Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

پەرژینە زمانیەكان لە دەقە دادوەرییەكاندا

View through CrossRef
پەرژینە زمانیەكان لە دەقە دادوەرییەكاندا پوخته پەرژینە زمانیەكان ستراتیجییەكی زمانیە، ئەم بابەتە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی بە شیكردنەوەی گوتارەوە هەیە، پەرژینە زمانیەكان بۆ كەمكردنەی جەختكردنەوەیە لە گوتارە جیاوازەكاندا، زمانەوانیی دادوەری و پەرژینە زمانیەكان دوو بابەتی جیاوازن، بەڵام خالی هاوبەشی نێوانیان بریتییە لە بەكارهێنانی زمان. زمانەوانیی دادوەری زانیاری و شێوازەکانی زمانی بۆ چوارچێوەی یاسایی لە لێکۆڵینەوە تاوانکارییەکانەوە تا ڕێوشوێنەكانی هۆڵی دادگا بەکاردەهێنێت، واتا بە سوود وەرگرتن لە زمان، پەرژینە زمانیەكان لە لێكۆڵینەوە و دۆسیەكانی تاواندا دەستنیشاندەكرێت، پەرژینە زمانیەكان ئەو وشە و ڕستە، دەقانەن، كە واتایەكی ڕوونیان نییە، بەڵكو واتای لێدوان و نووسراوەكان تەمومژاوین، ئاخێوەر ڕاستی لێدوانەكانی بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ یان یەكلایكەرەوە دەرنابڕێت، بۆ ئەوەی بەرپرسیاریەتی نەخاتە ئەستۆی خۆی، ئەمیش بەهۆی ئەو هەڵوێستەی لە ئایندەدا ڕووبەرووی دەبێتەوە، ئەم توێژینەوەیە باس لە بەكارهێنانی پەرژینە زمانیەكان لە دەقە دادوەرییەكان دەكات، دادخواز و تاوانباران، تۆمەتباران، گەواهیدەران لە كاتی لێكۆڵینەوە و وەرگرتنی لێدوانەكانیاندا، هەوڵ دەدەن خۆیان لە ڕاستی بابەتەكە دووربخەنەوە، ئەنجامی تاوانەكانیان نەخەنە ئەستۆی خۆیان، بەهۆی ئەو لێكەوتانەی كاریگەریان لەسەر بریارەكانی دادگا دەبێت. میتۆدی ئەم توێژینەوەیە سەرنج دەخاتە سەر یەکێک لە پێوەرەکانی (Scientific Content Analysis method). ئەم توێژینەوەیە لە دوو بەش پێكدێت، بەشی یەكەم لایەنی تیۆریە، لە بەشی دووەم تیشك خراوەتەسەر پەیوەنديی نێوان زمانەوانیی دادوەری و پەرژینە زمانیەكان دواتر چەند كەیسێكی دادوەریمان شیكردۆتەوە. وشە سەرەكییەكان: پەرژینە زمانیەكان، زمانەوانیی دادوەری، پەرژینە زمانیەكان و تاوان، خودپارێزيی.        
Title: پەرژینە زمانیەكان لە دەقە دادوەرییەكاندا
Description:
پەرژینە زمانیەكان لە دەقە دادوەرییەكاندا پوخته پەرژینە زمانیەكان ستراتیجییەكی زمانیە، ئەم بابەتە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی بە شیكردنەوەی گوتارەوە هەیە، پەرژینە زمانیەكان بۆ كەمكردنەی جەختكردنەوەیە لە گوتارە جیاوازەكاندا، زمانەوانیی دادوەری و پەرژینە زمانیەكان دوو بابەتی جیاوازن، بەڵام خالی هاوبەشی نێوانیان بریتییە لە بەكارهێنانی زمان.
زمانەوانیی دادوەری زانیاری و شێوازەکانی زمانی بۆ چوارچێوەی یاسایی لە لێکۆڵینەوە تاوانکارییەکانەوە تا ڕێوشوێنەكانی هۆڵی دادگا بەکاردەهێنێت، واتا بە سوود وەرگرتن لە زمان، پەرژینە زمانیەكان لە لێكۆڵینەوە و دۆسیەكانی تاواندا دەستنیشاندەكرێت، پەرژینە زمانیەكان ئەو وشە و ڕستە، دەقانەن، كە واتایەكی ڕوونیان نییە، بەڵكو واتای لێدوان و نووسراوەكان تەمومژاوین، ئاخێوەر ڕاستی لێدوانەكانی بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ یان یەكلایكەرەوە دەرنابڕێت، بۆ ئەوەی بەرپرسیاریەتی نەخاتە ئەستۆی خۆی، ئەمیش بەهۆی ئەو هەڵوێستەی لە ئایندەدا ڕووبەرووی دەبێتەوە، ئەم توێژینەوەیە باس لە بەكارهێنانی پەرژینە زمانیەكان لە دەقە دادوەرییەكان دەكات، دادخواز و تاوانباران، تۆمەتباران، گەواهیدەران لە كاتی لێكۆڵینەوە و وەرگرتنی لێدوانەكانیاندا، هەوڵ دەدەن خۆیان لە ڕاستی بابەتەكە دووربخەنەوە، ئەنجامی تاوانەكانیان نەخەنە ئەستۆی خۆیان، بەهۆی ئەو لێكەوتانەی كاریگەریان لەسەر بریارەكانی دادگا دەبێت.
میتۆدی ئەم توێژینەوەیە سەرنج دەخاتە سەر یەکێک لە پێوەرەکانی (Scientific Content Analysis method).
ئەم توێژینەوەیە لە دوو بەش پێكدێت، بەشی یەكەم لایەنی تیۆریە، لە بەشی دووەم تیشك خراوەتەسەر پەیوەنديی نێوان زمانەوانیی دادوەری و پەرژینە زمانیەكان دواتر چەند كەیسێكی دادوەریمان شیكردۆتەوە.
وشە سەرەكییەكان: پەرژینە زمانیەكان، زمانەوانیی دادوەری، پەرژینە زمانیەكان و تاوان، خودپارێزيی.
       .

Related Results

جیهانی نەست وەک بنەمایەکی سوریالیزمی لە دەقی شیعری (١٨/١١/١٩٦٥)ی سەباح ڕەنجدەردا
جیهانی نەست وەک بنەمایەکی سوریالیزمی لە دەقی شیعری (١٨/١١/١٩٦٥)ی سەباح ڕەنجدەردا
پوخته    سوریالیزم، وەک بزووتنەوەیەک کە لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا خۆی ناساند، ئامانجی ڕزگارکردنی بیرکردنەوە و زمان و ئەزموونی مرۆڤ بوو لە سنووری عه‌قڵگه‌راییدا. لە کاتێکدا کە لە ئە...

Back to Top