەدواداچوونێکی شیکاریدا وەڵامی ئەو پرسیارە سەرەکییە بداتەوە، کە دەپرسێت گرنگترین مافە دەریاییەکانی دەوڵەتە خاکداخراوەکان لە یاسای نێودەوڵەتیدا کامانەن؟
Title: مافەكانی دەوڵەتە داخراوەكان لە یاسای نێودەوڵەتیدا
Description:
دەوڵەتە خاکداخراوەکان، ئەو دەوڵەتانەن کە بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و نەبوونی دەروازەی ئاوییەوە دەستڕەسی ڕاستەوخۆیان نییە بۆ دەریا و زەریاکان، بەڵکو بۆ گەیشتن بە دەریاکان پێویستیان بە تێپەڕ بوون هەیە بە خاکی دەوڵەتانی دیکەدا، لە ئەنجامیشدا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری دەستگەیشتن بە بازاڕە جیهانییەکان و گەشەسەندن و پێشکەوتنی ئابووری دەبنەوە.
ئاشکرایە کە دەریاکان ڕۆڵێکی گرنگ لە ژیانی مرۆڤایەتیدا دەگێڕن، لەلایەکەوە وەک هۆکارێکی گرنگی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەیوەندی نێودەوڵەتی، لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە سروشتییە بێشومارەکانی دەریاکان بە بنەمایەکی سەرەکی ئابووریی دەوڵەتان هەژمار دەکرێن.
ئەمەش وایکردووە دەریاکان هەردەم جێگای چاوتێبڕین و گرنگیپێدانی دەوڵەتان بن.
لەم نێوەندەشدا، دەوڵەتە خاکداخراوەکانیش بە مافی خۆیان زانیوە هاوشێوەی دەوڵەتە کەناراوەکان سوودمەند بن لە سەرچاوە سروشتییەکانی دەریاکاندا، بۆ ئەم مەبەستە لە میانەی کۆنفڕانس و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانەوە بەردەوام هەوڵی بەدەستهێنانی مافە دەریاییەکانیان داوە.
لەم سۆنگەیەوە، ئەم توێژینەوە هەوڵیداوە لە میانەی بەدواداچوونێکی شیکاریدا وەڵامی ئەو پرسیارە سەرەکییە بداتەوە، کە دەپرسێت گرنگترین مافە دەریاییەکانی دەوڵەتە خاکداخراوەکان لە یاسای نێودەوڵەتیدا کامانەن؟.
Related Results
گهرهنتییه نێودهوڵهتییهكانی پاراستنی مافه سیاسییهكان
گهرهنتییه نێودهوڵهتییهكانی پاراستنی مافه سیاسییهكان
ئهو بابهتهی كه لهو تویژێنهوهدا لێكۆڵینهوهمان سهر كردووه بریتیه له گهرهنتییه نێودهوڵهتییهكانی پاراستنی مافه سیاسییهكان كه میتودی شێكاری و بهراوردكاریمان بهكا...

