Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا

View through CrossRef
توێژینەوەیەکی شیکاری وەسفییە پشت بە ڕیبازی چۆنایەتی دەبەستێت. ئەم توێژینەوەیە لە تەکنیکی 'لایتمۆتیڤ' وەک کەرەستەکی موزیکدانانی فیلم دەکۆڵێتەوە، کە لە موزیکی فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهمەن قوبادیدا بەشێوازێکی هونەریی بەکارخراوە. ئەم توێژینەوەیە پەیوەندی نیوان دیمەنەکان لەگەڵ موزیکی نێو فیلمەکە بەزمانێکی هونەری و  زانستی پێناسە دەکرێتەوە و دووبارە بە ڕەگەزە سەرەکییەکانی موزیک دەبەسترێنەوە. هەروەها لە ڕەهەندی فۆڕمی موزیکییەوە شرۆڤە و شێکاری بۆ ئەو شوێنانە دەکرێت کە لایتمۆتیڤ لە ئەندێشەی دیمەنەکانی نێو فیلمەکەدا ڕەنگدانەوەی هەیە و لە دەوڵەمەندکردنی فیمەکە ڕۆڵی کارای بینیوە. کێشەی توێژینەوەکەش بریتییە لە ونبوونی تەکنیکی لایتموتیف لە فیلمی کوردیی بەشێوەیەکی گشتی یاخود نەبوونی ئەم تەکنیکە لە زۆرێک لە فیلمە کوردییەکان سەرەڕای گرینگییەکەی. ئەم توێژینەوەیە ئامانجێتی ڕۆڵ و کارایی بەکارخستنی لایتموتیف لە فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهمەن قوبادی ئاشکرا بکات و بیناسێنیت. گرنگی ئەم توێژینەوەیەش سودگەیاندنە بە فیلمسازان و موزیکدانەرانی بۆاری سینەمای کوردی و کەلک وەرگرتن لە ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە. لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە بەکارهێنانی لایت مۆتیڤ لە فیلمی 'نیوە مانگ'دا بەشدارییەکی بەرچاوی لە کاریگەرییە هونەری و سۆزدارییەکانی فیلمەکەدا هەیە و پێنج تەوەرەی سەرەکی لایتمۆتیڤ لەم فیمەدا بەکارخستراوە، کە سێ دانەیان پەیوەستە بە کارەکتەرەکانی نێو فیلمەکە و یەک دانەیان بۆ کات و نۆستالیژیا، دانەکەی تریش بۆ شوێنی ڕێگای سەفەر و گەشتی پڕ مەینەتی نێو فیلمەکە پەیوەستکراوە. هەروەها کەرستە موزیکییەکانی وەک میلۆدی، مۆد، دەنگ، فۆڕم و شێوەگەل، تیمبەر و ئامێرسازی، ڕیتم، هاڕمۆنی، مۆڕکی پێرفۆڕمەنس لە بنیادی 'لایتمۆتیڤ' وەک یەکەیەکی موزیکیی پتەو و دانەبڕاو بەیەکەوە خستنەکاریی بۆ کراوە.
Title: بەکارخستنی "لایتموتیڤ" لە فیلمی کوردیدا
Description:
توێژینەوەیەکی شیکاری وەسفییە پشت بە ڕیبازی چۆنایەتی دەبەستێت.
ئەم توێژینەوەیە لە تەکنیکی 'لایتمۆتیڤ' وەک کەرەستەکی موزیکدانانی فیلم دەکۆڵێتەوە، کە لە موزیکی فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهمەن قوبادیدا بەشێوازێکی هونەریی بەکارخراوە.
ئەم توێژینەوەیە پەیوەندی نیوان دیمەنەکان لەگەڵ موزیکی نێو فیلمەکە بەزمانێکی هونەری و  زانستی پێناسە دەکرێتەوە و دووبارە بە ڕەگەزە سەرەکییەکانی موزیک دەبەسترێنەوە.
هەروەها لە ڕەهەندی فۆڕمی موزیکییەوە شرۆڤە و شێکاری بۆ ئەو شوێنانە دەکرێت کە لایتمۆتیڤ لە ئەندێشەی دیمەنەکانی نێو فیلمەکەدا ڕەنگدانەوەی هەیە و لە دەوڵەمەندکردنی فیمەکە ڕۆڵی کارای بینیوە.
کێشەی توێژینەوەکەش بریتییە لە ونبوونی تەکنیکی لایتموتیف لە فیلمی کوردیی بەشێوەیەکی گشتی یاخود نەبوونی ئەم تەکنیکە لە زۆرێک لە فیلمە کوردییەکان سەرەڕای گرینگییەکەی.
ئەم توێژینەوەیە ئامانجێتی ڕۆڵ و کارایی بەکارخستنی لایتموتیف لە فیلمی 'نیوە مانگ'ی بەهمەن قوبادی ئاشکرا بکات و بیناسێنیت.
گرنگی ئەم توێژینەوەیەش سودگەیاندنە بە فیلمسازان و موزیکدانەرانی بۆاری سینەمای کوردی و کەلک وەرگرتن لە ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە.
لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە بەکارهێنانی لایت مۆتیڤ لە فیلمی 'نیوە مانگ'دا بەشدارییەکی بەرچاوی لە کاریگەرییە هونەری و سۆزدارییەکانی فیلمەکەدا هەیە و پێنج تەوەرەی سەرەکی لایتمۆتیڤ لەم فیمەدا بەکارخستراوە، کە سێ دانەیان پەیوەستە بە کارەکتەرەکانی نێو فیلمەکە و یەک دانەیان بۆ کات و نۆستالیژیا، دانەکەی تریش بۆ شوێنی ڕێگای سەفەر و گەشتی پڕ مەینەتی نێو فیلمەکە پەیوەستکراوە.
هەروەها کەرستە موزیکییەکانی وەک میلۆدی، مۆد، دەنگ، فۆڕم و شێوەگەل، تیمبەر و ئامێرسازی، ڕیتم، هاڕمۆنی، مۆڕکی پێرفۆڕمەنس لە بنیادی 'لایتمۆتیڤ' وەک یەکەیەکی موزیکیی پتەو و دانەبڕاو بەیەکەوە خستنەکاریی بۆ کراوە.

Related Results

مۆفۆلۆجی ڕێککەوتەیی لە زمانی کوردیدا
مۆفۆلۆجی ڕێککەوتەیی لە زمانی کوردیدا
پوختە: ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی ( مۆڕفۆلۆجیی ڕێکەوتەیی لەزمانی کوردیدا )یە، لەوجۆرە زمانەدا وەکو هەمو زمانەکانی تر ،بەپێی کۆمەڵێک بنەماو یاسا بەڕێوە دەچێ ، ئەو زمانەی تیۆری مۆڕ...
ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لەزمانی کوردیدا
ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لەزمانی کوردیدا
    لێكۆڵینەوەکە بۆ (ئەلەفۆن و ئەلۆپیت لە زمانی کوردیی)دا تەرخانكراوە، کە تێیدا هەوڵدراوە بەشێوەیەكى پێڕەوبەندانە لە ڕوی فۆنەتیک و فۆنۆلۆژییەوە جۆراوجۆری دەربڕین و بەرجەستەکردنی هە...
جوانكاریی لە شیعرەكانی عەونی شاعیردا
جوانكاریی لە شیعرەكانی عەونی شاعیردا
عەونی شاعیر یەکێکە لە شاعیرە ناودارەکانی نێو ئەدەبی کوردیدا، شاعیر شارەزاییەکی لە ڕادە بەدەری هەبووە لە بەکارهێنانی زانستی ڕەوانبێژی و بەتایبەتی جوانکاری، شاعیر توانیویەتی زۆر بە ج...

Back to Top