Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

فرهاد

View through CrossRef
سیستەمی میرنشینی پانتاییەكی فراوانی لە مێژووی ناوەند و نوێی كورد پاوان كردووە و باسكردنی مێژووی كورد لەو دوو قۆناغە بێ میرنشینە كوردییەكان باسكردنێكی كەموكورتی لێ دێتەبەر. لەم توێژینەوەدا هەوڵدراوە قسە لەسەر زەمینەی دروستبوونی میرنشینەكان بكرێت لە چوارچێوەی دوو تەوەردا: لە تەوەری یەك، كاریگەری لایەنی ئایینی ڕوونكراوەتەوە لەسەر سەرهەڵدانی میرنشین لە كوردستاندا و باس لەوە كراوە چۆن تا ئەوكاتەی خەلافەت پارێزگاری لە پیرۆزی خۆی كردووە، كوردەكان پایەندبوونیان بەو پێگەو پیرۆزییەوە پارێزگاریی كردووە، بەڵام ئەوكاتەی بوەیهیەكان (334ك/ 946ز) چوونەتە بەغدادو لە پیرۆزی خەلافەتیان داوە، ئیتر كوردەكانیش وەخۆكەوتوون و دوای تێپەڕبوونی تەنها سێ ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا یەكەمین میرنشینی تایبەت بە خۆیان، كە (میرنشینی ڕەوادی) بووە لە ساڵی 337ك/ 948ز دامەزراندووە، ئەمەش دەروازە بووە بۆ دامەزراندنی چەندین میرنشینی دیكە، كە لەم توێژینەوەیەدا بە (میرنشینەكانی سەردەمی بوەیهی) ناسێنراون. هەروەها باس لەوەش كراوە چۆن ڕووخانی خەلافەتی عەباسی (656ك/ 1258ز) هەستی ئایینی كوردەكانی جارێكیتر جوڵاندووە و لەڕێی دامەزراندنی كۆمەڵێك میرنشینی دیكەوە، كە بە (میرنشینەكانی سەردەمی مەغۆل) ناسێنراون، هەڵوێستیان وەرگرتووەو ڕەتیانكردووەتەوە ناوچەكانیان بەشێك بێت لە دەوڵەتێك، كە ڕووخێنەری خەلافەتی ئیسلامی بووە. لە تەوەری دووەم، باس لە كاریگەری ڕەوایەتی (شەرعیەت) كراوە لەسەر دامەزراندنی میرنشینەكان، تاكو دەوڵەتی عەباسی لە ئارادا بووە كوردەكان حوكمداری میرێكی كوردی هاوخوێنی خۆیان قەبوڵ نەكردووە گەر خەلیفە شەرعیەتی پێ نەدابێت. بۆیە لە سەردەمی  عەباسیدا ژمارەی میرنشینەكان هاوتا بووە بە ژمارەی ئەو ڕەوایەتیانەی خەلیفەی عەباسی بۆ میرە كوردەكانی ڕەوانە كردووە. دوای ڕووخانی عەباسی و نەمانی سەرچاوەی ڕەوایەتی، كوردەكان دەسەڵاتی تەنها ئەوانەیان قەبوڵكردووە ڕەچەڵەكیان پاك و گرێدراوی بنەماڵەكانی پێغەمبەرو خەلیفەكانی ڕاشدی و ئومەوی و عەباسی بووە. هەرئەمەش وای لە زۆر لە بنەماڵە فەرمانڕەواكان كردووە بانگەشەی ڕەچەڵەكی عەرەبی بۆ خۆیان بكەن و ڕەچەڵەكیان بگێڕنەوە سەر ئەو بنەماڵە ئایینیانەی ئاماژەیان بۆ كرا.
Title: فرهاد
Description:
سیستەمی میرنشینی پانتاییەكی فراوانی لە مێژووی ناوەند و نوێی كورد پاوان كردووە و باسكردنی مێژووی كورد لەو دوو قۆناغە بێ میرنشینە كوردییەكان باسكردنێكی كەموكورتی لێ دێتەبەر.
لەم توێژینەوەدا هەوڵدراوە قسە لەسەر زەمینەی دروستبوونی میرنشینەكان بكرێت لە چوارچێوەی دوو تەوەردا: لە تەوەری یەك، كاریگەری لایەنی ئایینی ڕوونكراوەتەوە لەسەر سەرهەڵدانی میرنشین لە كوردستاندا و باس لەوە كراوە چۆن تا ئەوكاتەی خەلافەت پارێزگاری لە پیرۆزی خۆی كردووە، كوردەكان پایەندبوونیان بەو پێگەو پیرۆزییەوە پارێزگاریی كردووە، بەڵام ئەوكاتەی بوەیهیەكان (334ك/ 946ز) چوونەتە بەغدادو لە پیرۆزی خەلافەتیان داوە، ئیتر كوردەكانیش وەخۆكەوتوون و دوای تێپەڕبوونی تەنها سێ ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا یەكەمین میرنشینی تایبەت بە خۆیان، كە (میرنشینی ڕەوادی) بووە لە ساڵی 337ك/ 948ز دامەزراندووە، ئەمەش دەروازە بووە بۆ دامەزراندنی چەندین میرنشینی دیكە، كە لەم توێژینەوەیەدا بە (میرنشینەكانی سەردەمی بوەیهی) ناسێنراون.
هەروەها باس لەوەش كراوە چۆن ڕووخانی خەلافەتی عەباسی (656ك/ 1258ز) هەستی ئایینی كوردەكانی جارێكیتر جوڵاندووە و لەڕێی دامەزراندنی كۆمەڵێك میرنشینی دیكەوە، كە بە (میرنشینەكانی سەردەمی مەغۆل) ناسێنراون، هەڵوێستیان وەرگرتووەو ڕەتیانكردووەتەوە ناوچەكانیان بەشێك بێت لە دەوڵەتێك، كە ڕووخێنەری خەلافەتی ئیسلامی بووە.
لە تەوەری دووەم، باس لە كاریگەری ڕەوایەتی (شەرعیەت) كراوە لەسەر دامەزراندنی میرنشینەكان، تاكو دەوڵەتی عەباسی لە ئارادا بووە كوردەكان حوكمداری میرێكی كوردی هاوخوێنی خۆیان قەبوڵ نەكردووە گەر خەلیفە شەرعیەتی پێ نەدابێت.
بۆیە لە سەردەمی  عەباسیدا ژمارەی میرنشینەكان هاوتا بووە بە ژمارەی ئەو ڕەوایەتیانەی خەلیفەی عەباسی بۆ میرە كوردەكانی ڕەوانە كردووە.
دوای ڕووخانی عەباسی و نەمانی سەرچاوەی ڕەوایەتی، كوردەكان دەسەڵاتی تەنها ئەوانەیان قەبوڵكردووە ڕەچەڵەكیان پاك و گرێدراوی بنەماڵەكانی پێغەمبەرو خەلیفەكانی ڕاشدی و ئومەوی و عەباسی بووە.
هەرئەمەش وای لە زۆر لە بنەماڵە فەرمانڕەواكان كردووە بانگەشەی ڕەچەڵەكی عەرەبی بۆ خۆیان بكەن و ڕەچەڵەكیان بگێڕنەوە سەر ئەو بنەماڵە ئایینیانەی ئاماژەیان بۆ كرا.

Related Results

دراسة اسلوبية لمنظومتا (خسرو وشيرين) نظامي گنجه¬ای و(فرهاد وشیرین) وحشي بافقي
دراسة اسلوبية لمنظومتا (خسرو وشيرين) نظامي گنجه¬ای و(فرهاد وشیرین) وحشي بافقي
  خمسة نظامي گنجوي، همواره از آثار موردتوجّه شاعران ادبيات كهن فارسي بوده است. يكي از شاعران برجسته اي كه به تقليد و نظيره گويي منظومه هاي نظامي پرداخت، وحشي بافقي، شاعر بزرگ دوران...

Back to Top