Javascript must be enabled to continue!
:ڕه‌خنه‌ی وه‌رگێڕان و كێشه‌ی زاراوه
View through CrossRef
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه،توێژینه‌وه‌یه‌كی چۆنایه‌تییه، له ڕێگه‌ی شیكاری ڕه‌خنه‌یییه‌وه، به‌راوردی له نێوان چه‌مك و فۆرم و پێناسه‌ی زاراوه‌كان له سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی سازكردن و داڕشتن و وه‌رگێڕان و ناساندنیان له نێو فه‌رهه‌نگه‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌كات. ئه‌مه‌ش به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی جۆر و ژێده‌ری ئه‌م كێشانه‌ی كه له فه‌رهه‌نگسازی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌ن. فه‌رهه‌نگه‌كانیش: "فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی" و " فه‌رهه‌نگی شیكارانه‌ی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی" له ئاماده‌كردنی به‌ختیار سه‌جادی و محه‌مه‌د مه‌حموودی، "زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی" له ئاماده‌كردنی لیژنه‌ی ئه‌ده‌ب له كۆڕی زانیاری كوردستان"، " فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌یی" ی نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، "فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی" ی موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر، "فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ڕه‌خنه‌یی" ی به‌ختیار سه‌جادی، " كلیلدان: فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه" ی عه‌بدوڵا تاهیر به‌رزنجی و عه‌لی تاهیر به‌رزنجی،. ئه‌مه هه‌وڵێكی بنكۆڵكارییه به سوود وه‌رگرتن له ڕه‌خنه‌ی وه‌رگێڕان و زاروه‌ناسی، ئامانجی ساغكردنه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی جۆری كێشه و هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناته‌بایی و ناڕوونه‌ییه‌ی كه له پرۆسه‌ی چۆنیه‌تی وه‌رگێڕان و داڕشتن و سازكردن و پرسی بابه‌تیبوون له داڕشتنی مانا و چه‌مكی هه‌ندێك له‌و زاراوه ڕه‌خنه‌ییانه‌ی كه له نێو فه‌رهه‌نگه‌كاندا هه‌ن. گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ش پۆلینكراون، نموونه‌كان به گوێره‌ی جۆر كێشه‌كان بژار كراوون، كه په‌یوه‌ندییان به فۆرم و مانای زاراوه‌كانه‌وه هه‌یه، كه سێ كێشه‌ی سه‌ره‌كیی سازكردن و چه‌مك و ناساندنن.
Title: :ڕه‌خنه‌ی وه‌رگێڕان و كێشه‌ی زاراوه
Description:
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه،توێژینه‌وه‌یه‌كی چۆنایه‌تییه، له ڕێگه‌ی شیكاری ڕه‌خنه‌یییه‌وه، به‌راوردی له نێوان چه‌مك و فۆرم و پێناسه‌ی زاراوه‌كان له سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی سازكردن و داڕشتن و وه‌رگێڕان و ناساندنیان له نێو فه‌رهه‌نگه‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌كات.
ئه‌مه‌ش به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی جۆر و ژێده‌ری ئه‌م كێشانه‌ی كه له فه‌رهه‌نگسازی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌ن.
فه‌رهه‌نگه‌كانیش: "فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی" و " فه‌رهه‌نگی شیكارانه‌ی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی" له ئاماده‌كردنی به‌ختیار سه‌جادی و محه‌مه‌د مه‌حموودی، "زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی" له ئاماده‌كردنی لیژنه‌ی ئه‌ده‌ب له كۆڕی زانیاری كوردستان"، " فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌یی" ی نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، "فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی" ی موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر، "فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ڕه‌خنه‌یی" ی به‌ختیار سه‌جادی، " كلیلدان: فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه" ی عه‌بدوڵا تاهیر به‌رزنجی و عه‌لی تاهیر به‌رزنجی،.
ئه‌مه هه‌وڵێكی بنكۆڵكارییه به سوود وه‌رگرتن له ڕه‌خنه‌ی وه‌رگێڕان و زاروه‌ناسی، ئامانجی ساغكردنه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی جۆری كێشه و هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناته‌بایی و ناڕوونه‌ییه‌ی كه له پرۆسه‌ی چۆنیه‌تی وه‌رگێڕان و داڕشتن و سازكردن و پرسی بابه‌تیبوون له داڕشتنی مانا و چه‌مكی هه‌ندێك له‌و زاراوه ڕه‌خنه‌ییانه‌ی كه له نێو فه‌رهه‌نگه‌كاندا هه‌ن.
گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ش پۆلینكراون، نموونه‌كان به گوێره‌ی جۆر كێشه‌كان بژار كراوون، كه په‌یوه‌ندییان به فۆرم و مانای زاراوه‌كانه‌وه هه‌یه، كه سێ كێشه‌ی سه‌ره‌كیی سازكردن و چه‌مك و ناساندنن.
Related Results
هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی توانسته جوگرافیه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له قه‌زای چۆمان له رێگای مودێڵی AHP
هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنه‌وه‌ی توانسته جوگرافیه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی له قه‌زای چۆمان له رێگای مودێڵی AHP
پوخته
گرینگی كه‌رتی كشتوكاڵ و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر بژێوی ژیانی دانیشتوان و داهاتی ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی، و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌ی...

