Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

شیكردنەوەی تایبەتمەنديیە هایدرۆمۆرفۆمەتری ئاوەزێڵی ڕووباری بازیان

View through CrossRef
جیۆمۆرفۆلۆجیا وەک لقێکی جوگرافیای سروشتی، زۆر گرنگی بە ئاوەزێڵی ڕوبارەکان دەدات وەک یەکەیەکی سروشتی تەواو لە کردارەکان و شێوەکان ھەموو ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەریاندا ڕودەدات دەکۆڵێتەوە، جگە لەمانە لە تایبەتمەنديیە ھایدرۆلۆجییەکانی ئاوزێڵەکان دەکۆڵێتەوە, وەک دەستنیشانکردنی بڕو خێرايی لە بەرڕۆیشتنی ئاوی ڕوبارەکان کە کاریگەریی لەسەر دەرکەوتنی چەند شێوەیەکی جیۆمۆرفۆلۆجی ھەیە. ئاوه‌زێڵی ڕوباری بازیان ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوبازنه‌ی پانی (٠٠':٢٧":٣٥°ـــ٠٠' : ٤٣":٣٥°) ی باكوری هه‌ردو هێڵی درێژی (٤٠' : ٥٧" : ٤٤° ــــ ٤٠' : ١٨": ٤٥°) ى خۆرهه‌ڵات، كە دەکەوێتە ‌باشوری خۆرئاوای شاری سلێمانی، ڕوبەرەکەی دەگاتە (٣٥٧.٨٧کم٢) کە ڕێژەی (٢.٥%) کۆی گشتی ڕوبەری پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت، درێژییەكەی ‌(٣٧.٥٨ کم)‌، لە (٦) ئاوەزێڵی لاوەکی پێکھاتووە، لەڕوی جیۆلۆجیەوە پێکھاتەکانی جیۆلۆجی ناوچەی لێکۆڵینەوە ھەموویان دەگەرێتەوە بۆسەردەمی (سێیەم و چوارەم)، لەڕوی ئاووھەوایشەوە ناوچەکە دەکەوێتە سنوری ئاووھەوای دەریای ناوەراست ھاوینی وشک وگەرمە و زستانی سارد و باراناوییە بڕی بارانی ساڵانە لە وێستگەی بازیان (٦٣٤.٨ ملم) و تێکرای پلەی گەرمی ساڵانەی ناوچەی لێکۆڵینەوە ( ١٧.٣) سەدی، ناوچەكە لەڕوی بەرزونزمییەوە ھەمەچەشنەیەو بەرزونزمیی جیاجیای تێدا بەدیدەکرێت، بەجۆرک بەرزترین لوتکە لە ئاوەزێڵەکە (١٤٢٩م) ە، دەکەوێتە زنجیرە چیای ھەنجیرە،و ھێڵی کەنتۆریی (٦٢٧م) بە ‌نزمترین خاڵی ئاوەزێڵەکە دادەنرێت. هەروەها بۆدۆزینەوەی قەبارەی داهاتی ئاوی ڕۆیشتوی ساڵانەی ناوچەكە توێژەر هاوكێشەی بێركلی بەكارهێناوە، بەوپێیەش بڕەكەی دەگاتە (٠.٦٢٨ملیار م٣) و ماوەی كۆبۆوە دەگاتە (١.٣خولەك/ كاتژمێر)، بەهای ماوەی وەڵامدانەوەی ئاویش دەگاتە (١.١٦خولەك/كاتژمێر) بەهای هاوكۆڵكەی لافاویش لە حەوزی بازیان (٠.٤٢).
Title: شیكردنەوەی تایبەتمەنديیە هایدرۆمۆرفۆمەتری ئاوەزێڵی ڕووباری بازیان
Description:
جیۆمۆرفۆلۆجیا وەک لقێکی جوگرافیای سروشتی، زۆر گرنگی بە ئاوەزێڵی ڕوبارەکان دەدات وەک یەکەیەکی سروشتی تەواو لە کردارەکان و شێوەکان ھەموو ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەریاندا ڕودەدات دەکۆڵێتەوە، جگە لەمانە لە تایبەتمەنديیە ھایدرۆلۆجییەکانی ئاوزێڵەکان دەکۆڵێتەوە, وەک دەستنیشانکردنی بڕو خێرايی لە بەرڕۆیشتنی ئاوی ڕوبارەکان کە کاریگەریی لەسەر دەرکەوتنی چەند شێوەیەکی جیۆمۆرفۆلۆجی ھەیە.
ئاوه‌زێڵی ڕوباری بازیان ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوبازنه‌ی پانی (٠٠':٢٧":٣٥°ـــ٠٠' : ٤٣":٣٥°) ی باكوری هه‌ردو هێڵی درێژی (٤٠' : ٥٧" : ٤٤° ــــ ٤٠' : ١٨": ٤٥°) ى خۆرهه‌ڵات، كە دەکەوێتە ‌باشوری خۆرئاوای شاری سلێمانی، ڕوبەرەکەی دەگاتە (٣٥٧.
٨٧کم٢) کە ڕێژەی (٢.
٥%) کۆی گشتی ڕوبەری پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت، درێژییەكەی ‌(٣٧.
٥٨ کم)‌، لە (٦) ئاوەزێڵی لاوەکی پێکھاتووە، لەڕوی جیۆلۆجیەوە پێکھاتەکانی جیۆلۆجی ناوچەی لێکۆڵینەوە ھەموویان دەگەرێتەوە بۆسەردەمی (سێیەم و چوارەم)، لەڕوی ئاووھەوایشەوە ناوچەکە دەکەوێتە سنوری ئاووھەوای دەریای ناوەراست ھاوینی وشک وگەرمە و زستانی سارد و باراناوییە بڕی بارانی ساڵانە لە وێستگەی بازیان (٦٣٤.
٨ ملم) و تێکرای پلەی گەرمی ساڵانەی ناوچەی لێکۆڵینەوە ( ١٧.
٣) سەدی، ناوچەكە لەڕوی بەرزونزمییەوە ھەمەچەشنەیەو بەرزونزمیی جیاجیای تێدا بەدیدەکرێت، بەجۆرک بەرزترین لوتکە لە ئاوەزێڵەکە (١٤٢٩م) ە، دەکەوێتە زنجیرە چیای ھەنجیرە،و ھێڵی کەنتۆریی (٦٢٧م) بە ‌نزمترین خاڵی ئاوەزێڵەکە دادەنرێت.
هەروەها بۆدۆزینەوەی قەبارەی داهاتی ئاوی ڕۆیشتوی ساڵانەی ناوچەكە توێژەر هاوكێشەی بێركلی بەكارهێناوە، بەوپێیەش بڕەكەی دەگاتە (٠.
٦٢٨ملیار م٣) و ماوەی كۆبۆوە دەگاتە (١.
٣خولەك/ كاتژمێر)، بەهای ماوەی وەڵامدانەوەی ئاویش دەگاتە (١.
١٦خولەك/كاتژمێر) بەهای هاوكۆڵكەی لافاویش لە حەوزی بازیان (٠.
٤٢).

Related Results

شیكردنەوەیەكی ژینگەیی بۆ تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروان لەسنوری قەزای كەلار بەپشت بەستن بە تەكنیكی (Remote Sensing)
شیكردنەوەیەكی ژینگەیی بۆ تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروان لەسنوری قەزای كەلار بەپشت بەستن بە تەكنیكی (Remote Sensing)
ئەم توێژینەوەیە لەبواری جوگرافیای ژینگەدا كراوە، و تێیدا پشت بە تەكنیكی هەستكردن لەدورەوە (RS) بەستراوە، لەخستنەڕووی جیاوازی كاتی و شوێنی تێكچوونی ڕووپۆشی زەوی دۆڵی ڕووباری سیروان ...

Back to Top