Javascript must be enabled to continue!
هونەرەكانی جوانكاری واتایی لەشیعرەكانی (پیرەمێرد)دا
View through CrossRef
پــوخــتــە
پیرەمێرد یەكـێـكـە لـەو شــاعـیرانـەی نێو ئـەدەبـی كــوردی، کە شــارەزایی و ئــاشنایەتییەکی زۆری لــە زانستەكــانی ڕەوانبیژی، لە نــێویانـدا (هــونەری جوانكــاری) هەبووە، بۆیە لاكردنەوە لەم شاعــیرەو دەرخـــستنی بەرهەمەكـــانی، هۆكـــارێكـــی باشە بۆ زیاتر دەرخستنی بەهرەكانی، بەتایبەتی لەبواری ڕەوانبیژییدا، كە دەستێكی باڵای هــەبـــووە، هـــەروەك لە شیعـرەكـانیدا ڕەنگی داوەتـەوە.
ئەم لێكۆڵینەوەیە، بەناوی (هونەرەكانی جوانكاری واتایی لە شیعرەكانی (پــیرەمــێرد)دا)، كار لەسەر هونەرەكانــی جــوانكــاری واتایی لـــە شیعرەكانی پیرەمێرددا دەكات، ئەم جۆرەی جوانكاری گرنگی بە جوانكردنی واتا دەدات، وشەكان لەڕووی داڕشتن و دەربرینەوە جوان و ڕازاوە دەكات.
شاعــیر شیعرەكانی لەئــاستێكی بــەرزی هــونەریدان و پـــڕن لە هــونەرەكــانــی جوانكاری ڕەوانــبـیـــژی، بــە تــایــبــەتــی (هـــونــەرەكــانـــی جـــوانــكــاری)، كە لەناو تێكستەكانی شاعیردا بوونیان هەیەو بەرچاو دەكەون.
ئەم لێكۆڵینەوەیە پێكهاتووە لە دوو بەش، لە بەشی یەكەمدا چەمك و پیناسەی جــوانكــاری لە هـــەردوو لایەنی وشــەیـــی و زاراوەیــیــەوە باسكراوە، لە بەشی دووەمدا باسی هونەرەكــانی جــوانكــاری واتایی كراوە، كە لە شیعرەكانی پیرەمێرددا بوونیان هەیـە، لە هونەرەكانی جوانكاری واتایی ( دژیەك، بەرامبەری، جێگۆڕكێ، تێلنیشان، كۆكردنەوە، لێككردنەوە، دابەش كردن، كۆكردنەوە لەگەڵ دابەشكردن، پێچەو پەخشە، جوانی بایس، گردكردنەوە، پەند بێژی، كۆپەند، داماڵین) پاشان بەچەند خاڵێک ئەنجامەکان کۆ کراوەتەوەو بە لیستێکی جوداش ئەو سەرچاوانەی سوودیان لێ وەرگیراوە کۆتایی بەم باسە هێنراوە .
Salahaddin University - Erbil
Title: هونەرەكانی جوانكاری واتایی لەشیعرەكانی (پیرەمێرد)دا
Description:

.
Related Results
شێوازی ژنانه لهچیرۆكی ژنهچیرۆكنووسانی كورد و فارس

ئهم توێژینهوهیه به ناونیشانی "شێوازی ژنانه لهچیرۆكی ژنه چیرۆكنووسانی كورد و فارس" ههوڵێكه بۆ دهستنیشانكردنی شێوازی نووسین لهچیرۆكی ژنهچیرۆكنووسانی كورد و فارس؛ چیرۆكی...