Search engine for discovering works of Art, research articles, and books related to Art and Culture
ShareThis
Javascript must be enabled to continue!

سەبيلى گڵێنەيى سەردەمى عوسمانى لەقەڵاى هەولێر(نموونەى هەڵبژێردراو)

View through CrossRef
سەبيل بەكاردێت بۆ كێشانى تووتن و پاڵاوتنى دووكەڵى تووتن، هەروەها هەڵدەستێت بەساردكردنەوەى دووكەڵ پێش ئەوەى بگاتە دەم، هەرچەندە ئەم پاڵاوتنە كاريگەرى خراپى تووتنەكە كەم ناكاتەوە. سەبيل لەچەند بەشێكى جێگير پێكدێت وەك: دەفرى تووتن كە شوێنى دانانى تووتن و خەڵوزە، ئەم بەشەيە بەستراوەتەوە بە لوولەيەكى باريكتر پێى دەگوترێت لوولەى دووكەڵكێش كە بەكاردێت بۆ گواستنەوەى دوكەڵ بۆ دەم، سەبيل لەماددەى جۆراو جۆر دروست دەكرێت وەك: بەرد و دارو كانزا بەڵام ئەو سەبيلانەى كە لەم توێژينەوەيەدا بەكارهاتووە بريتين لە سەبيلى گڵێنەيى لە قوڕ دروست كراون، سەرەتاى سەرهەڵدانى سەبيلى گڵێنەيى لەدەوڵەتى عوسمانيدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاى سەدەى حەڤدەى زايينى، لەدواى سەد ساڵ لەسەرهەڵدانى سەبيل لە ووڵاتانى ئەوروپى و ئەمريكا، لەسەرەتادا لە ڕێگەى ناوچەكانى ڕۆژئاواى ئەفريقيا بەتايبەتى لە ووڵاتى مصر دەهێنرا بۆ ووڵاتى توركيا، هەروەها سەبيل لە ڕێگەى كەشتى بازرگانى ووڵاتانى ئەوروپى ئەمەريكاوە دەهات بۆ ناوچەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، دواتر بەشێوەيەكى بەرچاو بەهەموو ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى عوسمانيدا بڵاوبويەوە.                     لە ئەنجامى كنەو پشكنينەكانى قەڵاى هەولێر سەدان سەبيلى گڵێنەيى دۆزراوتەوە كە زۆربەيان پارچەى تەواون لەگەڵ بوونى هەندێك پارچەى شكاو، ئێستا پارێزراون لە يەكێك لە كۆگانى قەڵاى هەولێر كە تايبەت كراون بە پارچە شوێنەوارە دۆزراوەكانى قەڵاكە، ئەم توێژينەوەيە باس لە سەبيلى گڵێنەيى دەكات لە سەردەمى عوسمانى، بۆ ئەم مەبەستە (15) نموونەمان وەرگرتووە لە كنەو پشكنينەكانى ئەم قەڵايە كە پێشووتر توێژينەوەيان لەسەر نەكراوە، لەم توێژينەوەيەدا باسمان لە كنەو پشكنين و نموونەكانى قەڵاى هەولێر كردووە، دواتر باسمان لە مێژوو و تەكنيكى دروست كردنى سەبيلى سەردەمى عوسمانى كردووە، پاشان باسمان لە جۆر و بەشەكانى سەبيلى توێژينەوەكە كردووە لەگەڵ جۆر و ڕەنگى قوڕى سەبيلەكان كردووە، هەروەها شيكردنەوەيەكى زانستيمان كردووە بۆ جۆرى زەخرەفە و ڕێگاكانى جێ بەجێ كردنى كردووە.
Title: سەبيلى گڵێنەيى سەردەمى عوسمانى لەقەڵاى هەولێر(نموونەى هەڵبژێردراو)
Description:
سەبيل بەكاردێت بۆ كێشانى تووتن و پاڵاوتنى دووكەڵى تووتن، هەروەها هەڵدەستێت بەساردكردنەوەى دووكەڵ پێش ئەوەى بگاتە دەم، هەرچەندە ئەم پاڵاوتنە كاريگەرى خراپى تووتنەكە كەم ناكاتەوە.
سەبيل لەچەند بەشێكى جێگير پێكدێت وەك: دەفرى تووتن كە شوێنى دانانى تووتن و خەڵوزە، ئەم بەشەيە بەستراوەتەوە بە لوولەيەكى باريكتر پێى دەگوترێت لوولەى دووكەڵكێش كە بەكاردێت بۆ گواستنەوەى دوكەڵ بۆ دەم، سەبيل لەماددەى جۆراو جۆر دروست دەكرێت وەك: بەرد و دارو كانزا بەڵام ئەو سەبيلانەى كە لەم توێژينەوەيەدا بەكارهاتووە بريتين لە سەبيلى گڵێنەيى لە قوڕ دروست كراون، سەرەتاى سەرهەڵدانى سەبيلى گڵێنەيى لەدەوڵەتى عوسمانيدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاى سەدەى حەڤدەى زايينى، لەدواى سەد ساڵ لەسەرهەڵدانى سەبيل لە ووڵاتانى ئەوروپى و ئەمريكا، لەسەرەتادا لە ڕێگەى ناوچەكانى ڕۆژئاواى ئەفريقيا بەتايبەتى لە ووڵاتى مصر دەهێنرا بۆ ووڵاتى توركيا، هەروەها سەبيل لە ڕێگەى كەشتى بازرگانى ووڵاتانى ئەوروپى ئەمەريكاوە دەهات بۆ ناوچەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، دواتر بەشێوەيەكى بەرچاو بەهەموو ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى عوسمانيدا بڵاوبويەوە.
                    لە ئەنجامى كنەو پشكنينەكانى قەڵاى هەولێر سەدان سەبيلى گڵێنەيى دۆزراوتەوە كە زۆربەيان پارچەى تەواون لەگەڵ بوونى هەندێك پارچەى شكاو، ئێستا پارێزراون لە يەكێك لە كۆگانى قەڵاى هەولێر كە تايبەت كراون بە پارچە شوێنەوارە دۆزراوەكانى قەڵاكە، ئەم توێژينەوەيە باس لە سەبيلى گڵێنەيى دەكات لە سەردەمى عوسمانى، بۆ ئەم مەبەستە (15) نموونەمان وەرگرتووە لە كنەو پشكنينەكانى ئەم قەڵايە كە پێشووتر توێژينەوەيان لەسەر نەكراوە، لەم توێژينەوەيەدا باسمان لە كنەو پشكنين و نموونەكانى قەڵاى هەولێر كردووە، دواتر باسمان لە مێژوو و تەكنيكى دروست كردنى سەبيلى سەردەمى عوسمانى كردووە، پاشان باسمان لە جۆر و بەشەكانى سەبيلى توێژينەوەكە كردووە لەگەڵ جۆر و ڕەنگى قوڕى سەبيلەكان كردووە، هەروەها شيكردنەوەيەكى زانستيمان كردووە بۆ جۆرى زەخرەفە و ڕێگاكانى جێ بەجێ كردنى كردووە.

Related Results

.
.
لە جیهانی پێشکەوتنە خێراکاندا، هێشتا گەواهی ئەوە دەدەین کە حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان بەرەو هەڵکشانە، بەتایبەتی توندوتیژی ئابووری، کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی توندوتیژ...

Back to Top