Javascript must be enabled to continue!
پيرۆزكردنى شێخانى سۆفى
View through CrossRef
سۆفيگه‌رى وه‌ك ده‌ركه‌وته‌يه‌كى ئاينى، پێكهاته‌يه‌كى ئاڵۆز و ئه‌زمونێكى ڕۆحانييه، ده‌يه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌و ئه‌زمونه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ خودا ڕێكبخات، به‌مانايه‌كى ديكه هه‌ولده‌دات له‌ڕێگه‌ى هه‌ستى ده‌رونه‌وه بگاته حه‌قيقه‌تى خودا.ديارترين تايبه‌تمه‌ندى ئه‌و ده‌ركه‌وته‌يه، ڕێز گرتن و خۆشه‌ويستى شێخانى سۆفييه، له‌لايه‌ن موريد و شوێنكه‌وته‌كانيان، تا گه‌يشتووه‌ته ئاستى پيرۆزكردنييان وه‌ك بونه‌وه‌رێكى نائاسايى و وێناكردنيان به‌شێوه‌يه‌ك، كه خاوه‌نى هێزێكى ئه‌وتۆن تواناى ئه‌نجامدانى كردارگه‌لێكيان هه‌يه له‌ده‌ره‌وه‌ى سنووره عه‌قلييه‌كان. قبولكردنى ئه‌وكاره نائاساييانه‌ى شێخانى سۆفى له‌پانتايى ئه‌و ده‌ركه‌وته ئاينييه‌دا، ته‌نها په‌يوه‌ست نييه به به‌رهه‌مهێنانى خه‌ياڵى موريدان، به‌ڵكو چه‌ندين هۆكار و بنه‌ما ڕۆڵيان هه‌بووه له‌به‌رهه‌مهێنى ئه‌و پيرۆزكردنه‌دا، له‌وانه گوتارى خودى سۆفييه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى گشتى جه‌خت له توانايى شێخى سۆفى ده‌كاته‌وه، به‌تايبه‌تى له ناساندنى كه‌سايه‌تى سۆفى و پێناسه‌كردنى چه‌مكى ده‌ركه‌وته ئاينييه‌كه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و سيسته‌مه په‌روه‌رده‌ييه‌ى، كه سۆفييه‌كان له‌كاتى ڕێنمايى و په‌روه‌رده‌كردنى موريده‌كان په‌يڕه‌ويان كردووه، گوزارشت له‌په‌يوه‌سته‌گى موريده‌كان ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها چيرۆكى ژيانى شێخانى سۆفى و كه‌راماته‌كانيان، ڕه‌گه‌زێكى ديكه‌ى به‌رهه‌مهێنانى پێگه‌ى كۆمه‌لايه‌تى و ئاينيى شێخه سۆفييه‌كانه، چونكه دواجار له تێڕوانينى سۆفيگه‌ريدا، تواناى سۆفى بنه‌مايه‌كى ئايينى هه‌يه، چونكه په‌يوه‌ندييه‌كى ڕۆحى ڕاسته‌وخۆى به‌خوداوه هه‌يه و كه‌رامات و كاره نائاساييه‌كانى له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
Title: پيرۆزكردنى شێخانى سۆفى
Description:
سۆفيگه‌رى وه‌ك ده‌ركه‌وته‌يه‌كى ئاينى، پێكهاته‌يه‌كى ئاڵۆز و ئه‌زمونێكى ڕۆحانييه، ده‌يه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌و ئه‌زمونه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ خودا ڕێكبخات، به‌مانايه‌كى ديكه هه‌ولده‌دات له‌ڕێگه‌ى هه‌ستى ده‌رونه‌وه بگاته حه‌قيقه‌تى خودا.
ديارترين تايبه‌تمه‌ندى ئه‌و ده‌ركه‌وته‌يه، ڕێز گرتن و خۆشه‌ويستى شێخانى سۆفييه، له‌لايه‌ن موريد و شوێنكه‌وته‌كانيان، تا گه‌يشتووه‌ته ئاستى پيرۆزكردنييان وه‌ك بونه‌وه‌رێكى نائاسايى و وێناكردنيان به‌شێوه‌يه‌ك، كه خاوه‌نى هێزێكى ئه‌وتۆن تواناى ئه‌نجامدانى كردارگه‌لێكيان هه‌يه له‌ده‌ره‌وه‌ى سنووره عه‌قلييه‌كان.
قبولكردنى ئه‌وكاره نائاساييانه‌ى شێخانى سۆفى له‌پانتايى ئه‌و ده‌ركه‌وته ئاينييه‌دا، ته‌نها په‌يوه‌ست نييه به به‌رهه‌مهێنانى خه‌ياڵى موريدان، به‌ڵكو چه‌ندين هۆكار و بنه‌ما ڕۆڵيان هه‌بووه له‌به‌رهه‌مهێنى ئه‌و پيرۆزكردنه‌دا، له‌وانه گوتارى خودى سۆفييه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى گشتى جه‌خت له توانايى شێخى سۆفى ده‌كاته‌وه، به‌تايبه‌تى له ناساندنى كه‌سايه‌تى سۆفى و پێناسه‌كردنى چه‌مكى ده‌ركه‌وته ئاينييه‌كه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و سيسته‌مه په‌روه‌رده‌ييه‌ى، كه سۆفييه‌كان له‌كاتى ڕێنمايى و په‌روه‌رده‌كردنى موريده‌كان په‌يڕه‌ويان كردووه، گوزارشت له‌په‌يوه‌سته‌گى موريده‌كان ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها چيرۆكى ژيانى شێخانى سۆفى و كه‌راماته‌كانيان، ڕه‌گه‌زێكى ديكه‌ى به‌رهه‌مهێنانى پێگه‌ى كۆمه‌لايه‌تى و ئاينيى شێخه سۆفييه‌كانه، چونكه دواجار له تێڕوانينى سۆفيگه‌ريدا، تواناى سۆفى بنه‌مايه‌كى ئايينى هه‌يه، چونكه په‌يوه‌ندييه‌كى ڕۆحى ڕاسته‌وخۆى به‌خوداوه هه‌يه و كه‌رامات و كاره نائاساييه‌كانى له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.

